لە دوای سه‌روپێخانه‌كه‌ی عومه‌ری مه‌لیح و نەخۆشی فه‌قه‌راتی مام جه‌لال، ئاخ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی تر
Monday, 30/01/2012, 12:00
1296 بینراوە
خاوه‌ن شاییه‌كان هەڵپەهەڵپیانە بۆ چەورکردنی سمێڵ و گلانی پاروی بەلاش، من بە‌م خه‌ڵكه بێ سمێڵه دەڵێم، کە ئاوی سه‌روپێش زۆر باشه بۆ بڕبڕه‌ی پشت ئه‌گه‌ر بشكێت، یان بۆ قاچی له‌رزۆك و ئێسكی پۆكاوه، ئەگەر پەکی کەوتبێت، به‌ڵام بۆ قه‌ڵه‌وی خراپه و له‌گه‌ڵ خواردنی قه‌لدا یه‌ك ناگرێته‌وە، مادام عومەری مەلیح ئەوەندە مامەی خۆی خۆش دەوێت، نەدەبوو ئاوا بە ئاشکرا ئەو ریکلامەی بکردایە، ئاخر مام جەلال هەر بە ناوهێنانەکەی ئاوی دەمی دەتکێت و لیکی پێدێتە خوارەوە، ئەگەر چۆن ببینێت و نەوێرێت خۆی لێی بخوات! منیش دكتۆر بۆی نووسیوم، کە هه‌ر ده‌بێت، سه‌روپێ بخۆم ئه‌ویش له سه‌روپێخانه‌ی عومه‌ری مه‌لیح نا، حاشا لەوێ نایخۆم و سەری پێدا ناکەم، من دکتۆر پێی وتووم کە نابێ زۆریش بخۆم، چونكه سەروپێ چەورە و ئەو ته‌مه‌نه 66 ساڵه‌یەم له ده‌ست ده‌ده‌م، خۆ وەکو مام جەلالیش توانای ئەوەم نییە بچمە ئەمەریکا و ئەوروپا، پەز و چەوری ورگم و لە گیانم دەربهێنم، کەمێک مەکینەکەی وەرگم هەلبدەمەوە و لە چەوری و پەز پاکی بکەمەوە، تا با بۆ نەگبەتی ئەو میللەتە چەند مانگ و ساڵێکی تر بژی.
چێشت لێنه‌ر و شاگرده چڵێسه‌كانی سه‌روپێ خانه‌كه‌م، ئیتر مۆخی سه‌ری مێ و كاری ناسكیان ده‌ست ناكه‌وێت " ئاڵفی كاره بێ‌ناز و چاوڕه‌شه‌كانیان بۆ نامێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه ئاخوڕه‌كانی گیرفانیانه‌وه" من كه‌سێكی زۆر دیار و ناسراوم له‌لای خه‌ڵكی ئه‌م شاره هه‌مووشیان به‌وه ده‌مناسنه‌وه، کە كاتی خۆی ده‌م وت: ئای بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی تر بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ینه قوربانی ئەم سەرکردە دڵسۆز قارەمان و خەباتگێڕانەی شاخ، چونكه له‌م قوربانییه‌دا پشكه گۆشتی زۆرمان به‌ركه‌وت زه‌نگوڵه‌ی ملی به‌رخه چاوگه‌شه‌كانمان به سه‌ربڕاوی له ملیان ده‌رده‌هێنا" ده‌ستمان ده‌كرا به گیرفانه‌كانیاندا " په‌لاماری بانكه‌كانی گۆشتمان ده‌دا.
كاتێك به‌رخه‌كان زۆر بوون، كاره‌كان خوێنی خۆیان دەڕشت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر نه‌وه‌كانی دوای خۆیان به‌هه‌مان ده‌ردی خۆیان نه‌كرێنه قوربانیه‌ك، خه‌ڵكی دووڕ و جاش بیان خوات، كاتێك سه‌ركه‌وتن منیش چوم خۆم كرد به پێشڕه‌ویان وتم ئافه‌ریم به‌قوربانی خوریه نه‌رمه‌كه‌تان بم، به‌خوا منیش هه‌میشه هاوسه‌نگه‌ری ئێوه بووم دژی ئه‌و دڕنده گۆشت خۆره ده‌جه‌نگام.
زه‌مان هاتوو ڕۆیشت خۆم كرده پێشڕه‌ویان داماوبوون هیچیان نه‌ده‌زانی، منیش زوو زوو ده‌مدا له ڕانی به‌رخه كۆرپه‌یه‌ك و سه‌رو پێكه‌یم ده‌خوارد، یان ده‌مگوت به دایك و باوك عه‌شره‌ته‌كه‌ی ده‌بێت قه‌لێكم بۆ بهێنن! ئه‌مه هات تا ئه‌و قه‌سابه خوێن ڕێژه‌كه، ئیتر نه‌یتوانی كاری قه‌سابی بكات، قه‌مه‌كه‌ی ئه‌و قه‌سابه كه‌وته به‌رده‌ستی خۆم ، به‌رخ و كاره‌كان زۆر به‌داخه‌وه‌بوون بۆ ئه‌و قه‌مه‌یه، به‌ڵام من نه‌مكرد به نامه‌ردی ڕێك و پێك ناردمه‌وه بۆ ئه‌و كارگه‌یه‌ی، كه دروستی كردبوو، به‌رخ و كاره‌كانیش با هه‌ر بۆ خۆیان بباعێنن.
عومه‌ری مه‌لیح مادام تۆ ئه‌وه‌نده ئه‌و سەرکردە قه‌لخۆره‌ت خۆش ده‌وێت و ئەگەر ئێستا دكتۆر سه‌روپێی بۆ نووسیوه، توخوا لە بیرت نەچێت پێی بڵێ ئه‌رێ ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ت چی لێ‌كرد کە هەڵەبجەی بوردومان کرد؟ بۆ كوێت نارد؟ ئه‌م خه‌ڵكه‌ی كه سه‌روپێكه له‌گه‌ڵ تۆ دا ده‌خۆن، خۆ دوژمنی ئەو فڕۆكه‌وانه و ساحێبه‌كه‌شی بوون، كه تۆی پێشمەرگەی 66 ئه‌م لاو لای یه‌كتریتان ماچ ده‌كرد.
به‌سه چیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر گاڵته به‌م خه‌ڵكه به‌شمه‌ینه‌ته مه‌كه‌ن، هه‌ڵه‌بجه زامه‌كانی به‌م كارانه‌ی ئێوه قوڵتر ده‌بێت، خه‌ڵكی ئه‌م شاره ئه‌وه‌نده به به‌رچاو برسی سه‌یر مه‌كه‌ن.. ئەی به‌رچاو برسییه‌كان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست