پێکدادانی ئاینەکان و پەرتەوازەیی یە فکریەکان

Monday, 17/09/2012, 12:00

1702 بینراوە







لە پەراوێزی ئەو پەشێویەی ووڵاتە ئیسلامی یەکانی گرتۆتەوە
کاتێ زمانی توندو تیژی ئامادە بێ ئیدی هیچ مانایەك بۆ زمانی گفتوگۆ نامێنێ .


هەر چی ناکۆکی هەیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا لە ناکۆکی نەتەوەیی وکۆمەڵایەتی وچینایەتی و رەگەزی و هتد ناگاتە بەهێزی رادەی ناکۆکی ئاینی ،رەنگە هۆکەشی بۆ ئەوە بگەرێتەوە کە سۆزی ئاینی پەیوەستە بە سۆزێکی نادیاری پرنهێنی و زێدی خەیاڵ ودەرونەوە کە لە هەموو سۆزێکی تر بە جۆشتر دەبێ لە ناخی مرۆڤداو زیاتر لەوانی تر بەرجەستە دەبێ و پاڵنەرێکی نەستی بەتوانای لە پشتەوە دەبێ .
پاپای ڤاتیکان بندیکتی شانزەهەم  کە بەرەگەز ئەڵمانەو ئێستا لە ترۆپکی هەرەمی دەسەڵاتی ئاینی کرستیانەکانە ، رۆژی دوای یازدەی سیپتەمبەری ئەم ساڵ لە کۆلێژی ریگنسبۆرگ لە ووڵاتی ئەڵمانیا ووتەیەکی پێشکەش کرد بە نێونیشانی باوەر وعەقڵ . لەم ووتەیەیدا ئاماژەی بە کتێبێکی کۆنی سەردەمی بیزەنتینی دا کە لە بەشی حەوتەمیدا ووتوێژێکی فکری روویداوە لە نێوان مانوێلی دووهەم و زانایەکی ئیسلامی رەگەز فارسی کە تێدا باسی شەری پێرۆزی کردوە (الجیهاد) ،لەو ووتەییدا دوو چەمکی جیاوازی پیشانداوە لە قورئان یەکێکیان (لا اکراهە فی الدین) ، و ئەویتریان (قَاتِلُواْ الَّژِینَ ڵا یُۆْمِنُونَ بِاللّهِ). دواجاش ئاماژەی بەوە کردوە کە ،زۆر بەی ئەو شوێنانەی کە ئاینی ئیسلامیان ورگرتووە بە زەبری شمشێر بووە.لەو بارەیەوە سەرسامی خۆی نیشانداوە کە باوەرهێنانی ئاینی پەیوەندی بە وەرگرتنێکی تایبەتی وباوەرهێنانێکی ناخی مرۆڤە چۆن لە رێگەی زەبرو زەنگەوە ،باوەر بە خەڵکی دەهێنرێ ، ئەو کەسەی بە هۆی ترسەوە باوەر بهێنێ چۆن باوەرێکی تەواو دەبێ . دوا بە دوای ووتەکەی پاپای فاتیکان مەلاکان و زاناکانی ئەزهەر ووتوێژیان لەگەڵ ڤاتیکان راوەستان و پەشێوی یەکی زۆر لە دنیای ئیسلامی کەوتەوە و نارازاییەکان بە پەلامار و توندوتیژی وەرگێڕدرا .
دوای ئەم روداوانە گورجێکی کوشندەی تر بەر ووتوێژی ئاینەکان کەوت بە هۆی بڵاوبوونەوەی فلیمێك لە تۆرەکانی ئەنتەرنێت ،لە سەر ژیانی پێغمبەری ئیسلام ، کە بەهۆیەوە تاکو ئێستا سەدان روداوی جۆراو جۆری سوتانی باڵێوزخانەکانی ئەمەریکاو ووڵاتانی تری ئەوروپاو کوشتنی چەند کارمەندێكیشی لێکەوتەوە .جێی خۆیەتی باس لەوە بکەم کە لەدنیای ئازاد سنورێ نی یە بۆ دەربرینی بیرو باوەر لەوانەیە زۆر کەس بە چەشنی جیاواز بیر وباوەری خۆیان دەرببرن ورەخنەبگرن ،بەڵام پەرچدانەوەی ئەو رەخنانە بەهیچ شێوەیەك نابێ بگاتە ئەوەی زەبرو زەنگی لێبکەوێتەوە . ئەو رەخنەو فلیمانەی لەسەر ئاینی مەسیحی گیراوەو دەرکراوە لە ژمارە نایەن، کار گەیشتۆتە سەر ئەوەی دەیان بەرنامەی گاڵتەجاری لەسەر دەرکەن وبەجۆرەها شێوەی کۆمیدی پشانی خەڵکی بدەن ،پێم وابێ دوا هەمین رەخنەی جدی لەسەر مەسیحیەت وبەرپەچدانەوەی لەرێی فلیمێکی بەناوبانگەوە بوو بە ناوی (کۆدی داڤینشی) و کۆمیدیەکانیش بەسەدانن هەر بۆ نمونە برواننە ئەو ڤیدیۆیەی خوارەوە کە کەسایەتی مەسیحیان بە شیوەیکی کۆمیدی لە کامیرای شاراوە بەرجەستەکردووە ، بەڵام لە بەرامبەر ئەو رەخنانە لەوانەیە تەنها بە نارەزایی یەکی سەر پەرەکان کۆتایی هاتبێ .
ئەم بەرلێکەوتنە ئاینی یە دوورە لە عەقڵانی یەتەوە ، دەکرا بەرامبەر ئەو ووتەیەی پاپای ڤاتیکان سەدان ووتەیان بنوسیا یەتەوەو سەدان سیمینارو بەرنامەشیان پێشکەشبکردایە . بەڵام بەر پێچدانەوەی رێگای ووتوێژ لە هەرەمی دسەڵاتی ئیسلامی یەوە کە ئەزهەرە دووبارە ئەوەی سەلماندەوە کە ئاینی ئیسلام تەنها زمانێ دەزانێ و ئەناسێ کە ئەویش توندوتیژی یە .ئەم هەڵوێستەی ووڵاتانی ئیسلامنشین بەرامبەر تەنها فلیمێك و یان ووتەیەك ئەوەمان بۆ دووپات دەکاتەوە کە شتێك نی یە بەنێوی ووتوێژی نێوان ئاینەکان ،بەڵکو بە پێچەوانەوە پێکدادان هەیە و ئەم کێشەیەش سەرەتای وەرزێکی تری درێژ خایەنی پێکدادان وبەرلێكکەوتنە کە رۆژێ لە رۆژان زۆر بەقولی دەرئەکەوێ ولەوانەشە هاوکێشە نێو دەوڵەتیەکان وناوچەیی یەکان بەجۆرێکی زۆر جیاواز بگۆردرێ .

http://www.youtube.com/watch?v=nGlIbEW9wVw






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە