پلینیۆمەكەى ئەمجارە یەكێتى بەرەو كوێ ئەبات ؟

Thursday, 15/10/2009, 12:00

1772 بینراوە


پاش چەندین ساڵ لە دواكەوتنى كۆنگرەى سێ و كەڵەكە بونى كێشە زۆرو زەوەندەكانى ناو یەكێتى و دوا جار تەقینەوەى ئەو كێشانە و واز هێنان و جیابونەوەى ئەو كۆمەڵە كادرەى یەكێتى و لە دەست دانى جەماوەرێكى زۆرى ئەم حیزبە و دۆڕاندنى لە هەڵبژاردنێكى گەورەداو لە دەست دانى زۆربەى ناوچەكان و نەهاتنەوە هۆشى سەران و سەركردەكانى ئەم حیزبە و نەگۆڕینى هەڵس و كەوتەكانیان , ئەم حیزبەى توشى سەر لێ شێوان كردوە و بەم شێوە یە بێت بەرگەى بایەكى تر ناگرێ و جوانەمەرگ ئەبێت , دیارە ئەمەش ئۆباڵەكەى بە دەرەجەى یەك بەر تاڵەبانى ئەكەوێت چونكە ئەم پیاوە بەو ئەقڵە سوك و نەخۆشەیەوە وگوێ نەدان بەم حیزبە و تەرخان كردنى كاتێكى زۆرى خۆى بە بەغداوە ئەوەندەى تر یەكێتى لە لێوارى مەرگ نزیك كردۆتەوە , ئەمەش واى كردوە لەو بێ خاوەنیەدا مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیەكان لە بیرى كارە بازرگانى و كۆمپانیا و سەفەرەكانى هەندەراندا بن و بیر لە هیچ نەكەنەوە و كە دێتەوە سەر هەڵبژاردنیش ئیتر بە پارەو زەوى و بەخشینەوەى پلەى بێ بەرهەم بۆ كەسى نەشیاو و كۆكردنەوەى كادرێكى زۆر لە ئۆرگانەكاندا و پێدانى موچەیەكى زۆر بۆ ئەو هەموو كادرە بێ ئیش و تەمەڵە كە ئەوەندەى تر ئەركى یەكێتیان قورس كردوە , بێجگە لەمانەش لە هەمووى خراپتر ئەو تەكەتول و دەستەگەرى و پیاو پیاوێنەى سەرەوە دروستیان كردوە و ئەو شەڕەشیان خستۆتە خوارەوە و تەنانەت شۆڕ بۆتەوە بۆ بچوكترین شانەى حیزبى و شاردنەوەى ڕاستیەكان و پشت كردنە جەماوەرو دروست كردنى دیوارێك لە بەینى حیزب و جەماوەرەكەیداو ناعەدالەتیەكى زۆر, ئەمانە هەمووى بەیەكەوە واى كردوە ئەم حیزبە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپ تر بڕوات و هەیمەنەى تاڵەبانیش بە سەر یەكێتیەوە ئەوەندەى تر وەزعەكانى خراپ تر كردوە , هەتا ئێستاش و دوایى ئەم هەموو كێشەیە ئەم سەركردایەتیە بە سكرتێرەكەشیەوە ئامادە نین خۆیان لە قەرەى چارەسەرى ئەم حیزبە بدەن , ئەم هەموو كێشەیە بە پلینیۆم چارەسەر ناكرێ , پێش ئێستا پلینیۆم بەسترا كەچى هەر ڕۆتین بوو ڕۆیشت و بە چەپڵەش لەو فایلدارانە خۆش بوون كە بۆتە هۆى ناشیرین كردنى یەكێتى لەناو خەڵكدا چونكە بۆتە هۆى ئەوەى زۆرترین جاسوس وخاوەن فایل لە ئاستى سەرەوەدا بن و چارەنوسى ئەم میللەتە و ئەم حیزبەیان بەدەست بێت , كەسێك ئامادە بوبێت جاسوسى كردبێت بەسەر هاوڕێكانى و حیزبەكەیەوە ئێستا كەى خەمى چاككردنى حیزبەكەى هەیە , بە هۆى ئەو بێ خەمیەى كە لەوە و پیش هەیان بوە , بە هۆى ئەوەى كۆنگرەى چەپڵە و پلینیۆمى چەپڵەشمان بینى و كێشەكان نەك چارەسەر كران بگرە زۆر زیاتریش بوو ئەوا ئەم جارەش لەوە باشتر نابێت , لەوانەیە ئەم پلینیۆمە سەرى یەكێتیش بخوات چونكە سەرانى یەكێتى بە تەمان شوێنى ئەو سەركردانە پڕ بكەنەوە كە چونەتە دەرەوەى یەكێتى , لەوانەشە بەیەكجارى دەریان بكەن ئەمەش ئەوەندەى تر كێشەكان ئاڵۆز ئەكات , ئەمانەشى كە بەشدارى پلێنیۆم دەكەن ئەو كەسانەن كە ناتوانن ڕاستیەكان وەكو خۆی بڵێن بۆیە پلینیۆمیش هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێ , لە ئێستاوە بە هەمویان خەریكى دەركردنى ئەو كادرانەن كە ئەزانن هۆڵى پلینیۆم دەهەژێنن , ئەوان كەسێكیان ئەوێت لەوێ وەكو كۆرس تەنها چەپڵە لێ بدات و وورتەى لەدەم نەیەتە دەرەوە ,ئەگەر بەم ئەقڵیەتەى ئێستاوە و بەو كینەو دڵڕەشیەى مەلا بەختیارو سەعدى و ئەرسەلان و ئازادى علوجەو ە پلێنیۆم بگیرێ ئەوا لە ئێستاوە ئەمەشمان فت و كێشەكانى یەكێتى زیاتر ئەكات با چاوەڕێى بین بزانین چى ڕوو دەدات ........


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە