سەگى پێشەواو كاك فوادم

Tuesday, 08/06/2010, 12:00

1451 بینراوە


پێشەوا مەبەستم پێشەوا قازى محەمەدى نەمرى كوردو كوردستانە خۆشەویستەكەمەو كاك فوادیش هەمان رێبەرەو كاك فوادى مستەفا سوڵتانى دامەزرێنەرى كۆمەڵەو یەكێتى جوتیاران و ئەنجومەنە جەماوەریەكان بووەو یەكەم سكرتێرى كۆمەڵەى شۆرشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستان بووە هەردوو رێبەر تاكە رێبەرى نموونەیى پێشڕەوى شۆرشگێڕى خۆبەخشى كاریگەر لەسەر هەستى گەل بوون پێشەوا لە ساڵى 1947 لە سێدارە دراوە لە كاتى لە سێدارەدانى دا جەلادەكانى رەزاخانى پەهلەوى چاوى دەبەستن پێشەواى دلێرو بوێرى كورد دەڵێ : چاوم بكەنەوە من لە بەرانبەر گەلەكەم دا شەرمەزارنیم و سەر بەرزم و پێڵاوەكانم لەسەرى شاكەى ئێوە بەرزترن كاك فواد لە ساڵى 1979 دا لە شەڕى بەرگرى لە كوردو كوردستاندا لە نێوان شارى مەریوان و سەقزو بانەدا رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى پیرۆزى بە خشیوە لە ساڵى 1994 هەتا ساڵى 2000 لە وەرزە جیاوازەكاندا ڕووم لە رۆژهەڵاتى كوردستان كردووە كرێكارو گاوان و شوانى كچ و كوڕانى پێشەواو كاك فواد بووم زۆر جار كە بەسەگى ئەوان بانگ نەكرا بوامایە وڵامم نەدەدانەوە هێندە بەڕێزو خۆشەویست بووم لەلایان نازانم چۆن باس و پێناسەى بكەم زۆرایەتیان نەك هەر لە خۆم لە تێكۆشەرانى پێشمەرگەى دیمۆكرات و كۆمەڵەى پێشەواو كاك فوادیان بیستو كە لە باشورى كوردستاندا خۆم و هاوڕێ یانى كۆمەڵەى شەهید ئارامم بە دەیان تێكۆشەرى رۆژهەڵاتى كوردستنانمان لە باشورى كوردستاندا لە دەستى ڕەشەكوژى تیرۆرى ئیتلاعات و نۆكەرەكانیان ڕزگار كردووە كادیرە جۆراو جۆرەكانى دیمۆكرات و كۆمەڵە لە شاخەوە بۆ شار یان لە باشوورى كوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان ئاگاداریان دا بۆ كادیرەكانى ناوشارو ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان كەمن و هاوڕێكانمان بە ڕێوەى ئەو پارچەى دڵە لە تكراوەكەمان بوویین . ووشەى مامۆستایان زۆر جار بۆمان بەكاردێنا پێمان ناخۆش بوو گوتبوومان ئێمە سەگ و خزمەتكارى كوردو كوردستانى پێشەواو كاك فوادین نەك مامۆستایان زۆر شەوانە سیخوڕانى داگیركەرى كۆمارى ئیسلامیمان شەو كوت كردون لە شارەكانى نەغەدەو ئورمێ و ناوچەكانى دا ڕوو بەڕووى توركانى ڕەگەزپەرستى كوێرى دەمارگیرى داگیركەرى كوردستان بووینەتەوە بە تایبەتیش لە گوندە هاوبەشەكانى كوردو تورك تێیدا نیشتەجێ بوو توركەكان بە هاوكارى و پشتیوانى سەرانى رژێمەكەیان كە زۆرایەتیان توركن ئاوى سەر كشتوكاڵ و ئاژەڵى كوردانیان دەبڕى زۆر جاران شەوانە ئاوى كوردانمان لێ ستاندوونەتەوەو شەوانە بەخاكە نازو دار پێ كێشان كوتاو مانن و بەبێ هۆشى جێمان هێشتون و زۆرجار خۆیان و سەرانى رژێمەكەیانمان تەنبێ دەكردن نەشیان دەزانى ئەوە كارى ئێمەیە چونكە زۆر زۆر ووردەكارى لە كارزانانەمان بە كاردێنا كوردەكان و توركەكان هەمیشە شكو گومانیان لە ئێمە هەبوو گوتیان ئەوە كارى ئێوەیە وایان نیشاندەدا كە كوردى باكورو باشورو هاوشێوەو وێك چوون سەر ڕەقى تەواون لە راستیشدا وایە شایەنى باسە توركانێكیش هەبوون خۆیان بە براو خوشكى كوردان دەزانى زۆر بەڕێزبوون لەلامان و كرێكاریمان بۆ ئەوانیش دەكرد كوردانى رۆژهەڵات بە هۆى نەمانى هاوكارو پشتیوانانى چالاكى گورز وەشێنەر لە سەران و نۆكەرانى رژێم واتا پێشمەرگەى دیمۆكرات و كۆمەڵە لە بەرانبەر توركان و سەرانى رژێمەكەیاندا زۆر چاو شكاوببوون لە باشورى كوردستاندا كۆمەڵەو دیمۆكرات خۆ خۆربوون بەڵام لە ڕۆژهەڵات كە ئێمە پێیان گەیشتبووین یەكگرتووبوون ووشە گاڵتەجاڕیەكانى وەك بلاخەرەو بوحران و سوخەن رانى و وەزعیەت و خاوەر میانەو خەڵك گەراو هاو شێوەكانیانمان پێ ڕەش كردبوونەوە واتا پێ تەرك كردبوون لە بیرى خۆ بزركردنى ئێران چێتیشدا دامان ماڵى بوون و كوردو كوردستانیەت تەواو جێگیركرابوو لەناو جەستەو گیانیاندا سەرانى دیمۆكرات و كۆمەڵە ئەو كارەى ئێمەیان بەلاوە خراپ بوو بەڵام ئێمە وامان كادیرەكانى ناو شارو گوندەكانى دۆستمان حاڵى كردبوون كە ئەوان لادەرن لە ڕێبازى پێشەواو كاك فواد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە