دام وده‌زگای حكومی وپه‌یوه‌ندی خوێن وخزمایه‌تی
Wednesday, 16/03/2011, 12:00
1751 بینراوە
بوونیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌رحكوومه‌ت ودام وده‌زگای فه‌رمی له‌كۆمه‌ڵگادا؛ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌توانین كۆمه‌ڵگا له ڕووی سروشتی ڕێكخستنی كۆمه ڵایه‌تییان بكه‌ین به چه‌ند جۆره‌وه كه گرنگترینیان دوو جۆرن كه ئه‌وانیش ده‌خه‌ینه ڕوو؛؛
له‌جۆری یه‌كه‌مدا ڕێكخستنه سه‌ره‌تاییه‌كانی خێزان وپه‌یوه‌ندییه‌كانی تاك له‌كۆمه‌ڵگادا دیاری ده‌كات؛؛
به‌ڵام له جۆری دووه‌مدا ڕێكخستنی ڕه‌سمیمان هه‌یه وه‌ك ڕێكخراوی ئابووری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی وفێركاریه‌كان؛كه‌جێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه؛؛وه هه‌ریه‌ك له‌م شێوازانه كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان ده‌بێت له‌سه‌ر سیستمی سیاسی و چۆنیه‌تی موماره‌سه كردنی كاروباره سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ند به‌كۆمه‌ڵگاوه له لایه‌ن ئه‌و چینه حوكمڕانه‌ی كه‌جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست ووێنه‌ی حكومه‌تێكی داكۆكیكاری مافه كانی نه‌ته‌وه‌و گه‌ل پیشانی هاووڵاتیانی ووڵاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن؛؛
له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی خێزان تێیدا باوه كاری حكوومه‌تیش ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری په‌یوه‌ندیه‌كانی خوێن وخێزانه‌وه؛؛له‌به‌رئه‌وه‌ی له كاتی دابه‌ش كردنی پله‌ی وه‌زیفیدا له‌دام وده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا ؛ په‌یوه‌ندی نزیكی وپه‌یوه‌ندی خوێن ودراووسێیه‌تی و هاوڕێیه‌تی زیاتر ڕۆڵ ده‌بینێت؛؛
ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ڕاسته ته‌نانه‌ت دانانی وه‌زیرو هه‌موو پۆسته باڵا‌و كاریگه‌رییه‌كانی حكوومه‌ت كه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له‌سه‌ر له‌سه‌ر كرداری درووست كردنی بڕیاروو ئامرازه‌كانی جێ به‌جێ كردنی و وه چه‌سپاندنی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌هێشتنی نا دادپه‌روه‌ری و بنه بڕكردنی گه‌نده‌ڵی لۆكاڵی و سه‌رئه‌نجام كۆمه ڵێك دام وده‌زگای ئیفلیج و بێ توانا‌و نا كاریگه ر سه‌باره‌ت به پرسه ناوخۆیه كانمامن بۆ درووست ده‌بێت؛ وه له كاتی دروست بون و یه‌خه گرتنی ته‌نگژه ناچار ده‌بێت په‌نا به‌رێت بۆ ڕابردوو‌و باسی سه‌روه‌ریه‌كانمان بۆبكات و به‌نرخی ڕۆژگار پێمان بفرۆشێته‌وه؛؛
وه به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه كانیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی بابه‌تییه كه لێهاتوویی وكاركردن و چالاك بوون شوێنی خزمایه‌تی و نزیكی و هاوڕێیه‌تی له به‌ڕێوه‌بردنی پۆسته كاندا ده گرێته‌وه بێگوومان ئه‌م باره‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی به جێ ده‌هێڵێت؛؛
وه به‌گوێره‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ش كه كراوون له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه بازنه یه‌كی بچووكی پێكه وه ژیانیان هه‌بووه كه بازنه‌ی خێڵ وعه‌شیره‌ت و خزم وخێزان بووه؛؛له‌به‌ر ئه‌وه‌ش تا ئه‌م كاته‌ش كه سه‌یری ئه‌م كۆمه ڵگایه ده‌كه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌مان هه‌یه و بۆته به‌شێكی دانه‌بڕاوو لێمان چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌سته‌مه؛؛
چونكه چۆته ناو سه‌رجه‌م جوومگه‌و بواره‌كانی دام وده‌زگا حكوومیه‌كانه وه ؛؛وه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا كاتێك كه سه‌ردانی دام‌و ده‌زگایه‌ك یان دائیره‌یه‌كی به‌ناو حكوومی ده‌كه ی وا هه‌ست ده‌كه‌یت كه سه‌ردانی خێڵێك یان عه‌شیره‌تێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك ده‌كه‌یت چونكه زۆرینه ی كارمه‌ندانی ئه‌و دام وده‌زگا به‌ناو حكوومییه وه‌ك زنجیره‌یه‌كی پێكه‌وه به‌ستراوو وان و‌لێك جیابوونه‌وه‌یان كارێكی ئه‌سته‌مه و په‌یوه‌ندی خوێن و خزمایه‌تی له‌و ناوه‌نده‌دا كۆی كردونه‌ته‌وه نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی وكه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو؛؛
له كۆتایدا بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانرێت كه دام‌و ده‌زگاو دائیره حكوومییه‌كانمان چالاك بكرێت و لێهاتوویی له كاردا شوێنی په‌یوه‌ندی خوێن وخزمایه‌تی بگرێته‌وه و؛كه‌سی شیاو‌و له شوێنی شیاودا دابنرێت ؛؛وا پێوویست ده‌كات ئه‌م سیستمه (دیسپۆتیزم) یه تێك بشكێنرێت و نه هێڵدرێت؛؛؛
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست