عەرەبستانی سەعۆدی، پایەگایکی ئیسرائیل بۆ هێرش کردنە سەر ئێران

Friday, 02/07/2010, 12:00

1492 بینراوە


بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هارتیس ئیسرائێلی، ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ری ئیسرائیلی هه‌ڵگری كه‌لو په‌لی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سەعۆدی له‌ فرۆكه‌خانه‌ی " ته‌بوك" نیشتوونه‌ته‌وه.
ئەگەر ڕاست بێت و عەرەبستانی سەعۆدی ئەو دەرفەتەی بۆ ئیسرائێل خۆڵقاندە بێ، کە ئیسرائیل خاکی ئەو وڵاتە دەتوانی بۆ هێرشی کردنی سەر دەوڵەتی مەلاکانی تاران بکار بهێنێت، دەبێ وەک دیاردەیەکی تایبەتی مێژووی هاوچرخ پیناسە بکرێت. بە چەندەلیل:
یەکەم، پاش دامەزرانی تاکە حکومەتی جوولەکە لە رێکەوتی ١٤ مێ ١٩٤٨ ی زائینی تائیستە، بۆم یەکەم جار عەرەبستانی سەعۆدی بەرەسمی لە گەڵ ئیسرائێل پەێوەندی سیاسی دادەمەزرینی، و ئیجازەی بە ئیسرائێل دەدا لە وڵاتی پیرۆزی موسوڵمان بۆ هێرش کردن سەر وڵاتێکی ئیسلامی کەڵک وەربگرێت.
دووهەم، وڵاتێکی ئیسلامی عەرەب سوونە ئیجازە بە ئیسرائێل دەدا لە خاکی ویڕا هێرش بکرێتە سەر وڵاتێکی ئیسلامی غەیرە عەرەبی شیعە. بیگومان ئەو مەسەلەی بێ کیشەی موسوڵمانای ولاتانی غەیرە عەرەب تێپەر نابێ.
سێهەم، بێشک ئەو هەنگاوەی عەرەبستانی سەعۆدی خاڵیکی موسبتە لەسەر پەێوەندی زیاتری وڵاتانی عەرەبی کەندواە، و لە بەرژەوەندی ئیسرائێلە.
چوارەم، ئەو حەرەکەتی ولاتێکی عەرەبی، بەتایبەت عەرەبستان، ئەوە دەسەلمێنی کە وڵاتانی کەندوا خەتەری ئێرانێکی بە چەکی ناوەکی لە سەرەوی مەترسی دامەزراوی جوولەکە بەراوورد دەکەن، و حازەریشەن لە گەڵ دوژمنی مێژووی خۆیان بۆ رەفعی ئەو خەتەرە هاوکاری هاوبەش بکەن.
پێچەم، تاکە حکومەتی شیعەی ئێران لە لایەن ولاتانی سوونەی کەنداو و عەرەب وەک مەترسیێکی جددی بەراوورد کراوە، کە رازی بە هێڕشی ئیسرائێل لە ناوچەی کەنداوەن.
شەشەم، فاکتۆری گرینگی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستان و وڵاتەکانی تری کەنداو، ئەوەی دەگەینی، کە جوولەکە و عەرەب، ئێرانیان وەک دژمنێکی هاوبەش پێناسەکردووە، و بۆ لەبەین بردنی مەترسی و خەتەری ئەو دیاردەیە ئامادەن لە کێشەی میژووی نێوانیان چاوپۆشی بکەن.
لە کۆتایی دا، بڕیارەی عەرەبستانی سەعۆدی بە مانای دابەزین و کەمرەنگ بوونەوی گرێنیگی تورکیا لەو قەزییە دایە، پێشتر وا پێشبینی دەکرا لە ئەگەری هێڕشی هەوایی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تورکیا نەهێڵێت ئیسرائێل لە خاکی تورکیا بۆ ئەو مەبەستە کەڵک وەرگرێت.
دەرئەنجام لە ئەگەر درووست بوونی ئەو هەواڵە، کە گۆیا عەرەبستان ئیجازەی داوە ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ری ئیسرائیلی هه‌ڵگری كه‌لو په‌لی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عەرەبستان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی "ته‌بوك" نیشتەجێ بن، چەند مەسەلە دەتوانن بێنەدی؛
یەکەم، ئیسرائیل بە پێی ئەوە هەواڵە خۆ ئامادەی هێرشێکی هەوایی بۆ سەرئێران کردووە، و مەترسی و خەتری ئێرانی بە چەکی ناوەکی بەجددی گرتووە، و ئیجازە بەئیران نادا ببێتە خاوەنی چەکی ناوەکی.
دووهەم، دوای بڕیاری عەرەبستان، وڵاتانی کەنداو ناڕاستەوخۆ ئەعلانی شەڕیان بەرامبەر بە ئێران‌ کردووە. بیگومان ئێران لە بەرامبەر ئەو حەرەکەتەی وڵاتانی عەرەبی، بەتیابەت عەرەبستانی سەعۆدی بێتەفاوەت نابێ.
سێهەم، بێشک هێڕشی هەوایی ئیسرائیڵ بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگی ئەمەریکا، ئێنگلێز و غەربە، ئەوەش بە مانایی بەرئاووردکردنی شەڕێکی ڕاستەخۆی ئەمەریکا لە مەڕ ئێرانە.
وەک پێشتر ئیشارەکرا، بڕیاری نیزیک بوونەوەی ئیسرائێل و وڵاتانی عەرەبی کەنداوە بێ شک قۆناخێکی هەستیاری نوێ لە ناوچەیەکی حەساس و کێشەێەکی زۆر پێچێدە درووست دەکا. ئێران پاش هەڵوێستی وڵاتانی ١+٥ و دەرکردنی بڕیاری پەرەپێدانی گەمارۆ لە سەر ئێران بەرەو قوناخێکی دژواری مێژوویی سی ساڵە نیزام دەچێ.
لە لایەک ئیران رووبەرووی کێشەی ئاکامی هەلبژاردەنەکانی دەهەمین خۆلی سەرۆکۆماری و شەڕی پژاک لە ناخۆیە، و لایەکی دیکەوە قۆرسایی گەمارۆی چوارەم بە تایبەت ئەو جارە، کە دوو ولاتی چین و شەورەوی بڕیاری گەمارۆیەکەیان واژو کردووە، ئێرانی خستوتە قۆناخێکی دژوارەوە، بێسک بڕیاری عەرەبستان دەتوانی دەردەسەرێکی جددی و هاندەرێک و پاڵپشتێک بۆ زیاتر لاوازبوون و ئینزەوا و گۆشەگیری و دابڕ بوونی ئیران لەکۆمەڵگای نێونەتەوەیی بێت.
توێژەران،، رێکەوتی ٣٠ حوزەیرانی ٢٠١٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە