سوکایەتیکردن یان بەرزڕاگرتی نەورۆز و موقەدەساتی نیشتیمانیمان

Sunday, 18/03/2012, 12:00

1732 بینراوە



 
ئێمە وەک بەشێک لە خوێندکاران و قوتابیانی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات، کە لە خوارەوە ناومان هاتووە، بە توندی ئیدانەی سوکایەتیکردن بە جەژنی نەورۆز و موقەدەساتە نیشتیمانیی و نەتەواییەکانمان دەکەین.
هەروەک ئاگادارن لەسەروبەندی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیدا مەلایەک بەناوی عبدالسمد سوکایەتی بە نەورۆز دەکات و تەکفیرو تەحریمی دەکات. ئا لەم کاتەدا ئێمە دەمانەوێت بڵێین کە نەتەوەکانی دنیا بە کۆیاد و سیمبوڵ و ئاڵا و ئایکۆن و کلتور و داب و نەرێتەکانیان دەناسرێنەوە. نەورۆز شوناسێک و ناسنامەیەک و جەژنێکی نەتەوەیی گەلی کوردستانە. نەورۆز و یادەکانی ئەو یاداوەرییە هاوبەشەن کە لەلایەن سەرجەم چین و توێژەکانی گەلی کوردستان و تەواوی جوڵانەوە ڕزگاریخوازەکانی کوردستان، بەدرێژایی مێژوو، وەک بەشێک لە شانازییە نەتەوەییەکانمان بینراون. نەورۆز هەمیشە سیمبۆلێکی دیاری شۆرش و بەگژاچونەوەی داگیرکەرانی گەلەکەمان بووە. لە هەمووشی گرنگتر، وەک کۆیادێک، یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پرۆسەی بونیادننانی نیشتیمانیمان لە کوردستان کە ئێستا بەڕێوەیە.
سوکایەتیکردن و حەرامکردنی نەورۆز لەژێر هەر پەردە و بیانوویەک بێت سوکایەتیکردنە بە کۆی نەتەوەی کورد و گەل و خاکی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتیش ئەو هەزاران شەهیدەی کە بە خوێن قوربانیان داوە لەپێناو بەرزڕاگرتنی گڕی نەورۆز وەک بەشێک لە مانەوەو بەزیندویی ڕاگرتنی کلتورو مێژووی گەلەکەمان.
هیچ گەلێکی زیندو ئەوە قبوڵ ناکات و ڕێگا نادات سوکایەتی بە مێژوو و کلتور و موقەدەساتی بکرێت بەتایبەتیش لە پەیوەند بە سرود و جەژنە نیشتیمانییەکانی. گەلی کوردستانیش لە پێناو بەزیندوویی مانەوەو بەرز راگرتنی موقەدەساتەکانیدا ڕووبەڕووی سەرسەختترین و دڕندانەترین دیکتاتۆرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، لەوانە ئەتاتورک و سەددام و خومەینی و ئەسەد، بۆتەوە. سوکایەتیکردن و تەحریمکردنی نەورۆز، لە ئاگاییەوە بێت یان لە بێئاگایی، بەمانای چوونە ریزی ئەو دیکتاتۆر و داگیرکەرانەیە کە چاویان بە شانازییەکان و سیمبولەکانی ئێمە هەڵنایەت. هەوڵێکی بێهودەشە بۆ بەدیهێنانی خەونە دزێوەکانی ئەو دیکتاتۆر و داگیرکەرانە.
قێزەونی سوکایەتییپێکردنەکەی مەلا عبدالسمد تەنها لەوە نایەت کە تاکێکی کورد لە دیدگای ناحەزو داگیرکەرەکانی کوردستان و هێزە کۆنەپەرەستەکانی ناوچەکە لە موقەدەساتە نیشتیمانییەکانمان دەڕوانێ، بەڵکو لەوەشدایە کە مینبەری پیرۆزی مزگەوت و پێگەی وەزیفی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم دیدگا نەزۆکە ئیستیغلال کردوە.
مزگەوت شوێنێکی گشتییە و وەک هەر موئەسەسەیەکی دیکە موڵکێکی نیشتیمانییە و لەسەر بودجەی میللەت بەڕێوەدەبرێت و بودجەی بۆ دابیندەکرێت. مەلایان و مامۆستایانی ئایینیش، وەک هەموو فەرمانبەرانی دیکە کارمەندی دەوڵەتن. ئیستیغلالکردنی ئەو پێگە وەزیفییە بۆ ئامانجە حیزبی و ئایدیۆلۆژیەکان جگە لەوەی کە جۆرێکە لە گەندەڵی، لەهەمان کاتیشدا، سەرپێچیکردنی یاسایە.
ئێمە پێمانوایە لە بەرابەر کارێکی لەو ئاستە ناشیرنەدا مەلا عبدالسمد دەبێت داوای لێبوردن لە گەلی کوردستان بە شێوەیەکی رەسمی و لە مینبەری مزگەوتەکەیەوە بکات، دەنا دەبێت یان بەخۆی دەسبەرداری وەزیفەکەی بێت یان حکومەتی هەرێم لەسەر کارەکەی لایببات.
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پێویستە بەرپرسانەتر هەڵوێست لەسەر مەسەلە نیشتیمانی و موقەدەساتە نەتەوەییەکانمان وەربگرێت و ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ ئەو مەلایەدا بکات بۆ ئەوەی ببێتە نمونە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە موقەدەساتە نیشتیمانییەکانمان لەکەداردەکەن.
ناوەکان

1. بنار یاسین رەوف
2. بیداو عبدالکریم
3. پشتیوان غەریب غەفور
4. تابان موحسين ئه حمەد
5. تارە احسان عبداللە
6. جوامێر رەسول حەمە
7. حسين شفيق حسين
8. حەژمەت عبدالقادر عەلی
9. دلير عبيد رمچان
10. دیار عمر کاکە
11. دیار محەمەد عەلی
12. دیڤان عپمان حسین
13. دەرون فەريدون
14. راسان سالح
15. راستی نۆزاد ئەحمەد
16. ڕۆشنا رەسول قوربانی
17. ڕیباز مەلا نەبی
18. ڕێبوار سعید م. ڕشید
19. ريبوار كرمانج عبد الرحمن
20. ڕێبین عبدالرحمان رەشید
21. ڕێژین زاهیر فەتاح
22. رەنج تاهير عبداللە
23. رەوەز محمود رسول
24. زانا جەمال ئەسعەد
25. زانا عزیز عبدالکریم
26. زرینگ عپمان عبداللە
27. زمکان عەلی سەلیم
28. زوبێر رسول أحمد
29. سابیر وەسمان حەمەد
30. سادات عبداللە عزیز
31. سارا محسن
32. سازان تاهير سعيد
33. سالار عبدو محمود
34. سالار كاكەيى
35. ساماڵ فەرەج حەمەساڵح
36. سرود عمر رشيد
37. سعد گلعت رەچا
38. سلیمان ساحبی
39. سليمان سعيد محمد
40. سۆزڤین عبدالباقی سالح
41. سۆما فەتاح رەسول
42. سیامەک محەمەد ئەمین
43. سەرکەوت ئازاد نوری
44. سەرهات ئادەم
45. شاسوار بابان
46. شاهو محمد وەستا عبداللە
47. شرمين سادق فرج
48. شوان کاکەیی
49. شوان مجید ئەحمەد
50. شوان ئادەم ئەیڤاس
51. شیاو محەمەد ئەحمەد
52. شێرکۆ کرمانج
53. شێرکۆ نەریمان سوبحان
54. شیڤان فازل سابیر
55. شیمال سالح نەجمەدین
56. عبدالرحمن يحيی محمود
57. عبدالرحمن يحيی محمود
58. عسمه‌ت مه‌حمود محه‌مه‌د
59. عەلی ساڵح مەلۆ
60. فریاد محمد احمد
61. فەرزاد سەنعەتی
62. فەرهاد ئەسڵانی
63. فەرەیدون ڕەشید
64. کارزان سەباح ئەحمەد
65. کاروان عەلی قادر
66. کاروان مسگفی کریم
67. کاروان مهدی عپمان
68. کاوە ئەکرەم محمدامین
69. گۆران سەلاحەدین مجید
70. گۆران شێخ مستەفا
71. لانە فەرەج
72. لێزان ئاراز مەجید
73. محمود حجی احمد
74. موراد حسن خدر
75. موسا محەمەد توفيق
76. میدیا سوبحی نوری
77. مەریوان سباح عمر
78. نازەنین عبدالقادر
79. نەبەز حەمەڕەشید ئەبوبەکر
80. نەفیسە اسماعیل حاجی
81. هادی جەمال عبداللە
82. هاوناز عومەر محمد
83. ‌هێرش عبدول حەمەکەریم
84. ھەردی شکر محمود
85. هەرێم احمد عبداللە
86. ھەژار سابیر ئەمین
87. هەلال کازم عبدالفتاح
88. یادگار علی محمود
89. ئارام ت. هەمەسەعید
90. ئارام ڕەفعەت
91. ئارام محمد علی
92. ئارەزوو سباح یاسین
93. ئاسۆ حامیدی
94. ئاكۆ توفيق محمد
95. ئاکۆ کاکەڕەش عمر
96. ئاوات عپمان عەلی
97. ئومێد حسین شەکیبە
98. ئەحمەد بایز ئەحمەد
99. یەمان سامی شەریف
100. ئەمین عەزیز بکر
101. ئەیاد حازم حەسەن
102. ئەیوب بۆکانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە