ناهەقمانە شێت و هار بین

Thursday, 09/12/2010, 12:00

1574 بینراوە



ڕۆژنامەى هاوڵاتى ژمارە 686بەڵگەنامەیەكى دەست كەوتوە كە تیایدا بە بڕیارى دكتۆر نابەرهەم 16 ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى بە پلەى وەزیر خانەنشین كردوە , وە دوو ئەندامى سەركردایەتى كۆنى یەكێتى و خوشكەزایەكى تاڵەبانیشى تیایە كە تا ئەم ساتە لە هەندەرانە . ,وەكو هاوڵاتى ئەڵێ هەردوو حیزبى مافیا 960 كەسیان لە دزەكانى خۆیان ئەوانەى سەركردەن و تا ئێستا هەرچى گەندەڵى و دزییە لە ئەستۆى ئەوانە بە پلەى وەزیر خانەنشین كراون , ئەم ژمارەیە بەس كادرە حیزبیەكان , ئەمە بێجگە لە وەزیرەكانى هەر شەش كابینەكە , بەم حسابە بێت بەقەد ئەمریكا و بگرە بەریتانیاشى لە سەر بێت وەزیرى خانەنشینمان هەیە , بۆیە ئەو هەموو شەڕە دەكرێت بۆ سەركردایەتى , سەركردەكانى ئەمڕۆ هەر لە تاڵەبانى وبارزانیەوە بیگرە تا خوار خۆیان , هەمویان كەسانى فایلدار , جاش و خائین ودزو گەندەڵ و ناوگەڵ پیس و بێ شەرەفن , ئەوانەى ئەمڕۆ بە پلەى وەزیر , مانگانە بە شەش ملیون دینار , خانەنشین دەبن هەمویان لەو كەسانەن كە قێزەونترین كەسانن لە ناو میللەتدا ,هەموو سەركردایەتیە كۆنەكان دەمێكە خانەنشین بوون , ئەوەى لەم كۆنگرەیەدا دەرچوون تەنانەت بە یەدەگەكانیشەوە خانەنشین بوون , ئەمە یارى كردنە بە چارەنوس و داهاتى ئەم میللەتە , هەتا ئەم ساتەش بە سەدان پێشمەرگەى قارەمان , پارتیزان , ئەوانەى بۆ ساتێكیش سەنگەرەكانى بەرگریان چۆڵ نەكرد كەمترین موچە وەردەگرن , ئەوە كەم ئەندامانى سەنگەر , ئەوە شەهیدان , ئەوە زیندانیانى سیاسى , كەچى كەسێك دوێنێ بۆتە سەركردایەتى ئەمڕۆ بە پلەى وەزیر خانەنشین دەكرێت , كەسێكى وەكو كوڕەكەى كۆسرەت كە زۆر مناڵە كەچى بە پلەى وەزیر خانەنشین دەكرێت , كەسانى وەكو وەستا حەسەن و بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەوانى تریش چیان بۆ ئەم میللەتە كردوە , تەنانەت چیان بۆ یەكێتى كردوە , بۆ ئەبێت تەنها لەبەر ئەوەى سەركردایەتیە مانگانە چەندین ملیون دینار وەربگرێت , بۆ كوردایەتى و پێشمەرگایەتى بەس ئەوان كردیان , كەسێكى وەكو بەرزانى ئەحە سمێڵ تەنها حیمایەى هەلۆى براى بوو , لغاوى ئەسپەكەى بۆ هەڵۆ ئەگرت كەچى ئێستا كفر نیە بە پلەى وەزیر خانەنشین بكرێت , ئەى ئەو خەڵكەى تر , ئەوان بۆ ئەوەنە وەرناگرن كە پێشى بژین , ئەمە بە چ پێوەرێك , بە كام یاسا و ڕیسا ئەكرێت میللەت قوڕى بۆ بگیرێتەوە و كادرە بەرزەكانى حیزبیش هایلایڤ بژین ,بۆ ئەبێت سەركردایەتى بوون ببێتە خێرو بەرەكەت , بۆ ئەبێت كەسێك تەنها لەبەر ئەوەى سەركردایەتیە بە قەد مووچەى دەیان فەرمانبەر موچە وەربگرێت , ئاخر لە كام كونجى ئەم دنیایەدا ئەمە هەیە ,پۆلیسێكى هاتوچۆ بە گەرماو بە سەرما , بە شەوو ڕۆژ لە سەر جادەیە ئەوەندە وەرناگرێ پێى بژى , بەڵام سەركردایەتیەك كە بۆنى شیرى خاوى لێ دێت ئەبێت پارەى دە پۆلیس وەربگرێ , ئەمە كێ قبوڵى ئەكات , ئەمە یارى كردنە بە داهات و نانى ئەم خەڵكەوە , ئەوەتا ووڵات كاولە , دیهات نەما , بێكارى ڕوو لە زیاد بونە , گەنجێكى ئەم ووڵاتە قەیرە بوە ناتوانێ ژیانى هاوسەرى پێك بهێنێ , لەبەر ئەوەى پارەى نیە , خانوى نیە , كرێى بۆ نادرێ , كەچى بە سەدان كەس بە پلەى وەزیر و هەزاران كەس بە پلەى مدیر عام و مستەشار خانەنشین دەكرێن , ئا ئەمە چ خیانەتێكە لەم میللەتە ئە كرێت , دایكى شەهێدێك ( 37500) هەزار دینار وەردەگرێت كەچى بڵێسەى جەبار فەرمان چەندین ملیون دینار وەربگرێت , ئەمە هیچ نیە تەنها دزى كردن نەبێت لەو میللەتە , حیزبێك بێجگە لە نەسریە و دزى كردن لە حكومەت , هەرچى موچەى كادرەكانیەتى خستویەتیە سەر حكومەت , حیزبێك كە نەتوانێ موچەى ئەو هەموو كادرەى بدات بۆ ڕایان دەگرێت , ئەو پارەى ئەدرێ بەو سەركردایەتیە هى خەڵكە , نەك هى حیزب , مارەیى دایكى سەرۆكى حیزبەكان نیە تا بە ئارەزووى خۆیان تەسەروفاتى پێوە بكەن , بەڵام چى بكەین , بە ناشكورى نەبێت ئێمەش میللەت نین , ئەگەر بە ڕاستى میللەت بوینایە , ئەمەمان قبوڵ نەدەكرد , ئەوەى من بزانم بێجگە لەم سەركردایەتیانە بە سەدان كادرى تر لەم ڕۆژانەدا ئەمرى خانەنشینەكەیان دەرچوە , ئێستا هەموو ئەندام مەڵبەند و كارگێڕى كۆمیتە و ئەندام كۆمیتەكان بە پلەى باش خانەنشین كراون , لاى پارتیش بە هەمان شێوە , ئاوا بڕوات ئەبین بە میللەتى خانەنشین و نە ك لە سەدا حەڤدەبگرە لە سەدا سەدیش میزانیەمان بێت بەشى حیزبەكان و كادرەكانیان ناكات , جا میللەت قیروسیا خوا ئەیان ژێنێ ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە