بڕیاری زیندوکردنەوەی جەژنی میهرەبانی

Thursday, 13/12/2012, 12:00

1400 بینراوە






هۆزەی دینی زەردەشتیانی کوردستان لە کۆبوونەوەی مانگی ١١ ی ساڵی ٢٠١٢ دا، بڕیاری زیندوکردنەوەی جەژنی میهرەبانی دا کە دەکەوێتە ٢٥ دیسەمبەری گشت ساڵێکی زاینی.

جەژنی میهرەبانی کە لە کۆندا بە جەژنی میهرەجان ناسرابوو وەک نەورۆز جەژنێکی مەزنی کوردان بووە. رۆژی ٢٥ دیسەمبەر وەک رۆژی لەدایکبوونی خودای میهر (خودای روناکی و پەیمانپارێزی و میهرەبانی) بووە کە بەلاتینی پێیدەگوترێت میترا و دینەکەش بە میترایزم (Mithraism) ناودەبرێت. جەژنی میهرەجان جەژنێکی فرە دێرین و پر شکۆی کوردان بووە. ئایینی مهر پەرەستی رەچەڵەکی مێژوویی زاگرۆسیە و بەر لە هاتنی هۆزە هیندۆئۆروپیەکان گەیشتۆتە هند و چین/ لەسەردەمی دەولەتی میتانیدا و لەرێگەی ژن و ژنخوازی نێوان فەرعەونەکان و میتانیەکان دینی خۆربەرستی واتە میهرپەرستی لەسەردەستی نێفەرتیتی کچەکورد دەگاتە میسر. لەسەدەی یەکەمی پێش زاینیدا لە کوردستانەوە چۆتە ناو دەولەتی رۆما و لە سەدەی یەکەمی پاش زایندا بووە بەیەکێ لە دینە هەرە مەزنەکانی ئۆروپا و ئەمرۆش پاشماوەکانی لە باشووری ئۆروپاوە تا سکۆتلاندا ماوە.

کە دەوڵەتی رۆما لە سەدەی ٣ هەمی پ.ز مەسیحیەتی لە سەردەمی کۆنستانتیندا وەک دینی فەرمی هەڵبژارد، بەپێی بڕیارێکی سیاسی رۆژی لەدایک بوونی میهر (Mithra) گۆڕا بۆ رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا، بۆیە تا ئەمڕۆ لە نێوان کلیساکانی ئۆروپا و رۆژهەڵاتدا جیاوازی هەیە. هەندێکیان ٢٥ دیسەمبەر بە رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا دەزانن و هەندێکیشیان ٦ جەنیوەری.

هۆزەی دینی لە دوا کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری زیندوکردنەوەی ئەم جەژنە پیرۆزەیدا لە ژێرناوی جەژنی میهرەبانی ، کە دابونەریتەکە لە شەوی یەڵداوە (٢١ دیسەمبەر) دەسپێدەکات و تا ٦ جەنیوەری بەردەوام دەبێت.

بۆ شیکردنەوە و راگەیاندنی چۆنیەتی گرتنی ئەم جەژنە دێرینە بەم زوانە بە شێوەی سمینارێکی ڤیدیۆیی لە ماڵپەڕی ئەنجومەنەوە زانیاری تەواو پەخش دەکرێت.

2012.12.13
هۆزەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیانی کوردستان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە