گۆمەكەى دەربەندیخان بەتەواوى شڵەقاوە

Monday, 15/06/2009, 12:00

2191 بینراوە


پاش ئەوەى لێپرسراوى كۆمیتەى دەربەندیخان و جێگرەكەى هەڵوێستیان وەرگرت و دەستیان لە كار كێشایەوە و چیتر پێیان نەكرا لە ڕیزى گەندەڵ و كادرە ئاست نزمەكانى یەكێتى دا كار بكەن و خۆیان ساغ كردەوە بۆ كاركردن بۆ لیستى گۆڕان كێشەى زۆر كەوتۆتە نێو مەڵبەند و كۆمیتەى دەربەندیخانەوە وە مانەوەى زۆربەى كادرەكانى باڵى ڕیفۆرم لە ناو ڕێكخستنەكاندا دیسان یەكێكە لەو كێشانەى كەبوەتە هۆى ئەوەى بەردەوام لێپرسراوى مەڵبەند خەوى لێزڕاوە چونكە مانەوەى كارگێڕ و ئەندام مەڵبەندەكان و وە مانەوەى كۆمیتەى باوەخۆشێن كە ئەوانیش هەر لە ژێرەوە بەردەوام پەیوەندیان هەیە بە سەركردەكانى باڵى ڕیفۆرمەوە ئەو كێشانە بەردەوامە هەربۆیە بەروارى 15/6 وە لەو كاتەوە كێشەكانیان ڕوو لە تەقینەوەیە ئەویش دواى ئەوەى لێپرسراوێك دیارى دەكرێت بۆ جێگرتنەوەى لێپرسراوى دەست لە كاركێشاوە وە ئێستا بۆ یان دەردەكەوێت كە ئەو لێپرسراوە نوێیە كە(هێرۆ احمد) لەگەلأ جێگرە نوێیەكەیان كە دانراوە ئەویش (لوقمان حمە على) یە وە لوقمان بەردەوام لە ژێرەوە پەیوەندى هەیە بە مەلاكەریم مودەبیرى باڵى ڕیفۆرم لە دەربەندیخان بۆیە بەبێ ئەوەى بەخۆیان بزانن وا سەریان لێشێواوە دیسان كۆمیتەى دەربەندیخانیان تەسلیمى باڵى ڕیفۆرم كردەوە، هەرلەبەر ئەمە شەش ئەندام كۆمیتەى سەر بە باڵى گشتى دەست لە كار دەكێشنەوە نارەزایى دەردەبڕن بەرامبەر ئەو گۆڕان كاریانە.
هەر هەمان ڕۆژ حەمە قاشتى لێپرسراوى مەڵبەند تەلەفۆن بۆ قایمقامى دەربەندیخان دەكات كە ڕێگە بدات ئەحە ڕیشەى بزوتنەوە لە گەڕەكى سەلیمپیركى دەربەندیخان بیرى ئیرتیوازى لێبدات لەبەر ئەوەى ئەو زاتە ئێستا لە گەڕەكى سەلیمپیرك خەریكى دروستكردنى خانووە وە قایمقام پێى دەڵێت هەڵكەندنى بیرى ئیرتیوازى مەمنوعە لێپرسراوى مەڵبەندیش پێى دەڵێت " من وەك لێپرسراوى مەڵبەند ئەمرت پێدەكەم كە دەبێت ئەحە ڕیشە ئەو بیرە هەڵكەنێت" لەوەڵام دا قایمقام دەڵێت" كاك نەوشیروان لەداخى دوو كەسى وەك تۆ لیستى جیا كردەوە دوو كەسى وەك تۆ ئاوا تەداخول لە كاروبارى حكومەت دەكەن بۆیە وەزعى یەكێتى ئاواى لێهاتووە" وەلەو كاتەدا قایمقام بڕیار دەدات هەر ئەم حەفتە دەوام بكات و پاشان بڕواتەوە بۆ ماڵەوە تا ماوەى 3 مانگ دەوام نەكات تا وەزعەكە دەكەوێت بە بارێك دا بۆیە ئەویش چاوەڕێَى گۆڕان دەكات لەكاتێك دا قایمقام هەرخۆیان دایان ناوە و سەربە باڵى گشتیە بەڵام دیارە ئەو ناحەقیانەى پێ قبوڵ ناكرێت بۆیە دەیەوێت وازبێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە