ئامۆژنە هێرۆ عومەر مورتاح ئەلاوێنێتەوە

Thursday, 02/04/2009, 12:00

1800 بینراوە


تەیرى گول عاشق بە دارى ژەقنەبوتە ئەمە یەكێكە لەو پەندە كوردیانەى بەڕاستى بۆ ئێستاى خانمى یەكەمى عێراق زۆر دەگونجێ چونكە ئەم ئامۆژنەمان ماوەى چەند شەوێكە لە كەناڵى خاكەوە كەوتۆتە پیا هەڵدان بە شان و شەوكەتى عومەر مورتاح و ئەوەى ئەم خانمە بۆى هۆنیوتەوە باوەڕ ناكەم عومەر خۆشى بیڵێ , سەیرە كچەكەى بلەى ئەحە ڕەش ئەڵێى ئەم میللەتە بە گێل و نەفام دەزانێِ وا كەوتۆتە پیا هەڵدان بە عومەردا , ئەوەندەى عومەرمان ناسیوە بەڕاستى باى ئەوەنیە هەموو شوێك كاتێكى زۆر ى بەرنامەكانى خاك TV بۆ پیاوە گەندەڵ و دزە تەرخان بكەیت ,عومەر فەتاح بەدناوترین و گەورەترین دز بوو هەر لە سەر كارە قێزەونەكانیشى دەركرا , كە كۆسرەت و بەرهەمیش بە پشتیوانى تاڵەبانى گۆڕیان تەنها بۆ ئەوەبوو هەرچى شكست هەبوو ئەم بۆرە پیاوە هێناى بە سەر یەكێتیدا , سلێمانیشى نەك بۆى نەكرا بە دوبەیى بەڵكو كاولیشى كرد ,ئەوەى كە كراویشە ئازایەتی نیە ئاوا ئەیدەنەوە بە چاوانماندا , ئەوەى كە كراوە پارەى خۆمان بوە لە گیرفانى عومەر دەرنەهاتوە , مارەیى دایكى كەستان نیە تا ئاوا هەموو ساتێك بیدەنەوە بە چاوانماندا , پێم سەیرە بێجگە لەم ژنە مەكر بازە یەك كەسى تر تەنانەت بە خودى تاڵەبانیشەوە ئەم مل خوارەیان بە دڵ نیە , كەچى تەنها ئەم تەیرە گولە عاشق بە قەدو باڵاى ژەقنەبوتى عومەر فەتاحە , هێرۆ باسى ئەو ئیشانە دەكات بەڵام باسى ئەوە ناكات كە كافیەى ژنى عومەر فتاح جانتایەك دۆلارى دزراوى پێ گیرا لە فڕۆكەخانەى سلێمانى , باسى ئەوە ناكات كە ئەو شەوەى دزیان لە ماڵى بەهێزى خوشكەزاى عومەر فەتاح دا كردتەنها چل دەفتەر دۆلار و بیست وپێنج كیلۆ ئاڵتون لە ماڵەكەیدا بوە , ئەم كوڕە تەنها لەبەر ئەوەى سكرتێرى عومەرى خاڵى بوە بۆیە بۆتە خاوەنى ئەم هەموو پارەیە ئەگینا لە كوێى بوو من باشى ئەناسم , بۆیەكەناڵە ڕوو زەردەكەى هێرۆ ئەمە باس ناكات تەنها باسى ئەوە دەكات كە عومەر زۆرى كردوە , هەموو یەكێتى , هەموو خەڵكى كوردستان باش ئەزانن كە ئەم عومەرە چى كردوە و چیشى بە سەر یەكێتى هێناوە , كەچى ئەم پیرە ژنە جادوگەرە دژى هەموو خەڵك و یەكێتى پشتگیرى ئەم دزو گەندەڵە ئەكات , یەكێتى ئەوى لابردوە كەچى ئەم وەكو پیرە مێردەكەى مێردى دژى یەكێتى ئەوەستێتەوە و بە شان و شەوكەتى عومەردا هەڵئەدات , هەر ئەمانیشن هانى خەڵك ئەدەن بۆئەوەى بچنە بارەگاكەى و هانى بدەن بگەڕێتەوە بۆ سەر ئیشەكەى و واز نەهێنێ ,كێن ئەوانەى دەچنە لاى ئەم پیاوە گەندەڵە و داواى لێ دەكەن واز نەهێنێ , ئەو پیاوانەن كە سود مەند لە دۆلارە دزراوەكانى عومەرو هێرۆ , ئیتر كەسێكى شەریف نابینى سەردانى ئەم پیاوە دزە بكات , ئەوەشى یەك تۆز ویژدانى هەبێت ناچێتە ماڵى ئەم پیاوە , ئەو پیاوە ڕقى لە هەموو كەسە تەنها پیاوە دزەكان نەبێت , هەر تۆیت پیرە ژنە جادو گەرەكە چویت بە مەسعودى خائین زادەت ووتوە بە عیماد ڕازى نەبێت , مەنجەڵ گەڕٍاو سەر قاپى خۆى دۆزیەوە , هێرۆش سەر قاپى بۆ خۆى دۆزیوەتەوە , یاخوا ئەم پیاوە دزو گەندەڵانە پیرۆزى مامە و ئامۆژن بێت , بەڕاستى ئەمانە هەر پیاوى وەكو عومەر مورتاحیان قابیلە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە