هەڵوێستەیەك لەسەر ناوهێنانى پێشمەرگە بەملیشیا

Thursday, 25/02/2010, 12:00

1700 بینراوە


ماوەى چەند رۆژێكە هەڵمەتێكى توند لەدژى (عەدنان عوسمان) ئەندام پەرلەمانى كوردستان دەستى پێكردووە، ئەم هەڵمەتە لەبەرامبەر ئەوەدایە گوایە ئەو ئەندام پەرلەمانە ناوى پێشمەرگەى بە ملیشیا هێناوەو سوكایەتى بەهێزى پێشمەرگەى كوردستان كردوە.
ئەوەی بەوردی گوێی لەقسەكانی عەدنان عوسمان گرتبێ، بۆی دەردەكەوێت كە نەك هەر مەبەستی سووكایەتی كردن بە پێشمەرگە نەبووە، بەڵكو داواكاری ئەوەیە ئەم هێزە وەك چۆن لەبنەڕەتدا بۆ داكۆكی كردن لە خاكو گەلی كوردستان خۆبەخشانە گیانفیدایی كردووە، ئەمڕۆش هێزی بەرگریو پاراستنی هەموو خەڵكی كوردستان بێت، نەك ئامرازێك بەدەست حیزبە سیاسییەكانەوە. قسەی لەسەر ئەو كەسانە كردووە، كە بە دەستدرێژی نایاساییان بۆ سەر خەڵكو لەپێناوی داكۆكی كردن لە حیزب یان سەركردەیەكدا، ناوی پیرۆزی پێشمەرگە لەكەدار دەكەن. ئەم جۆرە كەسانەش، جگە لەمیلیشیای حیزبی هیچی تر نین.
ئێمە پێمان وایە ئازاد كردنی هێزی پێشمەرگە لە كۆتو بەندی دەسەڵاتی حیزبو دەستێوەردانی بەرپرسە گەورەو بچووكەكانی حیزب، رێكخستنی وەك هێزێكی یەكگرتووی كوردستانی، بەجۆرێك ئەمڕۆش وەك رابردوو هێزی پارێزەری خەڵكی كوردستان بێت، نەك حیزبێكی دیاریكراو، تەنهاو تەنها ملكەچو پابەندی دەسەڵاتی یاسایی هەرێمی كوردستان بێت، نەك حیزبو سەركردەیەكی دیاریكراو، هیواو داوای هەموو پێشمەرگەیەكی دڵسۆزو ئەو هاوسەنگەرە قارەمانەمانە، كە لەسەنگەری بەرگری لە خاكو گەلی كوردستاندا گیانیان بەخشی.
ئێمە وەك كۆمەڵێك پێشمەرگەی دێرین، گومانى ئەوەمان لادروست بووە كە ئەم هەڵمەتە مەبەستێكى سیاسى لەپشتەوە بێت، نەك داكۆكى كردن لەناوو شكۆى پێشمەرگە، بەتایبەت كە ئێستا لە چركەساتێكى هەستیارداینو لەبەردەم هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نیشتمانى عێراقداینو لایەنەبەشدار بووەكان، دەیانەوێت هەستى خەڵك بەتایبەتى هێزى پێشمەرگەو فیداكارییەكانی پێشمەرگە بۆخۆیان راكێشن.
هێزى پێشمەرگەى كوردستان هێزێكى خەباتگیرەو بەدرێژایى چەندین ساڵ خۆیانو خێزانەكانیان مەزڵومترین توێژى ناو كۆمەڵ بوونو قوربانى دەستى سیاسەتى هەڵەى لایەنەكان بوون، ئەوان سەربارى دابەشبوونیان بەسەر لایەنە سیاسیەكاندا، بەڵام پێش هەرلایەنێك هێزى فیداكارى نەتەوەو نیشتمان بوون، بۆیە چیتر هەق نییە ناوو شكۆى پێشمەرگە بۆ هیچ مەبەستێكى سیاسى بەكار بهێنرێت، چونكە بەم شێوەیە غەدرێكى تر لە مێژووى خەباتو رێزو حورمەتى پێشمەرگە دەكرێ.
بۆیە داواكارین هەموو لایەك بەچاوى بەرپرسیارێتییەوە لەدۆخى ئێستاى كوردستان بڕواننو هەوڵنەدەن، هەلومەرجەكە بەرەو ئاڵۆزى بەرن. داوایان لێدەكەین ناوی پیرۆزی پێشمەرگە نەكەن بە كەرەستەیەكی سووكی بانگەشەی هەڵبژاردن. هەروەها داوا لە سەرۆكى هەرێم دەكەین، دەسەڵاتى خۆى بەكاربهێنێت تا بەر بەو هەڵمەتە بگرن لەدژى عەدنان عوسمانو كێشەكە بەشێوەیەكى هێمن چارەسەر بكەن.

1- جەوهەر نامیق
2- ئاسۆس هەردى
3- فەرهاد سەنگاوى
4- كەمال رەئوف
5- دیاری عەبدولقادر نوری
6- حەمەرەشید فاروق
7- محیدین كریم ساڵح
8- جەزا محەمەد ئەمین
9- شۆرش عەلى سەعید
10- عەتا سالح سەعید
11- وەهاب شیخ ئەحمەد (وەهابى سەرتیب)
12- ئاوات قارەمانى
13- حەمەى تەیب
14- مەحمود مەلا فرەج
15- حەمە رەئوف
16- رزگارى حاجى كائیل
17- ئارام بەكر مەحمود
18- داناى ئەحمەد مەجید
19- جەزا عەبدولواحید عەبدوڵا(جەزا سەرسپى)
20- حەیدەر مەحمود (حەیدەرە رەش)
21- ئیسماعیل قادر(ئیسماعیل كانى سپیكەیى)
22- تاریق ئەحمەد عەزیز
23- رەسول محەمەد ساڵح(وەستا رەسوڵ)
24- دلاوەر ئەحمەد حەسەن
25- شاڵاو مەحمود ئەحمەد
26- ئاسۆ عەسمان ئەمین
27- محەمەد ئەحمەد ساڵح
28- برهان عوسمان عەزیز
29- دكتۆر نەورۆز
30- لوقمان عەزیز كەریم(لوقمانە چاورەش)
31- جەلال حەسەن فەرج
32- دلێر عەبدوڵا رەشید
33- بیستون شێخ ئەحمەد
34- پشتیوان حەمە كریم
35- فەریق ئەحمەد حەمە ئەحمەد
36- محەمەد خالید حەمە عەزیز(حەمەى ئیعلام)
37- تالیب مۆریاسى
38- حەمە ئەحمەد عوسمان
39- فواد مەحمود عەبدوڵا
40- هیوا سالح ئیسماعیل
41- جەوهەر ئەحمەد ساڵح(مامۆستا جەوهەر)
42- مەریوان ئەحمەد حەمە ئەمین
43- ئاوات جەلال نەجمەدین
44- سوارە محەمەد فەرەج
45- عارف غەفور محەمەد
46- نورى عارف سەعید
47- ئەنور رەشید قادر(دكتۆر ئەنوەر)
48- عوسمان عەلى
49- عەبدولقادر حەمە كریم
50- ئەحمەد محەمەد (ئەحمەد ئاوەكورتەیى)
51- غەریب كەریم عەبدوڵا (نامۆ).
52- عەبدول عەزیز عەلى جەوهەر (عەزیز قادر).
53- خەلیل خالید قادر.
54- تۆفیق محەمەد كەریم نادر (تۆفیقە رەش).
55- سابر ئیسماعیل كەریم (مامۆستا سابر).
56- یاسین عەبدول رەحمان (یاسینى رعتاسق).
57- سەڵاح سدیق ئیسماعیل (شێخ سەڵاح).
58- رزگار عەلى محەمەد (رزگار رەش).
59- ئاراس عەلى محەمەد (مامۆستا ئاراس).
60- محەمەد حەمە ساڵح .
61- عەلى محەمەد عەلى.
62- خەبا عەبدوڵا كریم سەعید خەباتى مەلا عەبدول.
63- بەهادین ئەحمەد حەسەن بەهادین ئەحمەد كەلارى.
64- پێشرەو ئەحمەد حەسەن پێشرەو كەلارى.
65- عومەر حسێن رەسوڵ (مامۆستا عومەر گاپێلۆن).
66- شەماڵ عەلى ساڵح (شەماڵ عەلى دەدە).
67- شەماڵ بەهجەت سەعید (شەماڵ كابان).
68- سۆران حامید.
69- یاسین لەتیف (شەماڵ).
70- محەمەد حەمە ئەحمەد (مستەفا كەڵەكن).
71- دێو حەسەن.
72- عەلى بالعینى.
73- تۆفیق محەمەد جەعفەر (تۆفیق سور).
74- سامان ئەحمەد سەبرى.
75- جەبار عەزیز ئەورەحمان (جەبار والى).
76- كاروان عەبدوڵا تۆفیق (كاروان جەهاز).
77- ئارى رەزا ئەحمەد (ئاریە شەل).
78- عومەر كەریم قادر (عومەرە سور).
79- عادل نادر قادر (عادل نادر).
80- تەها مەعروف قادر (تەها مامەت).
81- رەحمان عەلى
82- ئارى رەئووف سابر (ئارى رەئووف بێگەرد).
83- ئازاد كەریم عەلى رەسوڵ (ئازادە رەش).
84- دكتۆر تەها پیرەمەگرون (تەها عەبدول رەحمان).
85- محەمەد حاجى كریم هەڵەدن.
86- محێدین مەحمود جاسەنەى
87- سەردار عەبدوڵا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە