كورد لە نێوان ئاوارەیى و یەكگرتووى دا... !!

Friday, 25/01/2013, 12:00

1317 بینراوە







ڕزگارى هەر چینیك یان نەتەوەیەك بەندە بە هێزبوونى یەكێتى و هاوخەباتى شۆڕشگێڕانەى ئەو چین و نەتەوەیە كە تێكۆشان و خەبات دەكات لە پێناو بە دەستهێنانى مافەكانیان.ئەمە بۆ سەرجەم خەڵكى جیهانى مرۆڤایەتى واریدە ناكریت حاشە لەو ڕاستى یە بكرێت كە باب و باپیرانمان ووتویان هێز لە یەكێتى بوون دایە.یاخود ووتراوە بەیەكگرتوویى دەگەینە سەركەوتن ......
 چەندین ووتە و ڕستەى جوان لەلایەن زانایان و ڕۆشنفكرانى ڕابردوو و سەردەمى ئەمرۆ ئاماژەى پێدراوە سەبارەت بە یەكگرتوویى و هاوخەباتى تێكۆشانەكان لە پێناوى سەركەوتن و بەدەستهێنانى داواكاریى و مافەئینسانى و نەتەوەیى یەكان.
كارڵ ماركس ووتویەتى (ئەى كرێكارانى جیهان یەكگرن) ئەمەش لە پێناوى ڕزگارى چینى هەژار و چەوساوە و كرێكار و ڕەنجدەر دابووە.ئەم بیرمەندە ئەى زانى هەرگیزاو هەرگیز چەوسانەوە بەبێ تێكۆشانى شۆڕشگێرانە و هاوخەباتى نەبێت كۆتایى نایەت.هەر بۆیە بانگەوازى سەرجەم كرێكاران و هەژاران و چەوساوان دەكات و پێیان دەڵێت ئەگەر دەتانەوێت ڕزگاربن لە چەوسانەوە و ئازاردانەكانتان پێویستە یەكگرتووبن بۆ تێكۆشان.
هەربۆیەش ئەبینین لە هەر شوێنێك لە ناو هەر كارگەیەك و كۆپانیایەك و .....هیتد یەكگرتوویى هەبوبێت بۆ بەدەستهێنانى ئامانج و مافەكان ئەوا كرێكاران سەركەوتنیان بەدەستهێناوە بەڵام بەپێچەوانەشەوە كاتێك پەرشوبڵاوى و بێ سەرە وبەرەیى هەبووە لە تێكۆشانى چینى كرێكار كەمترین دەسكەوتیان بەدەست نەهێنانەوە .
بۆیە ئێستاش ئەیبینین زۆرینەى كرێكاران مافیان دەخورێ و دەچەوسێنەوە و جەستەیان دەهاڕدرێت لەلایەن مەكینەى زەمانەى زاڵمانەى سەرمایەدارێ وە.هەوەها لینین ووتویەتى :(ئەى گەلانى چەوساوە و ژێر دەستە یەكگرن) ئەم سەركردەیەش دڵنیایە بووە لەوەى كلیلى بە دەستهێنانى مافى چارەى خۆنووسینى گەلانى چەوساوە, یەكگرتوویى خەڵكى نەتەوەى چەوساوەیە بۆ تێكۆشان بۆ بە دەستهێنانى ئازادى و سەربەخۆیى و مافەكانیان.
هەر لە مێژووشدا ئەوە سەلمێندراوە كە ئەو گەل و نەتەوەیەى كە یەكێتى و هاوخەباتى و یەكگرتوویى تێدا بەهێزبووە توانیوێتى سەربەخۆیى و ئازادى بۆ خاك و نەتەوەكەى بەدەستبهێنێت بە پێچەوانەشەوە ئەوەى پەرتەوازە و شەڕ و دووبەرەكى تێدابووە هەر پاشەو پاشى بووە لە جیاتى بەدەستهێنانى مافەكانى سەربەخۆیى و ئازادى زیاتر مل كەچى داگیركارى و چەوسانەوەبووە.بۆیە كە سەیرى نەتەوەكانى جیهان بكەین ژمارەى دانیشتوانیان زۆر كەمە یان خاكیان زۆر كەمە بەڵام دەوڵەتیان هەیە و سەربەخۆن .نەتەوەیى گەورەش هەیە كە ژمارەكەى 40000000 زیاترە بەڵام هەر ژێر دەستە و ئاوارەو ماڵ وێرانن و لە ناو چەوسانەوەدان ئەویش گەلى كوردە.
ماوەى چەندین ساڵە بەڕێز عبداللە ئۆج ئالان دەڵێت (تێكۆشانى كورد پێویستى بە بەهێزبوونى یەكێتى نەتەوەییە پێویستى بە تێكۆشان و بەرخودانى هاوبەشە) .بەڵام هێز و حیزبە كوردى یەكان لەم سەرجەم بەشەكانى كوردستان لە خەمى بەهێزبوونى یەكێتى و هاوخەباتى نەتەوەییدانین,زۆرێكیان تەنها بیر لە بەرژەوەندى حیزبى و ناوبانگ و دەسەڵاتى خۆیان دەكەنەوە هەر بۆیە زۆر ترین هەوڵدەدەن بۆ تێكشكان و بێ هێزى یەكێتى و هاوخەباتى نەتەوەیى كورد.لەبەرئەوەى بەهێزبوونى یەكێتى و هاوخەباتى دیموكراسى و ئازادیخوازى كورد دەبێتە بزمارێك لە قاچیان دەدرێت و بەرەو شكست و شەرمەزاریى ملدەنێن .
كەواتە هەر هێزو حیزبێك نەتوانێت ئازایانە داكۆكى لە ماف و ئازادى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى بكات ئەوا مێژوو نیشانیداوە و سەردەمیش باشتر دەرى دەخات بە گەشەدان بە ئازادى و چەسپاندنى مافەكانى مرۆڤ ئەو هێز و حیزبانە بەورەو روكوت و تێكشكان و ملدەنێن.بۆیە پێویستە خەڵكى كوردستان ئازایانە تێكۆشان و بەرخودان بكات بۆ گەشەدان بە ئازادى و چەسپاندنى مافە ئینسانییەكان.سڵ لە هیچ شتێك نەكاتەوە بۆ داكۆكى لە مافى بەش خوراوانى نەتەوەكەى لە هەر شوێن و بەشێكى جیهان بن بە مانایەكى روونتر پێویستە خەڵكى باشوورى كوردستان ئازایانە و لە خۆ بردوانە داكۆكى لەماف و ئازادى كوردانى باكوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا بكات لە بەرئەوەى گەوشەدان بە ماف و ئازادى لە هەر بەشێك و ناوچەیك كاریگەرى ئیجابى و تەندروستى دەبێت لەسەر بەشەكانى ترى وڵات.لە قۆناغى ئێستادا كوردانى ڕۆژئاوا بە هۆى شەڕەوە تووشى ئاوارەیى و بێ خانەولانەیى و بۆمباران و كوشتن و برینداربون و برسى كردن بونەتەوە,كێشەى نەبوونى سووتەمەنى و خۆراك و دەرمان یەكێكە لە كێشە سەرەكێكیان بەرۆكى خەڵكى خۆر ئاواى گرتووە بەشێك لە خەڵكى ئاوارەبوون بۆ وڵاتانى دراوسێ, ئێستا لە ناو كەمپ و خێوەتدا دەگوزەرێن بەڵام كەم ترین پێداویستیان بۆ دابین نەكراوە ئیستا ڕوو بەڕووى چەندین كێشە و گرفتى جۆراوجۆر بونەتەوە بە ئازارى زۆرەوە لە چاوەڕوانى چارەسەر كردندان كە لەلایەن دەوڵەتانى خانە خوێ وە بۆ یان چارەسەربكرێت.هەموو ئەمانە نیشانى دەدات كوردانى خۆر ئاواى كوردستان پێویستیان بە كۆمەك و هاوكارى و پشتیوانى یە لەلایەن خەڵكى ئازادیخواز و ئینسان دۆستى جیهانەوە لە هەمان كاتدا چاوەڕوانن كە كوردانى باشوور زۆر دڵسۆزانە دەستى هاوكارى و هاوخەباتیان بۆ دریژ بكەن .
چاوەڕوانن كوردانى باشوور زۆر ترین هاوكارى ماددى و خۆراكیان بكەن چونكە خۆیان بەیەك جەستە دەزانن لەگەڵ باشوور و باكوور و ڕۆژهەڵات كەواتە كە یەك جەستەش بێت پێویستە هەموومان بەیەكەوە بە بەهێزبوونى یەكێتى نەتەوەیى چارەسەرى سەرجەم كێشە نەتەوەیەكان بكەین.هەر جۆرە هاوكارێك لە دەستمان دێت درێخى نەكەین لە بەخشینى بۆ كوردانى خۆر ئاوا چونكە بە هێزبوون و سەركەوتنى كوردانى ڕۆژئاوا سەركەوتن و بەهێزبوونى كوردانى بەشەكانى تریشە.كاریگەرى ڕاستەوخۆى دەبێت بۆ گەشەدان بە ماف و ئازادى لە سەرجەم بەشەكانى كوردستان.بە پێچەوانەشەوە هەر ڕاستە واتە شكست و تێكشكانى كوردانى ڕۆژ هەڵات كاریگەرى دەبێت بۆ شكست و تێكشكانى بەشەكانى ترى كوردستان.هەبوونى هەر جۆرە پەرتەوازەیەك و ناكۆكێك لە نێوان هێز و حیزبە كوردییەكان لەسەر مافە نەتەوایەتییەكان ڕاستەوخۆ گەورەترین خزمەت بە دوژمنانى كورد دەكات و شكست و تێكشكانەكانى كورد بەهێزتر دەكات .بۆیە ئەگەر دەمانەوێت ئاوارە نەبین و ژێر دەستەو چەوساوەنەبین پێویستە هاوخەبات و یەكگرتووبین بۆ گەشەدان بە یەكێتى نەتەوەیى و چەسپاندنى ئازادى و مافە و عەدالەتى كۆمەڵایەتى .


[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە