ئه مریکا دوو تێرم Term بۆپشوودان له شه ڕکردن

Thursday, 15/11/2012, 12:00

1570 بینراوە




ئاشکرایه له ئه مریکادا هه ڵبژاردنه کان له پرۆسه یه کی دیموکراسیانه دا به ئه نجام ده گه یه نرێت ، به ڵام له پشت ئه و هه ڵبژاردنانه وه دا ، بەرژه وه ندیه ك هه رده م ئاماده گی هه یه و خۆی مه ڵاس داوه و له چاوه ڕوانی کاتێکی گونجاو دایه تا سه ر قیتۆ بکاته وه . دیاره هاوڵاتیانی ئه مریکا ئازادانه ده ڕۆنه به رده م سندوقی ده نگدان و ده نگی خۆیان به ئه و لایه نه ده دن که لایان په سه نه ، به ڵام ئه وه ی که خۆیان هه ستی پێ ناکه ن و نایزانن ئه وه ی کێیە له پشت هێنان و قه ناعه ت پێی کردنیانه وه یه که به ئه و پارت و که ندیدانه ، ده نگی خۆیانی پێ ده به خشن ؟ ئه و هێزه نادیاره کێیه بێ ئه وه ی هه ستی پێ بکه ن ده یان جوڵێنێت بۆ خۆی و وه جل و به رگێکی قه شه نگیش ئه کاتە به ری دیموکراسی له ئه مریکاداو وه به ئه و ئارایشه جوانی پرۆسه ی دیموکراسی له ئه مریکا ده ڕازێنێته وه و هه موو جیهانیش سه رسام ده کات پێ . ئه و هێزه ی هه ڵبژاردن و سه رۆکی ئه مریکا و شه ڕه کان و ئاشتی یه کان دیاری ده کات بۆ سیاسه تی ئه مریکا له ئاینده دا، ئه و لۆبیه (جووەی) که ئه مریکای کرد به سۆپه ر پاوه ری جیهان و قودره دمه ندترین هێزی ئابووری و سه ربازی و دبلۆماسی سه ر زه مین ، جووه کان ده یانزانی له جیوگرافیای ئیسرائیلدا کۆکردنه وه یان له لایه ن ئه نگلیزه وه وه کو ئه وه وایه که پارویه ك بخرێته نێوان دندانه وه ئیدی به ڕاست و چه پدا له نێوان دانه کاندا ، وردو خاش ده کرێن به ئاسانی ، بۆیه بیرکردنه وه ی ئه و مێشکانەی له پێش دروست بوونی وڵاتی جوودا بوون و له هه وڵی ئه وه دا بوون که چۆن لۆبیه کانیان له وڵاته گرنگه کانی جیهاندا به هێز بکه ن به تایبه تی له ڕووی ئابووری سیاسی و میدیایه وه ، هەتا وه کو بتوانن له م سێ ڕیگایه وه ‌هێزیکی زه به لاحی دارای و سیاسی و میدیای بکه ن پاڵپشتی ئه و ده وڵه ته ی که سنوره کانی به دوژمنان ته ندراوه . ئه وه ی که ئه مڕۆ ئیسرائیلی پاراستوه ئەو هێزە پڕ چه ک و ته قه مه نی و بوێری و نه ترس و پۆڵاینی ناو ئه و جوگرافیه نیه که به دوژمن تەندراوه . ئه وه ی ئه و ده وڵه ته ی ئیسرائیلی ڕاگردوه ئه و ڵۆبیه جوویه که ئه مڕۆ ئه مریکا ده جووڵێنێت ، ئه و لۆبیه یه که ئه مریکایه کانی ده جوڵێنێت که ده نگه به کێ بده ن و ده نگیش به کێی نه ده ن . له م ڕۆدا ئه مریکا پێویستی به ئاشتیه و ئاشتیوانی هه یه ئه مریکا به هۆی ئه و هه موو شه ڕنه یه وه دوژمنێکی زۆری بۆ خۆی دروست کرد به هۆی ئه و شه ڕانه یشه وه ڕووبه ره و ڕووی قه یرانێکی ئابووریش بووه ته وه ، بۆیه له ئه م ڕۆدا دیموکراته کان له ئه مریکادا پێویستە، بۆ سیاسه تی ئه مڕۆی ئه مریکا ،له نه وه ته کانی سه دای ڕابوردوشدا هەتا وه کو ٢٠٠٩ پێویستی بە کۆماریه کان بوو که بنه ماڵه ی پۆش ئه و ڕۆڵه ی شه ڕانگیزانه یان ده گێڕا . . ئۆباما یه که م ڕه ش پێسته له مێژووی ئه مریکادا که بتوانێت پۆستی سه ڕۆکی وڵاته یگرتووه کانی ئه مریکا به ده ست بهێنێت ئه م گۆڕانکاریه له سیاسه تی ئه مریکا له به ڕامبه ر ڕه ش پێسه کانی ئه مریکادا، داهێنانی ئه و لۆبیه که ئه مریکا ده جوڵێنێت ، ده یانه وێت له سایی ڕوو سپی کردبنه وه ی سیاسه تی ئه مریکادا ڕوو سپی ئاینده ی سیاسی و ئابووری و دبلوماسی و له شکری وهه وڵگه ری وڵاتی جوو، به و تواناو چالاك بوونه به هێزه ی ئه مڕۆ بهێڵنه وه . ئه وانه ی که پێیان وایه دیموکراته کان به پێچه وانه ی کۆماریه کان کار له سه ر پرۆژه ی سیاسی و په یوه ندی دبلۆسی و ئابوری ئه مریکا ده که ن ، دیار هیچ خویندنه وه یه کی ناوه وه ی سیاسه ت ئه مریکایان نه کردوه و پیان وایه دیموکراته کان و کۆماریه کان ئه و کارو چالاکیه سیاسی ودانۆستان و ئاشتی و شه ڕو به ستنی په یوه ندی دبلوماسی و عه سکری و ئابوریانه ی ئه مریکا داهێنانی ئه و دوو پارته ن .
ئه و عه قڵانه ی داڕشتنی پێش وه ختیان کردوه بۆ ئاینده ی سیاسی و ئابووری دبلۆماسی و عه سکری و هه واڵگه ری و شه ڕو ئاشتیه کان له وڵاته یکگرتووه کانی ئه مریکادا، ئه وه جووه ئه مریکایه کانن ، ئه وان ئاینده ی سیاسی وڵات ده ست نیشان ده که ن بۆ ئه و پارتی که ده هێننه سه رکار له ئه مریکادا. ئه و نیگاران و ترسه ی شه قامی سیاسی کوردی وه به تایبه تی پارتی یه کێتی له هه ڵبژاردنه وه ی ئۆباماو سه رکه وتنی دیموکراته کان له ئه مریکادا ئه وه ده گه یه نێت که پارتی و یه کێتی و شه قامی سیاسی کوردستان به هێزی خۆیان وجه ماوه ر کوردستان بێ ئومێدن و باوه ڕیان نیه که بتوانن خۆ ڕاگر بن له به ڕامبه ر ئه و ته حه دایانه ی ئه مڕۆ و ئاینده که له لایه ن ئه و هێزو وڵاتانه وه ، ڕووبه ره و ڕووی کوردستان ده بێته وه . ئه و ده ست که وتانه ی که میله تی کورد به خوێن و عه ره قه ی ڕه نج و ماندووی ئه و خه باته بێ وچانه یانه وه ، به ده ستیان هێنا له ڵایه ن دوو بنه ماڵه وه ده ست به سه ریدا گیرا وه کو دوو هێزی داگیرکه ر ڕه فتارو هه ڵس و که وتیان ده کرد بۆیه ئه مڕۆکه ئه و ده ستکه وتانه، خه ڵك به هی خۆیانی نازانن ، پێموایه خه ڵکی ئاماده نیه له گه ڵ بکوژانی زه رده شت و سۆران و ڕێژوانه کاندا له یك سه نگه ردا دژی داگیرکه ران بجه نگن .
ئه وه ی له ئه و ترسه ی پارتی و یه کێتیدا ده بینرێت له دوو باره هه ڵبژاردنه وه ی ئۆباماو سه رکه وتنی دیموکراته کانی ئه مریکادا، ئه مان هیچ جۆره ڕێکه وتنێکی ده ست نووسی کۆنکریتی له نێوان ئه مریکاو پارتی و یه کێتیدا نیه، ئه وه ی هه بوو بێت له نێوانیاندا ته نها گفت و به ڵین بووه هه ر وه کو له پێشدا. له مڕۆدا ته نها هێز که جێگای باوه رو متمانه ی جه ماوه ر بێت بزووتنه وه ی گۆڕانه ئه بێت بزووتنه وه ی گۆڕان سوود له ئه و هه ڵه ستراتیژیه کوژندانه ی ئه م دوو هێزه سکرابه سیاسیه ی ، ئه مڕۆی کوردستان ببینێت، په یوه ندیه کانی له سه ر ئه ساسی به رژه وه ندیه نه ته وه ی نیشتیمانی بێت و وه له ڕێگای به ڵێن نامه ی واژوکراوه و بێت .
ئه و په یوه ندی دۆستایه تی و هاوپه یمانیه تی کورد له واشنتن وه بگۆزرێته وه بۆ ته لئه بیب به ده ستهێنانی هاوپه یمان و دۆستایه تیه ی ته لئه بیب به ده ستهێنانی هاوپه یمانیه تێکی به رده وام وگرێنتیه له واشتن ئیدی هه ر پارت و سه رکرده یه ك ده سه ڵاتدار بێت له وڵاته یگرتووه کانی ئه مریکادا هێچ له به هاو نرخی په یوه ندی و هاوپه یمانی کوردو ئه مریکا که م نه کاته وه . .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە