وەڵامێك بۆ فاروقى مەلا تاڵەبانى و دارو دە ستەكەی لە ئاسیا سێل

Thursday, 19/02/2009, 12:00

1698 بینراوە


پاش ئەوەى كە ناپاكی و سیخوریەكانتان لەگەڵ دەزگاى زانیار ى قەلا چوالان بەسەر ئەندامان و كادرانى (ى.ن.ك) دەتان كرد پەردەى لەسەر لابرا و ئاشكرا بوو. ئێستا دەتانەوێت حاشا بكەن وە بەرگرى لەم نامەردییە حاشا هەڵنەگرە بكەن, لە سوچێكى سایتێكدا بڵاوتان كردۆتەوە كە ئێوە بێ بەرین لەم كارە خیانەتكارانە دەرحەق بە ئەندامان و پێشمەرگەی ماندوو نەناسى ساڵانى شاخ و كادرانى دڵ لەسەر دەستى ڕێكخستنەكانى ناوشارى ساڵانى خەباتى حەفتا و هەشتاكان. ئەى چۆنە من ئەو ڕۆژانەت وە بیر بخەمەوە كە بە فەرمانى دكتۆر خسرەو كە چەندین جار لە گەل بەناو كادرە تەكنیكیەكانى ناو ئاسیا سێڵ كەلە راستیدا سەر بە دەزگاى زانیارى و ئەمنە سورەكەى دكتۆر خسرەون كە راستەو خۆ جەلال تاڵەبانى و دژەتیرۆر ەكەى پاڤێڵى كوڕى سەرپەرشتى دەكەن وە پارەیەكى خەیاڵى لە لایەن تاڵەبانى مانگانە بۆ تەرخان كراوە. بابەس بێت ئیتر چی دى تواناى دەم داخستنم نەما..... باش بزانن دكتۆر خەسرەو تاڵەبانى و فاروقی مەلا تاڵەبانى. من رۆِژانە ئاگادارى موئامەرەو ناپاكییەكانتانم دەر حەق بە هەڤاڵانى مەكتەبى سیاسی و كادرەكانمان. ئەگەر دەتانەوێت بە خوێنى شەهیدان سوێندتان بۆ دەخۆم كە بە بەڵگەوە بیخەمە بەردەست. دكتۆر خەسرەو ئەو دەزگاپێشكەوتوەى بەرى ساڵێك دەبێت كە لە دەرەوەی ووڵات كڕیمان بۆ پەرە پێدانى كارى تەكنیكى ئیشە كەمان وە بە مەبەستى چاودێرى كردن و گوێگرتن و وەدوو نانى تۆڕی تیرۆرستان ناوی لێنرابوو.كەچى نەمان زانى لە دژى هەڤاڵەكانى خۆمان ئەمرت پێكردین بەكارى بهێنین. لە بۆ ئەوەى بەرژەوەندى بنەماڵەى تاڵەبانی و سەروەت و عەرشەكەیان بپارێزیت, خۆ ناتوانى حاشا بكەیت چونكە بەڵگەم هەیە زاناى كوڕت كە بە پێغەمبەرى دەزگا پوچەڵكەمان ناودەبرێت لەچەندین شوێن لە دەمى دەرچووە و باسى كردووە حەز دەكەیت بە بیرت دەهێنمەوە لە كوێ باسی كردوە. دكتۆر خەسرەو كاتێك كە كاك كۆسرەت و هاوەڵەكانى لە شاخ بوون وەهەموو ڕۆژێك چاوەڕوانى شەهید بوون بوون لە پێناوى ئەم ڕۆژەدا جەنابت لە بەغدا بووی خەریكى ژیانى ئاسودەو ڕابواردن بووى بیرتە ساڵانى ناوەڕاستى هەشتاكان لە كەرخ و كەڕادە چۆن دەژیاى. ئێستاش تاڵەبانى لەبەر ئەوەى كە نۆكەرایەتى دەكەیت و عەرشەكەى دەپارێزیت كردویتى بە بەرپرسى حەساس ترین و هەستیار ترین شوێن كە ئەویش دەزگاى زانیاریە. كە دەبوو هەڤاڵێكى ماندوو نە ناسی شاخ كە چەندین جار جەستەى لەشەڕدا پارچە پارچە بووە و بە دەرزی و دە زوو وە ك جلە دڕاو پێكەوەیا ن ناوەتەوە بەرپرسى ئەو شوێنە بێت نەك تۆ. من نازانم چۆن باس لە تیرۆر دەكرێت. ئایا ئەوەى لە ناو دەزگاى زانیاری دژ بە ئەندامانی (ى.ن.ك) دەكریت كارى تیرۆرى نییە ئایا ئەگەر ئەوەى ئێمەى ئەمنەكانى دەزگاى سووری تاڵەبانى دەیكەن بەرامبەر بە یەكێتى تیرۆر نە بێت ئەی چى تیرۆرە. ...........
لەبەر ئەوە من لێرەوە دەڵێم ئەى پێنج هەڤاڵە چاو نەترسەكەى كە دواى حەق كەوتن بۆ ڕزگار كردنى یەكێتى. دەستم دامێن تان بێت پێش هەموو شتێك هەوڵى جدى بدەن ئەم دوو دەزگایەی خەسرەو تاڵەبانی و مامۆستاعەزیز تاڵەبانیە بێ شەهادەكەى فەرماندەیی گشتى لە دەست ئەم نۆكەرانە پاك بكەنەوە چى دى تاڵەبانى و گەندەڵكاران دەستى بەسەردا نەگرن. لە داهاتوو ى نزیكدا باسی نا پاكییەكانى دەزگاكەى عەزیز سەر سپیش دخەمە بەر خوێندنەوەتان.

بەرەو گۆڕان بۆ دروستكردنەوەى (ى.ن.ك)

هەربژى یەكێتى نیشتمانى كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە