مەڵبەندى سێ ى (ى.ن.ك)ئەو مەڵبەندەى كە بەشێك لە بەرپرسانى خەڵك دەردەكەن

Monday, 06/09/2010, 12:00

1321 بینراوە


بەشى یەكەم
ڕۆژى 4-9-2010 چووم بو كارێك چوومە مەڵبەندى یەكێتى لە هەولێر ،لە برادەرێك دەگەڕام نەمدۆزیەوە(كە ئیشێكى خێرام پێبوو و دەبوا بڕۆم)،چوومە ژوورێك بە حساب دوور لەكارى حیزبى ناسیاوو برادەرێكى لێیە تاكو پرسیارى ئەوەى لێبكەم لە (داخوا ئەو برادەرەى بەدواى دا دەگەڕێم لە كوێیە؟هەڵبەت من تەنها كارێكى ئیعلامیم پێى بوو)،چونكە لە شوێنى خۆى نەبوو،كە چووم پرسیارم كرد لە ناسیاوەكەمان ئەرێ كاك(ڕ)ت نەبینیوە؟،كەسێكى تر بەناوى(نەوزاد) لە ژوورەوە بوو گوتى: شوێنەكەى لەولاوەیە،منیش گوتم :دەزانم لەوێیە،بەڵام لەوێ نەبوو هاتووم لە كاك() بپرسم بزانم نەیبینیوە؟،هەر لە خۆڕا بێئەوى قسەم لەگەڵ ئەو كردبێت گوتى:جا ئەوە پرسیارە دەیكەى؟،منیش گوتم:خۆ پرسیارم لە تۆ نەكردووە ،هاتووم ئەوە برادەرمەو پرسیارى لێدەكەم، بە توڕەیى گوتى:ئێ منیش برادەرتم خۆ دوژمنت نیم بەڵام ئەوە پرسیار نیە دەی كەى،گوتم لەو برادەرەم پرسیوە نەك تۆ،وە من تۆ ناناسم،گوتى:جوان قسەى بكە ،بڕۆ دەرێ دەى،منیش دەرگام پێوەداو چوومە دەر.ئەوە بەسەرهاتێكى ڕاستەقینەى كەسێكە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان بە خەیاڵى دا نەدەهات كە شتێكى وا ببینێت لە نێو بارەگاى حیزبێك كە بە هەموو شێوەیەك قوربانى لە پێناو داوە. بەڵام ئەوەى لاى من گرنگە لێرەدا و دەمەوێ قسەى لەسەر بكەم ئەوەیە :بۆچى بەشێك لە بەرپرسانى یەكێتى مەڵبەندى سێى هەولێر وا هەڵس و كەوت دەكەن، ئایا خەڵك دەركردن بۆ ئەوەیە تاكو كەمترین خەڵك لە دەورى یەكیًتى بمێنێتەوە و ئیمتیازاتەكان هەموو بۆ ئەوان بێت؟،چى وا دەكات لە شارێك كە تۆ كەمترین خەڵكت تیا ماوەو هەوڵ دەدەن(ئەمە گەر وابێت) خەڵك ئاشت كەنەوە لەگەڵ یەكێتى خەڵكانێك بكەیتە دەرەوە كە بەشێك بووبن لە كۆى ئەوانەى كە دەیانەوێت یەكێتى ببێتەوە بە یەكێتیەكى هەمەلایەنەى خەڵك و دەسەڵات؟،ئایا دەبێت ئەمە بەرنامە بۆ داڕێژراو نەبێت كۆمەڵێك خەڵك لەوەدا بەرژەوەندیان نافەوتێت كە خەڵك بتۆرێنن؟.سەرەتا دەمەوێت دەركردن وەكو شێًوازێكى رەد كردنەوە لە كۆمەڵگەى كوردى باس بكەم پاشان هەدەفەكانى كۆمەڵێك خەڵك لە تۆراندنى بنەماڵە یەكێتیەكان و دواجار بە ئەرگۆمێنت هەموو ئەو هەوڵانە باس بكەم كە تاكو ئیستا خەڵكێك بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەوڵى داماڵینى جەماوەر لە یەكێتى دەدەن لە هەولێر و دواجار لەو ڕێگەیەوە ئەنجامى هەموو ئەو داتەكاندنى خەڵكە باس دەكەم. كلتورى دەركردن(وەك نیشانەیەك بو رەد كردنەوە) لە كۆمەڵگەیەكى ئێجگار كۆمەڵایەتى نیشانەیەكە بۆ هەوڵدان بوئەوەى ئەوى دەركراو وەك كائینێكى نەخوازراو لەلاى خود نیشان بدات و پێى بڵێت تۆ لاى من نەخوازراویت،لێرەدا چونكە خود وەك تاك بڕیار دەدات ئەوا بۆ هەموو بڕیارەكانیش تەنها هەستى كەسى دەركەر دەبێتە سەنگى مەحەك،واتە ئەوەى لێرەدا بیرى لێنەكرێتەوە بەرژەوەندیە گشتى و بەرژەوەندیەكانى ئەوانیترە،بۆیە نزیكەى لە زۆربەى جارەكانى بڕیاردان بە دەركردنى كەسێك كۆمەڵ زەرەر دەكات و تاكیش (زۆربەى جار)وەك دەستكەوتێكى دەروونى هەستى پێدەكات،كاتێك دەست ڕادەوەشینرێ بۆ كەسێك ئیشارەتى دەدەیت بچێتە دەرەوە،ئەوە بە شێوەیەكى راستەوخۆ دەتەوێ پێى بڵێیت :زەحمەت نەبێت تۆ شایەنى ئەوە نیت لەشوێنى مەبەست دانیشیت ،لەبەر هەموو ئەوانە رەنگە بێزراوترین سیفەت لاى كۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتیەكان دەركردنى كەسێك كە بۆلات هاتبێت،بێت،چونكە هەمیشە لاى ئەو كۆمەڵگایانە ئینسانەكان هەوڵى پەیوەندیەكى كۆمەڵایەتیانەى دروست دەدەن و یەكێك لە سیفەتە سەیرەكانى ئەو كۆمەڵگایانە ئەوەیە كە ناتوانن ژیانێكى خودى (واتە دوور لە كۆمەڵ)بژین ،بۆیە ئەمە واى كردووە هەمیشە هەوڵ بدەن پەیوەندیەكانیان پەیوەندیەكى كۆمەڵایەتى دروست(دوور لە رەدكردنەوەى بەرامبەر)،یان جۆرێكى تر لە دەركردن هەیە كە پێى دەڵێن دەركردنە دەرەوە،ئەمجۆرەیان زۆرجار لەوشوێنانە بەكاردێت كە هەست بكەن كە شوێنەكە پڕەو ئیدى جێگەى كەسیترى تێدا نابێتەوە،بەڵام ئەوەى لێرەدا سەیر بوو لام ئەوە بوو كە نە من خۆم بە كەسێكى نەخوازراو دەزانم(هەڵبەت لاى كۆمەڵ باس دەكەم نەك تاك) چونكە كاتێك تۆ لەناو كۆمەڵیك نەخوازراو دەبیت كە هەست بكەن ئیدى تۆ دژى بەرژەوەندیەكانى ئەوانى،یاخود دەبیتە هۆى ئەوەى كە مەترسى لە سەر سترەكچەرى بیركردنەوەى ئەوان دروست بكەى،هەڵبەت من هیچ یەكێك لەو سیفەتانە شك نابەم وە بینینى هەركەسێكیش بۆ من وا بێت و بە ئەرگۆمێنت بۆم بسەلمێنێت كە وام من داواى لێبوردن دەكەم،وە نە شەمەندەفەرى یەكێتى بە شێوەیەكى واپڕە كە ئیدى جێگەى كەسى تیا نەبێتەوەو هەركەسێك حەزى كرد نیشانەى دابەزینت بۆ بڵند بكات(ئەمە ئەگەر ئەو كەسانەى كە ئەم نیشانە بڵند دەكەن ئەو مافەیان هەبێت)چونكە حیزب دامەزراوەیەكى كۆمەڵیە نەك فەردى.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە