لە ژێر پێستی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا

Sunday, 23/03/2014, 12:00

1758 بینراوە


هەموو ساڵێک جەژنی نەورۆز وێنەی پێناسەیەکی نەتەوەیی پاش کۆتایی مانگی رەشەمە لە خاکەلێوەدا هێمای جوان وپیرۆزی خۆی بە ئێمە نیشاندەدا. ئەورێوڕەسمە مەزنە ئەگەر بۆ نتەوەکانی دی(فارس،، تاجیک،،ئەفغانی،،هیندی،و.....) وەکو شایی وپۆشینی جل وبەرگی ئاڵ وواڵ بە حیسێب دێ وبە شێوەگەلی جۆراوجۆر بەرەو پیلی نەورۆز دەچن ولە ئامێزی دەگرن بۆ نەتەوەی کورد هەم خۆشی ولۆغان لە خۆ دەگرێ وهەمیش جل وبەرگی سیاسی دەپۆشێ بەتایبەت ئەو نەونەورۆزە رەنگینەی ئەوساڵی باکورو رۆژئاواو هەتا رادەیەک رۆژهەڵات تاموو چێژێکی دیکەی لە خۆ گرت.بەو واتایە نرخی نەورۆز بۆ ئێمە بە پێوانەی نرخی سیاسی ودووبارەکردنەوی ویستو داخوازیەکان مێژوویی ونەتەوەیی دێتە ئەژمار.
هەر چەند ئەوەدووساڵ دەبێ لە ژێر دەسڵاتی کورد ناوچەی زەردوسەوز دابە ئارەزووی خەڵک نەورۆز روخسارێکی دیکەی گرتووە لە گۆشت برژاندن وکەباب خواردنی دەرەوەی شارەکان هاتۆتەوە نەو خۆدی شارەکان .سەت هەڵبەتە سەیرو سەمای دەشت وچیاکان لەم وەرزەدا روحێکی تازە دەداتە مرۆوی کورد و پێویستیەکی رەوایە. نەورۆزی ئەوساڵی کوردەکان لە باکوری وڵات سرنجڕاکێشتر لە ساڵانی دی بە پەیامی بەڕێز ئۆجەلان واتایەکی دەرخست.من لەو پەیامەدا رستەیەکی نوێم وەبەردڵی کەوت وپێی گەشامەوە کە گوتی: ئاشتی ئێمە بۆ دەوڵەتەکان نیە،، بەخاتری برایەتی گەلانە،، .
نەورۆزی ئەوساڵ جگە لە باکور لە شارێکی تورک نشینی وەکو / ئیستانبوڵ / جێگای رامانە. بە دیتنی ئەو وێنانە وەبیر ١٠٠ساڵی سیاسەتی / کەماڵیسم / هاتمەوە کە بەڕێوەیان دەبەد. بەو واتایە کوردان / بحەلینن / تا ئاسمیلەیان کەین. رێکاریش دوکترینی سیاسەتی ئینگلیسیەکان بووکە: پەڕتکەو زاڵ بە.لە ناو شارێکی وەکو ئیستانبوڵ مەزنترین حەشیمەتی کوردی لێیە ورێکخستنی کورد ئەو ئەرکە مێژووییە(ب،د،پ،) بە باشی وەگەڕ خستووە وخەریکە خلەو خەرمانی دەدوورێتەوە.
جەوهەری ناوەرۆکی ئەو وتارە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە لە شارێکی ١٣ میلیونی تاران.لەو شارە ئەوەندەی من بزانم نزیکەی دووتا سێ میلیونی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان تێیدا دەژی.بەڵام بەداخەوە لە هەر دوو دینان بون وهێدی هێدی منداڵەکانیشیان ناس نامەی نەتەوەیی خۆیان بزر دەکەن گەورەساڵانش وەدوای بەرپرسایەتی مێژوویی خۆیان ناکەون.
پرسیار ئەوەیە ئەو کوردانە وەباڵی ئەستۆی کێن؟ کێ لێیان بەخاوەن دەردەکەوێ؟ ئایا رێکاری خۆبەزلزانی دەردێک دەرمان دەکا؟ زۆرجار ئەو حیزبانە باس لەکاری سیاسی وکولتوری دەکەن وبە قسەی خۆان شەڕی چەکداری ناکەن ! لە ماوەی ٣٥ساڵی رابوردوودا لە وڵات ئەوە حال وباڵیانە! بۆ دەرەوەی رۆژهەڵات ئەوەش هەمبانەی بەتاڵیانە !لە هەموان سەیرتر ئەوەیە دەفەرمون ،پ،ک،ک، دەست لەکاروباری سیاسی ئێمە وەردەدا! پژاک کوردی رەسەن نییەو دەبێ هیچ چالاکیەک ئەنجام نەدا!؟
سەرپێستو ژێرپێستی لاوازی خۆگەورەبینی ئەو حیزبانە هەر ئەوەی لێدەکەوێتەوە کە لە کەمپەکانیاندایە. مرۆو پەیامی خالید عەزیزی وپەیامی بەڕێز ئۆجەلان لە تەنیشت یەک دەخوێنێتەوە ئەو جار دەزانێ دونیای دەرەوە حیساب بۆ کام حەڕەکەت دەکاتەوە. کاخالید فەرمووی: لە نەوەرۆزدا ،، بەکوردی قسەبکەن ! لەمەودوا جلوبەرگی کوردی بپۆشن! لە رۆژهەڵاتی ئاخوندلێدراو نە بە کوردی قسەکردن قەدەغەیە ونە پۆشینی جلوبەرگی کوردی.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە