هاوارێک بۆ میلله‌ت
Friday, 26/02/2010, 12:00
1387 بینراوە
ده‌نگ بده‌ن به کورد‌ستان
نه‌گ به مافیا‌و دزه‌کان
ده‌نگ بده‌ن به که‌سانێ
قه‌دری شه‌هید بزانێ
ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌و که‌سانه
ته‌نها خه‌می خۆیانه
با هه‌موو ده‌نگمان یه‌ک بێ
له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێ
ئیتر به‌س بێ ناهه‌قی
وا میلله‌ت دڵی ته‌قی
ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌مان ئه‌یکه‌ن
هه‌رگیز به‌عس نه‌یکردوه
یه‌ک ێه‌دام له سێداره درا
ده‌یانی تر هه‌ر زیندوه
ئێستا زۆربه‌ی به‌ر پرسه‌کان
ده‌رچوی زانکۆی ئه‌بو حه‌لان
ئه‌وه‌ی به‌عس که‌بۆی نه‌کرا
پارتی‌و یه‌کێتی وه‌ک برا
هه‌ر به‌ناوی میوانه‌وه
عه‌ره‌ب به خێزانه‌وه
ئه‌یان هێنن بۆ کورد‌ستان
کوردیش خۆی بوه به میوان
ئیتر بۆ لۆمه‌ی به‌عس که‌ین
ملازم عه‌لی‌و ملازم موحسین
تاوانبار که‌ین
ئێستا ده‌یانی وه‌ک ئه‌وان
له سلێمانی ئه‌گه‌رێن به‌شه‌وان
زۆر تینوتر له به‌عسیه‌کان
ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام‌و کۆڵانه‌کان
که‌وتونه‌ته گیانی میلله‌ت
به شێوه‌ی میکرۆب‌و عیلله‌ت
گۆڕانخوازان تیرۆر ئه‌که‌ن
هه‌ندێکیشیان لێ ئه‌فڕێنن
له ناو جه‌رگه‌ی نه‌خۆشخانه
به برینداری ده‌ریان دێنن
به‌عسیش هه‌ر ئه‌وه‌ی کردوه
ڕابردوی خۆی پیس کردوه
ته‌نها له‌ناوا جیاوازن
یه‌ک هۆنراوه‌و یه‌ک ئاوازن
با هه‌ر هه‌موو ده‌نگمان یه‌ک خه‌ین
ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه په‌ک خه‌ین
سه‌رتاپا نیلی بپۆشین
له پێناو گری ئه‌و مۆمه
گه‌وره‌و بچوک بێ جیاوازی
بۆ کورد‌ستان تێ‌بکۆشین
شاری نیلی سلێمانی
2010/2/22
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست