مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەو چالاکیەی کەس بڕوای پێنەکرد!! ئیزگەش بڵاوی نەکردەوە.. شەهید محمەدی حەسەنە گەورە کێ بوو؟ بەشی سێهەم

Wednesday, 28/07/2010, 12:00

1779 بینراوە


سەرەتای مانگی یەکی ١٩٨٣ بوو، شەهید محمەد ووتی ئەگەر هەویەکم بۆ پەیدا بکەی بۆ ڕێگا دەچینە هەولێرو چەند چالاکیەک ئەنجام دەدەین و دەتوانین سەیارەو چەکیش بەدەست بهێنین..
لەسلێمانی دەفتەر خدمەی خزمێکی خۆمان بۆ هێناو کە وێنەکەی کەمێک لەشەهید محمەدی دەکرد، شەهید محمەدم لە چوارقوڕنە هەڵگرت بەرەو هەولێر کەوتینە ڕێ
تەنیا کڵاشینکۆفێک و دەمانچەیەکمان پێ بوو، لەماوەی دوو ڕۆژدا کڵاشینکۆفێک و دەمانچەیەکمان دەست کەوت لە نزیک موسڵ.. هەمیشە هەوڵی ئەوەمان دەدا کە ئاشکرا نەبین و نەگاتە خوێن ڕشتن..
ئێوارەی سێهەم لە نێوان بەعشیقەو موسڵ هەوڵی فڕاندنی سەیارەیەکی کۆمپانیایەکی بیانیماندا ،بە ڵام بەهۆی ئەوەی سەیارەکەی ئەوان لە هی ئێمە باشتر بوو نەمانتوانی بیان وەستێنین، تا نزیک سەیتەرەکەی موسڵ دوایان کەوتین، ناچار گەڕاینەوە ئاسکی کەڵەک، کەماڵە ناسیاوێکمانی لێ بوو، ئەوان بەم کەین و بەینیەی ئێمەیان نەدەزانی..
بۆ شەوی دوایی هەوڵی دەست بەسەرا گرتنی ئەو بنەکەیەی کە پارێزگاریان لە پردی کەڵەکی یاسین ئاغا دەکرد، پلانەکەمان ئاوا بوو من دابەزم بۆلایان بڵێم سەیارەکەمان پەکی کەوتوە داوای یارمەتیان لێبکەم، شەهید محمەدیش لەناو سەیارەکە بێت..
سەیارەکەمان وەستاند خۆم چووم لەدەرگاکەیانم دا، ووتم بەڵکو یارمەتیمان بدەن
سەیارەکەمان پەکی کەوتووە، بەڵام هەرموویان پەلاماری چەکەکانیانداو تەنیا یەکێک هات لەگەڵما..
بۆنیتی سەیارەکەم هەڵدایەوەو هەندێک خۆم خافڵاند، بەشەهید محمەدم ووت پلانەکەمان سەر ناگرێت هەموویان بەچەکەوە لەخوار ئێمە وەستا بوون..دوای چەند خولەکێک سەیارەکەم ئیش پێ کردوەو سوپاسی ئەو پۆلیسەم کرد کەهات بەدەنگمەوە.. دەست بگرین کات بە خێرایی تێدەپەری لەترسی ئەوەی خەڵکی ناسیاو نەمان بینێت ناچار بووین، سەفەرەکەمان کورت بکەینەوە بۆی بڕیارمانا دەست بگرین بەسەر فەرمانگەیەکی حکومیدا، کەچەندین کەل و پەلی چاپ و سەیارەی تێدابوو، پێشتر ژمارەیەکمان دروست کرد لەناو هەوڵیر، شەهید محەمەد دە دەستێکی باڵای هەبوو لە خۆشنوسیدا، لەگەڵ ناسیاوێکی وایەر مەندماندا ، پرسیاری ئەوەم لێ کرد چۆن سەیارە چەتاڵ دەکرێت و کامە وایەر لێک دەدەیت، هەندێک زانیاری سەرەتاییم وەر گرت..
ئێوارەیەک لەسەر شەست مەتری هەولێر، چوینە ناو فەرمانگەکە..
دوای ئەوەی کەلەگەڵ پاسەوانەکان قسەمان کردو دڵنیامان کردن، کە ئێمە پێشمەرگەین و جگە لە کەلوپەلی پێوست وەک دەزگای چاپ و سەیارەیەک کارمان بەهیچ نیە..
سێ سەیارە لەناو گەراجی فەرمانگەکەدا بوون، شەهید محمەد بۆ پێکەنین ووتی، فەرموو سەیارەیەک هەڵ بژێرە خۆم پارەکەی دەدەم، منیش ووتی کارم بەو پیک ئابەیە..
قەباغی سوکانەکەم کردوە خەریکی شکاندنی قفڵی سوکانەکە بووم پاشان وایەرەکانم چەتاڵ کرد، یەکەمجار ئیشی کرد بێ هیچ کێشەیەک..
ئەو شەوە تا بەیانی لەو فەرمانگەیە ماینەوە لەگەڵ پاساوانەکان..
سەرلەبەیانی کاتژمێر ٥ لەکاتی هێنانە دەرەوەی سەیارەکە وایەرێکم بەهەڵە چەتێل کرد، چەندی کردم کاری نەکرد ناچار بە سەیارەکەی خۆمان ڕامانکێشا بۆلای ماڵی ئەو وایەر مەندە ناسیاوەمان، لەگەڵ دەزگایەکی چاپی گەورە..
بەم بەیانیە زووە وەستا(م* لەخەو هەڵساندو ووتی پلاتینی سەیارەکە سوتاوەو لەبەر ئەوەی بەهەڵە چەتاڵت کردوە، هەندێک پاکی کردوەو دەزگای چاپەکەمان لەماڵی ئەوان جێ هێشت.. بە دوو سەیارەوە بەرەو ڕێگای مەسیف ڕێکەوتین
شەهید محمەد لە پێشەوە بوو کە سەیارەکەی خۆمان بیجۆ پیک ئابێکی مۆدیل کۆن بوو لێی دەخوڕی منیش لەدواوەی داتسون پیک ئابێکی مۆدیل ١٩٨٠م پێ بوو..
سەیتەرەی یەکەم کەسێکی لێ بوو هەر لە دورەوە بەدەم خەوەوە ووتی بڕۆ...
تا گەیشتینە سەیتەرەی سپیلک، شەهید محمەد لە پێش من تێپەڕ بوو منیش وەستام لەکاتێکدا ووتیان بڕۆ، سەیارەکەم ئیشی نەکرد، ساتە وەختێکی زۆر ناخۆش بوو.. تازە نەدەکرا شەهید محەمەد بگەڕیتەوە ئەو لەو دیو سەیتەرەکە بوو
منیش ناچار بووم دابەزم، هەر چۆنێک بێت سەیارەکەم لە سەیتەرەکە دوور خستەوە..
چونکە هەرکەسێک سەیری ناوەوەی سەیارەکەی کردبا دەیزانی کەئەو سەیارە حکومیەو فڕێنراوە..
دوای کەمێک سەربازێک هات بۆ لام بۆ ئەوەوی یارمەتیم بدات، منیش خوازیاری ئەوە بووم کەس لێم نزیک نەبێتەوە، ترسی ئەوەشم هەبوو لە هەولێرەوە بروسکە بکەن بۆ سەیتەرەکان بڵێن سەیارەکی پێک ئاپ ڕفێنراوە..
سەربازەکە پرسی کێشەت چیە بۆچی سەیارەکەت ئیش ناکات، ووتم پلاتینکەی سوتاوە، دوای ئەوەی سەیری ناوەوەی کرد کەوتە گومانەوە، ووتی بۆێ ئەم سەیارەیە چەتاڵ کراوە، ووتی من قوتابیم لە پەیمانگای هونەری موسڵ شەو دەرنگ تەلەفۆنیان بۆ کردوون کە باوکم مردوە لە چوار قورنە منیش لە پەلە پەلیان سویچی سەیارەکەم نەدۆزیەوەو ناچار بووم چەتاڵی بکەم..
کە سەیری کردم سەرو شێوەم شێواو بوو، چونکە ئەو شەوە هیچ نە نوستبووم
نازانم چەند بڕوای پێم کرد، بەڵام هیچی نەوت دوای کەمێک گەڕایەوە لای سەیتەرەکەو ڕزگارم بوو لەدەستی..
من ئاگام لە محەمدی برام بڕا، ئەویش ترسی هەبوو من بگیرێم..
دوای کەمێک سەیارەیەک هات لام..ووتی من محمەدی برات ناردوومی ئە ولەو دیو سەیتەرەکە وەستاوە دەیەوێت بزانی تۆ چی دەکەی وە کێشەکەت چیە..
ووتم بڕۆ پێی بڵێ من هیچ کێشەم نیە با لە شووێنی خۆی بێت، پلاتینی سەیارەکەم سوتاوە، هەوڵ دەدەم چاکی بکەمەوە دەچم بۆ لای..
دوای زیاتر لە کاتژمێرێک باش بوو ، داتسۆنێکی پیک ئاب ها توو کە پیاوێکی بەتەمەن لێی دەخوڕی داوای پلاتێنێکم لێ کرد، ووتی بەسەر چاو پارەکەم دایەو بەپەلە گۆرێم چونکە کەمێک شارەزایی سەیارەم هەبوو، کەمتر لە پێنج خولەک سەیارەکەم خستەوە ئیش بەناو هەمان سەیتەرەدا ڕۆیشتم بۆ لای شەهید محەمەد..
شەهید محەمەد زۆر ناڕەحەتی من بوو، ووتی هەر بیرم لەوە دەکردوە کە تۆیان گرتبا، منیش چەکم لە خۆم دەبەستوو یان تۆم ڕزگار دەکرد یان تا دەم کوشت دەم کوشت پاشان خۆشم شەهید دەبووم...
جارێکی تر کەوتینەوە ڕێ بەرە خەلیفان کە دوا سەیتەرەی حکومەت بوو !!
هەندێک شەهید محەمەدیان ڕاگرت لەسەر سەنەوی سەیارەکە پاشان ڕێگایاند ئەو بڕوا..
بەڵام ئەمجارە شەهید محمەد دوور نەکەوتەوە ، سەربازێک هاتوو ووتی ئەم سەیارەیە بۆ چەتاڵ کراوە کوا سەنەوی کوا ئیجازەی لێ خوڕین..
منیش ووتم سەنەویم پێ نیەو لەبەر ئەوەەی مام مردوە دوێنێ شەو درەنگ تەلەفۆنیان بۆ کردووم وەمن خۆم قوتابیم لە موسڵ فریای هیچ نەکەوتووم، ناچار سەیارەکەم چەتاڵ کردوە، پاشان ووتم ئەگەر خوانەکا ئێستا هەواڵی ئەوەت بۆ بێت کەکەسێکی نزیکت مردوە چێ دەکەیت؟
هەرچۆنێک بێت توانیم قەناعەت بە سەربازەکە بکەم، پاشان ووتی باشە بڕۆ بەڵام دەبێ ئیجازەکەت لێرە جێ بهێڵیت تا لەوسەر دەگەرێتەوە.. ووتم زۆر باشە بەڵام زەحمەت نەبێ ناووت چیە بۆ ئەوەی ئیجازەکەم نەفەوتێ، ووتی ناوم سالمە
ووتم زۆر چاکە دوو بەیانی دێمەوە ، لەوکاتەدا دیسان سەیارەکەم ئیشی نەکرد، ووتم دە زەحمەت نەبێت پاڵێکیشم پێوە بنێ،، ووتی هەر ئەوە مابوو هیچت تەواو نیە پالیشت دەوێت. بێش بوو سەیارەکەم ئیشی کرد سوپاسیم کرد لێم دوبارە کردوە کە ئاگات لە ئیجازەکەم بیت، ووتی بوەستە ئەوە ئیجازەکەشت تاقەتی ئەو سەر ئێشەیەی تۆم نیە دوایە ئیجازەکەشت بفەوتێ لێرە..
لەخۆشیاندا نەم ئەزانی چی بکەم بەڵام بە سەر خۆم نە ئەهێنا بۆ ئەوەی دەربازمان بێت لێیان..
گەیشتینە ناوچەی ڕزگار کراو، دوای کەمێک لەگەڵ یەکەم سەیتەرەی هێزی پێشمەرگە کەوتینە مقۆ مقۆ...
سەرەتا داوای بەنزینیان لێ کردین ووتمان بەنزینمان پێ نیە، ووتیان نابێت لەکوێوە هاتوون، ووتمان لەهەولێرەوە ، ووتیان نایەڵین بڕۆن تا بەنزینمان پێ نەدەن..
شەهید محمەد زۆر توڕە بوو کڵاشینکۆفەکەی دەرهێناو ووتی، ئێوە هاتوون بۆ ڕێگری لەخەڵک، من پێشمەرگەم چوومەتە ناو هەولێر ئەو سەیارەشم لەوێوە هێناوە ئێوەش لێرە خەڵک ناڕەحەت دەکەن..
پێشمەرگەکان کە سەر بە سۆشیالیست بوون ، سەریان سوڕما،داوای بەڵگەیەکیان لێ کردین، ئێەمەش بەڵگەیەکی یەکیەتیمان لابوو کە دوو پێشمەرگە بەم ناوانەی خوارەوە دەچنە ناوچەی هەولێر بۆ ئەنجام دانی چالاکی..
پاشان من لەگەڵ بەرپرسەکەیان کە لەخوار ئەوان دانیشتبوو قسەم کردوو، خوا ماڵیان ئاوا بکا ڕێگایان پێداین برۆێن..
تاگەیشتینە بالیسان لەوێ هێزی پێشمەرگەی یەکیەتی لێ بوو پشویەکی باشماندا
بێ ئەوەی خۆمان بەکەس بناسێنین، چونکە هێشتا ڕێگامان مابوو..
جارێکی تر چەکەکەنمان شاردەوەو بەرەو سەروو چاوەو چوار قوڕنە بەڕێ کەوتین، بەڵام پێش ئەوەی دۆڵی بالیسان جێ بهێڵین سەیرمان کرد لاندکرۆزەرێکی پڕ پێشمەرگە بەدوامانەن، هاتنە پێشمان ووتیان بوستن..
وەستاین ووتیان ئێوە چەکدار بوون تۆزێک لەمەوبەر ئێستا بەرو ناو حکومەت دەڕۆن..
شەهید محمەد ووتی ڕاستە بەڵام من دەمەوێت لەگەڵ بەرپرسەکەتان قسە بکەم
کەسێک هاتە پێشەوەو بەڕیزەوە ووتی من بەرپرسم..
بەکورتی چیرۆکەکەمان بۆ گێرایەوەو بەڵگەی پێشمەرگایەتیمان نیشانداو دوای ئەوەی بەنزینیشیان داینێ هیوای سەکەوتن بۆ خواستین و دەست خۆشیان لێ کردین بەڕێیان کردین..
جارێکی تر سەیتەرەکەی دوڕیانی بێتواتە بەڵام خٶش بەختانە یەک سەربازی لێ بوو، هەر لە دوورەوە بە هەردوکمانی ووت بڕۆن..
گەیشتینە ناو چوار قوڕنە ، چوینە ماڵی خزمێکمان دوای ئەوەی نانمان خواردو پشویەکماندا ، شەهید محەمەد لەو ماڵە جێما، منیش هاتم بۆ ناو بازاری چوار قوڕنە هەندێک بەنزینم پەیدا کرد، دوای ئەوەی سەیارەکەی خۆمان لەو ماڵە خزمەمان جێ هێشت، بەو پیک ئابەی کە فڕاند بوومان، بەرەو سەرکەپکانی دۆڵی پڵنگان بەڕی کەوتین..
دوای سەفەرێکی دورو پڕ موجازەفە کەوەک فلیمی سینەما دەچوو، گەیشتینەوە ناوچەی ڕزگار کراو لەگەڵ شەوق و شادی خەڵکی دۆڵێ کە شەهید محمەدیان، بە مامە ڕێشەی دووەم ناو دەبرد بەرو ڕوو بووین..
ڕۆژێک بوو بیر ناچیتەوە..بۆ بەیانی تەوای سەفەرەکەو چالاکیەکانم کردە هەواڵێک لە ڕێگای پێشمەرگەیەک بەناوی فارس ، کە پێشمەرگەی مەڵبەندی سێێ یەکیەتی نیشتیمانی بوو نارد بۆ مەڵبەند بۆ ئەوەی ئەوانیش بیکەنە هەواڵیک و چالاکیەک، بەڵام چالاکیەکەیان بڵاو نەکردوە، دوای ئەوەی خۆم چووم بۆ مەڵبەنی سێ و لەوێ بوومە پێشمەرگەی مەڵبەند، پرسیاری ئەوەم لێ کردن بۆچی ئە چالاکیەتان نەنارد بۆ ئیزگە.. ووتیان لە ڕاستیدا بڕوامان نەکرد !! دوو پێشمەرگە بەناو ١٢ سەیتەرەی حکومەتدا سەیارەیەک لە هەولێرەوە بگەیەنێتە ناوچەی ڕزگار کراو ..
تێبینی..
١/ دوای دوو مانگ گەڕامەوە هەولێرو ئەو دەزگای چاپەم پێشکەش بە مەڵبەندی سێ کرد، کەئەوسا حاجی مەمۆ بەرپرسیاری بەشێ ڕاگەیاندن بوو..
٢/ ئەم چالاکیە کە ١٠ ڕۆژی خایاند چیرۆکێکی دورو درێژە بەڵام هەوڵم دا زۆر بەکورتی پێشکەش بە خوێنەرانی کوردستانپۆستی بکەم.
ماویەتی..
به‌شی یه‌که‌م و دووه‌م..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9812bca2


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە