پارتی له ئاشبه تاڵه وه تا31ی ئاب تا ویستی تێپه راندنی ده ستوور..

Wednesday, 29/05/2013, 12:00

1536 بینراوە





ئه گه ر به ووردی چاوێك به مێژوو ی پارتی و خه باتی بارزانیدا بگێرین تێ ئه گه ین ئه م حیزبه هه میشه كاری له سه رئه وه كردوه وه ك ئیمپراتۆر خۆی نیشان بدات و
 هه ژموونی خۆی بسه پینێت و هه ر ده نگ و ره نگێكی جیاوزیش هه بووبێت هه وڵی كپ كردن و له ناو بردنی داوه چوونكه وویستویه تی خۆی له باتی هه مووكه سێك و له سه ر هه مووشتێك بیربكاته وه وه ئه وانه شی له ناو حیبزبه كه ی خۆیدا جیاوازله
 عه قلیه تی پارتی بیری كردبێته وه هه وڵی سه ركوت كردن و له ناوبردنی داوه و رابردووی ئه م حیزبه ش ئه وه ی سه لماندوه كه خه بات لای پارتی خه بات بوه بۆ به ده ستهێنانی خواست و پاراستنی به رژه وه ندیه كانی خۆی و وه له سه رسیاسه تی ته سفیه كردن كاری كردوه كاتێك كه پارتی له لێواری كه وتن و شكست نزیك بوبێته وه زۆر به ئاشكرا په نای بردۆته به ردوژمنانی میلله ته كه ی تا له فه وتان رزگاری بێت به تایبه ت 31 ی ئاب مێژوویه ك بوو پارتی له ژیانی سیاسی و خه باتی حیزبی خۆیدا بۆ مانه وه ی خۆی په نای برده به ر حیزبی به عس و هێنایه وه سه ركوردستان و چه ندین رۆڵه ی ئه م گه له ی كرده قوربانی مه رام و به رژه وه ندیه كانی ئه مه جگه له هێنانی سوپاو جه ندرمه ی توركیا بۆ شه ركردن له دژی یه كێتی نیشتمانی و پارتی كرێكارانی كوردستان به رۆژی نیوه رۆش له هه ولێر كه وته قه تڵ و عام كردنی چه ندین كه س و ده ستی سووركرد به خوێنی رۆڵه ی كورد ئێستاش خۆی وه ك خاوه ن خه بات و شۆرشگێرله قه ڵه م ئه دات و وه ك كوردایه تی به خه ڵكی كوردستانی ئه فرۆشێته وه له ئێستاشدا كاتێك كه پارتی له سه ر مه سه له ی ره شنوسی ده ستور كه تۆته شه رێكی نابه رابه رو به بێ گوێدان به هه مووئه ولایه ن و ده نگه جیاوازانه ی كه داوای گه رانه وه ی ره شنووی ده ستورده كه ن بۆ په رله مان كه وتۆته ناو قه یرانێكی قوڵه وه و ئه یه وێت به وخواسته ی هه یه تی كوردستان به ره لێواری هه ڵوه شاندنه وه و شه رێكی تر ببات و ئاشتی وپێكه وه بوونی كۆمه ڵایه تی هه ڵبوه شێنێته وه داهاتووی كوردستانیش وه ك خه بات و مێژووی خۆی ره ش بكات چونكه پارتی نه باوه ری به ره نگی جیاواز و نه باوه ری به ده نگی جیاواز هه بوه هه میشه لای ئه و دیموكراتیه ت وه سیله یه ك بوه بۆ مانه وه ی خۆی وه ئه وه نده ش دیموكراسیه تی پێ قبول بوه كه ده سه ڵاته كه ی له ق نه بێت و مه ترسی له سه ر خواست و به رژه وه ندیه كانی درووست نه بووبێت ئه گه ر نا هه ر دیموكراسیه ك كه له به رژه وه دی نه بووبێت بێ شك هه وڵی له ناوبردن و خه فه كردنی داوه ئه وه ی ئه مرۆ پارتی له سه ر گۆره پانی سیاسی كوردستان ئه یكات نه به رگری كردنه له ده نگی خه ڵك نه ئامانجیشی هه بوونی ده ستوره به ڵكو كاری ئه و زیاتر قایم كردنی جێ پێیه كانی خۆیه تی له سه ر ده سه ڵات و سه پاندنی هه ژمونی حیزبی خۆی بوه وه بۆ مانه وه ی ده سه ڵاتی شاهانه یی و مانه وه ی تاجه كه ی ئاماده یه هه موورێگه یه ك بگرێته تا ئه و ه ی كوردستان به ره و دۆخێكی نه خوازراویش به رێت چونكه بارزانی ووته نی ئه وان نازانن چۆن پردێك چاك بكه نه وه به ڵام ئه زانن چۆن پردێك بروخێنن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە