بەڵگەیەكی تری مێژوویی خیانەتی بنەماڵەی بارزانی

Friday, 18/02/2011, 12:00

1886 بینراوە


ئەوەی بەردەوام بنەماڵەی بارزانیو پیاوە حەرامزادەكانی لەرێگەی ئەو دەزگا مەزنە ئیعلامییەیانەوە كە بەدزینی پارەی میللەتو قوتی منداڵانی كورد بۆ چەواشەكاریی خراونەتە گەڕ، منەتی خەباتی شاخو كوردایەتییەكەی كەرەجمان پێدەفرۆشنەوەو بەهۆی تەفرەدانی پیرەمێردو پیرەژنانی نەخوێندەواری داماوی كوردەوە دەیانەوێت بۆ هەتا هەتایە كورسی دەسەڵاتو سامانی دزراوی كوردستان لە بندەستی خۆیاندا بهێڵنەوەو وا لە لاوانی كوردیش بگەیەنن كە ئەگەر ئەوان (شۆڕش)یان نەكردایە، ئیدی كوردستانێكی رزگاركراو وەدینەدەهات. بێ ئاگان لەوەی كە نەوەی ئەمڕۆی كورد كاغەزی سپی دەخوێنێتەوەو مێژووی پڕ خیانەتو بازرگانی سیاسیی بنەماڵەی بارزانییان بۆ ئاشكرایەو لاپەڕە رەشەكانی جاشایەتی پارتیو بارزانی بۆ ئێران و توركیاو بەعسی عێراق مەسەلەیەك نیە بە دەهۆڵی دڕاوی پاراستن بشارێتەوە.
خوێنەری بەڕێز، ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەیەكە كە كاتی خۆی حیزبی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە جاشایەتی پاسدار مۆقەتەكانی بارزانیو تاوانی كوردكوژییان لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە شارەكانی خانێو شنۆ بڵاوكراوەتەوەو وەك بەڵگەیەكی تری هەڵماڵینی مێژووی خیانەتی ئەو حیزبو بنەماڵەیە دەیخەینە بەردەمی تێكڕای كوردان تا چیدی پیاوە حەرامزادەكانی ئەو بنەماڵەیەو سەرۆكە كەرۆكەكەی ئەو خیانەتانە وەك خەبات بە لاوانی ئەمڕۆی كوردستان نەفرۆشنەوە.

کلیکی به‌ڵگه‌که‌ بکه‌:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/bellge_dimukrat.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە