نامەیەکی غەریبانە بۆ بەڕێزان دەمیرتاش و گولتان کشناک

Friday, 25/04/2014, 12:00

1843 بینراوە


هاوینی ساڵی ١٣٥٧هەتاوی (١٩٧٨ز) چەند کەسێک لە دۆستەکانم هەواریان کێچی هەڵێنا وگوتیان دەچینە لای ،، جەلال تاڵەبانی،، رۆژهەڵاتی کوردوستان وشاری مهابادیان بۆ ماوەیەک جێ هێشتو روویان لە شوێنی مەبەست کرد.هاوکات دەرمان وکەلو پەلی بەپێی توانای خۆشیان بەهەزاران چەرمەسەری گەیاندە مەبەست.لە کاتی دانیشتنداوتووێژەکان ئاوا گوتران: جەلال تاڵەبانی پێی دەگوتن : با چەپ و کومونیستەکان لە لای ئێوە بچنە ناو کۆمەڵە! (مەبەست ئەو کۆمەڵەیەیەکە لە زڕەگوێز بە دەستی مامیان وەک یەخسیری زەمان چاویان لە رەحمەتی خۆیەتی!) ئەوانی بورژواش کە مەبەستی حیزبی دێمۆکڕاتی ئەوکات بوو با بچنە لای دوکتور قاسملو! ئاخر ئەو بەعسییەو لە بەغداوە دێتە چیا هەر لەوێ ئیزنی پێدەدرێ! دروشمی ئەوکاتی حیزبەکەی شارۆنی ون ئەوەبوو: یا کوردوستان یا نەمان !!
جیاوازی مرۆوی سیاسەت زان وسیاسەت کار لەگەڵ خەڵکی ئاسایی لە رواڵەتی کەسەکاندا نیە. کەسی پۆلیتیکوان دوارۆژدەکاتە هەوێنی ئەزمونی کاری سیاسی کە ئەو ئەزمونە جودالە ژیانی شەخسی خۆیەتی. لە کۆمەڵگای سیاسی کوردوستاندا تاکی کوری دووجار بۆتە کۆیلە. جارێک بەدەستی نەیارەکانی، جارێکیش لە چەنگی ئەو حیزبانەی کە بۆ رزگاری وی تێدەکۆشن.نەیاری کورد هەرچی بەسەرت بێنێ مافی خۆیەتی جێگای گازەندە نییە. ئەوەی کە رزگاریدەری خۆت بەسەر دێنێ وەکی زامی نەشتەرە کە چابونەوەی دژوارە. سیاسەت لەلای بەشێک لە وڵاتی ئێمە بۆتە قەلەمندارەی خاکساری وبێبەختی. چوار وەرزی ژیانی تاکی کورد بۆتە چلۆرەو بەستەڵەکی هێشو ناهومێدی. ئەگەر جار جار هەڵبژاردنێکیش دێتە پێشێ وەکو پرسە گورگانە دەچێ پاشێن هێچ کەس هیچ حیسێبێکت بۆ ناکا.
رۆژی ٢٥/٤/٢٠١٤ لە یەکێک لە سایتەکاندا چاوم بە نوسراوەیەک کەوت ! سێجارم خوێندەوە تا باوەڕم کرد ئەو نامەیە هی بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش و خوشکی گەورەم گولتان کشناکە !! زۆر لەخۆم رامووسام تا باوەڕ بەو وشەو ڕستانە نەکەم کە دێنە بەرچاوم! نامە بۆ جەلال تاڵەبانی بووکە من نازانم لەکوێیە؟ زیندووە یان نا؟ لە کورد داماوتر سیاسەتی سەرکردەی کوردە.ئەو رستانەی کە بەکار هاتبون منی وەبیر دەشتی کەربەلا هێناوە کە پاش ئەو هەمووە ساڵانی لە رۆژی تاسوعاو عاشوڕا شیعە قوڕی بۆ وەسەر دەکا: وەرە شاری ئامەد،، گەل تاسەی تۆیەتی،، تۆئەوڕۆ پێویستی،، مامی گەل،،زیاتر پێویستیمان پێتە،، و لادواییدا،، مامی گەلی کورد هەر بژی!؟ .ئەو قسانە من بیکەم بە کێوم دادەدەن و دەڵێن خۆتۆ سیاسەت مەدار نی!
نوری چاوم، ئەگەر دەخوازی لەو رێیەوە بنە ماڵەی بارزانی چوک بکەیەوە.لە هەڵەدای ئەو جوتە تەواوی دونیایان بێتەسەر، پێ ناچن.مامتان ئەگەر مابایە نەیدە‌ێشت رۆژئاوای وڵات بگاتە ئەو ئاستە. ئەوە نییە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتیان چۆن خەساندوو! ئەوەنەبوو بە عوسمانی برای رێبەر ئاپۆی گوت: وەرنە خوارێ تۆ دەکەینە پ،ک،ک ، لەبیرت چۆتەوە بە پژاکی دەگوت : بە ئاشکرا داڵدەو دەدەم زەویتان دەدەمێ چادرو چیغیش لە ئەستۆ خۆم!؟ گوتیان دیپڵۆماسی لەگەڵ هاو رەگەزی خۆت بەڵام ،، نەئاوا بێتامو دوور لە ئەخلاق. ئەگەر بۆ ئەوەی بەرپرسانی ی،ن،ک ،بێنەلاتان ولەدژی بارزانی چەپڵەتان بۆ لێدەن ، بۆ لەبیرتان نەماوە بە دەیانی وەک لۆمپەنێکی مەحمود سەنگاوی لەو حیزبەدا هەر کار بەدەستن!؟ ئێوەو سەنگاویەکان!؟ بۆ دژایەتی کردنی لایەک بەرانبەر بە لایەکی دیکە مرۆوی دوورناس پردەکانی پشتسەری خۆی بە یەکجاری ناڕوخێنێ.
بیر لەمن و دەیان و سەدان و بەڵکەم هەزارانی دی بکەنەوە کە بۆ سەنگاویەکان لەدەستی مەدەن.هیچ کەس دوژمنایەتی کورد لە گەڵ کورد پەسەند ناکا.هاورەگەزی خۆتان بپارێزن بەڵام نە بە هەموو بەهایەک. هەر کات لە مێدیاکاندا وێنەی بەڕێز کشناک دەبینم زیندانم وەبیر دێتەوە کە لە کاتی خۆیدا دەبێ چی کێشابێ لە فاشیزمی تورک. کوا بەڕیزتان بۆ ئەوەی دەبی ئاوا بە جەلال تاڵەبانی هەڵابڵێن.
خاکی بەر پێی تێکۆشەرێکی کوردم.

چوکەتان: جەعفەر کەریمی
٢٥/٤/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە