٣١ی ئاب و حه ڤده ی شووبات !!

Tuesday, 21/08/2012, 12:00

1390 بینراوە






٣١ی ئاب وه کوو دۆسه یه کی خیانه تکاری به گه ل و نیشتیمان هه یه و ڕۆژانه قسه و باسی له سه ر ده کرێت . هه میشه ئه م دۆسه یه کراوه یه به به رده وامی و ڕۆژانه قسه و باسی له سه ر ده کرێت له لایه ن جه ماوه ری کوردستانه وه ، ئه گه ر چی شازده ساڵی به سه ردا تێپه ڕیوه ، به ڵام له هزرو ویژدان و بیره وه ریه پڕ له مه رگه ساتاویه کانی میله تی کوردا به زندووی ڕاگیراوه . ئه م خیانه ته گه وره یه هه رده م و هه میشه به زندوی ڕاگیراوه و میله تیش له چاوه ڕوانی دادگایه کی نه ته وه یدان که له ئاینده دا تاوانکارنی ٣١ی ئاب له دادگایه کی سه ر به خۆو ئازادا دادگای بکرێن و باجی ناپاکیه کانیان بدانه وه . .
تاوانباره کان هه رده م خۆیان به تاوانبار نه زانیوه . بۆیه تاوان ئه نجام ئه ده ن ، به ڵام له ئاستی تاوانه کانیاندا خۆیان نابینا ده که ن . ئه گه ر له شێونیکدا گیریان کردبێت یان که وتبنه بۆسه ی پرسیاری میله ته وه ئه وه موبه ڕیڕو پاساوی خۆیان هێناوه ته وه بۆ ڕه وا کردنی تاوانه کانیان ... له کاتی خۆیدا ، پاساوه کانی بارزانی و تاڵه بانی بۆ ده رباز بوونیان له و کاره ساتانه ی که به سه ر کوردا هێنابوویان ویستیان به درۆی (ئه وه ملیی ئێمه و ئه ویش چه قۆی ئێوه یه) خۆیانی لێ ده ر بازبکه ن . ئه گه ر به ئه و قسه یی تاڵه بانیش بێت ، که ده یگوت : هێچ تاوانێکی من و کاك مسعود نه بووه له و شه ڕانه ی ناو خۆیدا . به و ووته یه ی تاڵه بانی بێت ئێمه ی میلله ت، به عس و سوپای پاسداران و سوپای تورکمان هێناوه ناو کوردستانه وه و شه ڕی کورد کوژیمان گه رمکردبێت . کاتی خۆی ویستیان به ئه م قسه پووچانه یان خۆڵ له چاوی خه ڵکی کوردستان بکه ن و له وو گشتاوا نانه یان خۆیان دابته کێنن .
ئه گه ر کا ره ساتی ١٧ی شوبات له ٣١ی ئاب گه وره تر نه بێت ئه وه به دڵنیایوه هاوشێوه ن ، هاوشێوه ن له قین و ڕه ق و بوغزو ده ڕنده ی بنه ماڵه ی بارزانی له به رامبه ر نه یاره کانیدا .
وڵامی پارتی بۆ حه ڤده ی شوباتیه کان له وڵامی به عسیه کان ترسناکترو خوێناوی تر بوو . وڵامێکی بارزانیانه بوو که له ئه وو پێش گوتووبوویان، ئه وه ی به ردمان تێگرێ گوله ی تێده گرین . له دوای دیمانه که ی ڕێخه ری بزووتنه وه ی گۆڕانه وه بارزانی به خۆی و بنه ماڵه هه زار پیاوه که ی و چه ند هه زار ده روێشێکیانه وه ، ده هری بوون به ئه و قسه یه ی ڕێخه ری بزووتنه وه ی گۆڕان که گوتی :(بنه ماڵه ی بارزانی کار بۆ به بنه ماڵه کردنی ده سه ڵات ده که ن له کوردستاندا) . ئه م ده ست نیشانکردنه ی پیشه ی بنه ماڵه ی بارزانی له لایه ن ڕێخه ری گۆڕانه وه تازه نیه که خه ڵك ئه وه ی نه زانیبێت که بنه ماڵه ی بارزانی کار له پێناوی چیدا، ده که ن ، له وه ته ی هه ن له پێناوی به رژه وه ندی بنه ماله که یاندا کاریان کردووه . ئه وه ی تازه بوو له دیمانه که ی ڕێخه ری بزووتنه وه گۆڕاندا ، وه کوو یه که م سه رکردی ئۆپۆزسیۆن ڕاشکاوانه په یامیدا به گێوی بنه ماڵه ی بارزانیدا که چیدی کارکردن له سه ر به بنه ماڵه کردنی ده سته ڵات کاتی به سه ر چووه . . ئه وه ی بنه ماڵه ی بارزانی ناسیبێت ئه زانێت ئه و بنه ماڵه یه له هیچ کات و زه مانێکدا ڵۆجیکانه ، به رخوردیان نه کردووه له گه ڵ مووخالفینیان له رئی و بیرو باوه ڕدا . بۆیه مێشکیان نه ، ڕه خنه ی تێدا جێی ده بێته وه ، نه هه زمیشی پێ ده کرێت . ئه گه ر ده ر ئه نجامی شه ڕه دۆڕاوه کانیان له گه ڵ یه کێتیدا ٣١ی ئاب یان کردبێته ، وڵامی ئه نجامی شکستیه کانیان له جه ووله ی شه ڕه کانیان له یه کێتیدا ، کوشتارگاکه ی ١٧ی شوباتیش له ترسی له ده ستدانی هه یبه تی لقه ی چوار بوو بێت ، ئه وه بێ چه ندو چٶن ، لێدووانه که ی ڕێخه ری گشتی بزووتنه وه ی گۆڕان وه کوو هه ڕه شه یه کی ترسناك بۆ سه ر عه رشی سه ڵته نه تی بنه ماڵه ، خێندنه وه ی بۆ ده که ن ، پێموایه ده رئه نجامی ئه و حاڵه ته هیستریاویه بنه ماڵه ی بارزانی کاره ساتێکی له ٣١ی ئاب و ١٧ی شوبات ترسناك تر له به رنامه ی بنه ماڵه ی بارزانیدایه .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە