پرۆژه‌ى چوار حیزبه‌كه‌و پرۆژه‌كه‌ى تاڵه‌بانى
Friday, 17/07/2009, 12:00
1537 بینراوە
گومانى تێدا نیه هه‌ر قسه‌و كردار‌و گوفتارێك هه‌ڵقوڵاوى واقیع نه‌بێت ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م ده‌قاوده‌ق پێچه‌وانه‌ى خۆى ده‌بێته‌وه وه‌هه‌موومان بینیمان كه له ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا تاڵه‌بانى پرۆژه‌یه‌كى خسته ڕوو بۆ جیاكردنه‌وه‌ى حیزب له حكومه‌ت .
ده‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆژه‌یه و خستنه ڕووى له‌و كاته بوو كه پێش هه‌فته‌یه‌ك چوار حیزبى كوردستانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كودستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى و سۆسیالیست و زه‌حه‌تكێشان پرۆژه‌یه‌كیان بۆ ڕاى گشتى بڵاو كرده‌وه وه زۆرێك له ڕۆژنامه‌نوسان و چاودێرانى سیاسى پێیان وابوو ده‌ركه‌وتنى ئه‌و پرۆژه‌ییه‌ى تاڵه‌بانى له‌و كاته‌دا چه‌ند فاكته‌رێكى سیاسى له‌پشته‌وه بوو كه‌گرنگ ترینیان كه‌مكردنه‌وه بوو له‌شه‌ئنى پرۆژه‌ى چوار حیزبه‌كه. بۆیه تاڵه‌بانى ویستى قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵكى كوردستان بكات كه چوار حیزبه‌كه هیچیان پێنیه ته‌نها قسه كردن نه‌بێت . وه ویستى پێیان بڵێت ئه‌وه ئێمه‌ین كه پرۆژه‌مان پێیه‌و ده‌توانین پراكتیزه‌ى بكه‌ین له واقیعدا وه ئێمه‌ین ده‌توانین حیزب له‌حكومه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه نه‌ك چوارحیزبه‌كه .
وه‌بینیمان ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى هه‌ردوو حیزبى ده‌سه‌ڵات دار به‌به‌رده‌وامى پرۆژه‌كه‌یان به‌پرۆژه‌یه‌كى گرنگ و ستراتیجى له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا وه‌چه‌ندین به‌رنامه‌ى رادیۆى و ته‌له‌فزیۆنى و كۆڕ‌و سمینارى له‌سه‌ركرا ئه‌مه‌و زۆرى نه‌خایان پێشێل كارى له پرۆژه‌كه ده‌ستى پێى كرد وه‌ك چۆن ئێستا لیستى كوردستانى به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشێل كارى یاساكانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات به‌چه‌ند ملیۆنێك كه له بن ددانى به‌رپرسانى ئه‌م ووڵاته ون ده‌بێت سزاده‌درێن .به‌ڵام تاڵه‌بانى به‌دڵه میهره‌بانه‌كه‌ى خۆى ئه‌و كه‌سه‌ى پێشێل كارى له‌پرۆژه‌كه‌یدا بكردایه لێى خۆش ده‌بوو چونكه ئه‌و كه‌سێكه زۆر به‌سۆزه نایه‌وێت كه‌س سزاى بدات له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و پێشێل كارى له‌یاسا .
به‌به‌رچاوى هه‌موو ده‌زگاكانى ڕاگه‌یانه‌وه یه‌كه‌م پێشێل كارى له‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ڕه‌سول جێگرى تاڵه‌بانیه‌وه بوو دواتر له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار پاشان شۆر بووه وه بۆ به‌رپرسانى تر ئه‌و پرۆژه‌ییه‌ى كه یه‌كێك له‌خاڵه‌كانى باسى سه‌ربه‌خۆى زانكۆكانى ده‌كرد كۆسره‌ت ڕه‌سول پاش هه‌فته‌یه‌ك له ده‌رچوونى پرۆژه‌كه سه‌ردانى زانكۆى سلێمانى كرد وتارێكى حیزى تێدا پێشكه‌ش به‌قوتابیانى ئه‌و زانكۆیه‌كرد پاشان مه‌لا به‌ختیار . وه ئیسَتاش هه‌موو مان ده‌بینین تاڵه‌بانى خۆى له‌دژى ئه‌و پرۆژه‌یه كار ده‌كات كه به‌ناو بۆ جیاكردنه‌وه‌ى حیزب له حكومه‌ت پێشكه‌شى كرد .
ئه‌ویش به‌كار هێنانى پۆسته‌كه‌ى خۆیه‌تى كه سه‌رۆك كۆمارى عێراقه له هه‌مان كاتدا ئه‌و پۆسته‌ى به‌كار هێناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ بۆ لیستى كوردستانى كه حیزبه‌كه‌ى به هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارتیدا دروستى كردووه .تاڵه‌بانى چونكه وستى چاكسازى نه‌بوو وه‌ته‌نها دژایه‌تى كردنى پرۆژه‌ى چوارحزبه‌كه‌بوو بۆیه پرۆژه‌كه‌ى نه‌ك ته‌نها جێبه‌جێ نه‌كرا به‌ڵكو له‌لایه‌ن میدیاكانیشه‌وه باسكردنى له‌بیر كرا به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پرۆژه‌ییه‌ى كه چوار حیزبه‌كه خستیانه ڕوو چونكه مه‌به‌ست لێى چاكسازى و پاكسازى بوو ئێستاش به‌رده‌وامه‌و جێگه‌ى ئومێدى خه‌ڵكێكى زۆره له‌كوردستاندا وه‌چاوه‌ڕێى شتى گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت .
ئایه بۆ چى كۆمسیبۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بێده‌نگه له‌ئاست ئه‌و هه‌موو پۆسته سیادیانه‌ى كه به‌كار ده‌هێنرێت بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كه زه‌ق ترینیان پۆسته‌كه‌ى تاڵه‌بانیه وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره‌و لێنه‌پرسینه‌وه لێى بێ متمتانه‌یى خه‌ڵكى كوردستان پیشان ده‌دات به‌رامبه‌ر كۆمسیۆنى باڵا له ئێستاوه نیشانه‌ى ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ڵبژاردنه‌كلنى 25 ته‌مووز بێ ته‌زویرو بێ فێڵ نابێت وه‌كو كورد ده‌ڵێت تاریكى مانگ سه‌رله ئێواره دیاره چونگه كۆمسیۆن نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى كه به‌گوێره‌ى یاسا بۆى دیارى كراوه به‌كارى بهێنێت , وه‌نه‌یتوانیوه بێ لایه‌نى خۆى بسه‌لمێنێت .
بۆیه له‌ئێستاوه كۆمسیۆن ده‌بێت بێ لایه‌نى خۆى بسه‌لمێنێت وه سزاى ئه‌و كه‌سانه‌بدات به‌پێى یاسا كه پۆسته سیادیه‌كان وه پۆسته حكومیه‌كان بۆ حیزب و به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن بێ گویدانه ئه‌وه‌ى كه له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت كه ئه‌مه‌ش خه‌ونى هه‌موو ده‌نگ ده‌رێكه به‌ڵام ئایه كۆمسیۆن ئه‌و كاره ده‌كات ؟؟؟؟؟!!!!!!!!! .
ئایه پرۆژه‌كه‌ى تاڵه‌بانى ده‌تونانرێت جارێكى تر بخرێته ڕوو بۆ جێبه‌جێ كردن ؟
خستنه ڕووى ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ جارێكى تر مه‌حاڵه به‌ڵكو نه‌ك خستنه ڕووى مه‌حاڵه له‌و بڕوایه‌دانیم جارێكى تر باسیش بكرێت چونكه ئه‌وه‌نده پێشێل كارى تێدا كرا ئه‌و پرۆژه‌یه میسداقیه‌تى خۆى له‌ده‌سدا وه باسكردى له‌هه‌ر سات و كاتێكدا عه‌یبێكى گه‌وره‌یه چونكه ئه‌و خۆى پێشێل كارى له‌و پرۆژه‌یه كرد و ئفلیجى كرد ده‌ى چۆن ده‌توانێت جارێكى تر بیخاته‌وه كار .
وه‌ئه‌م پرۆژه‌یه واى كرد كه‌خه‌ڵكى باوه‌ر به‌هیچ پرۆژه‌و به‌ڵێنێكى تاڵه‌بانى نه‌كه‌ن . نه له ئێستا نه له داهاتوو به‌ڵام پرۆژه‌ى چوار حیزبه‌كه به‌شاهێدى دۆست و دوژمن مێژووى بۆ خۆى و نه‌وه‌كانى دواى خۆى تۆمار كرد فێرى كردین كه هزو ئایدۆلۆژیا نابێته به‌ربه‌ست له‌خزمه‌ت كردن و پێكه‌وه كاركردن بۆ نیشتیمان . به‌ڵكو پێكه‌وه كاركردن وقبوڵكردنى ڕاى جیاواز هۆكارى سه‌ره‌كى سه‌ركه‌وتى كاره‌كانمانه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست