وەڵامێك بۆ گەشتی زانستیەكی زۆر سەیر بۆ قوتابیانی بەشی ڕاگەیاندن لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر

Thursday, 28/10/2010, 12:00

864 بینراوە




نووسین و قەلەم بە دەست گرتن كارێكى هەروا ئاسان نییە بەتایبەت ئەگەر بێت بەناوى كۆمەڵێك كەس قسە بكرێت، كارەساتە كوێرانە بنووسین و ئاگادارى ئەوە نەبین كە بۆ كوێ دەنوسین،
ئەو كەسانەى ئەو نووسینەیان بەرێكردووە، بە ناونیشانى گەشتى سەیر خۆیان زۆر لەوە سەیرترن .
كادیر و دەرچووى راگەیاندن هەرگیز بەمشێوەیە قسە ناكات، ئەوەى لەو نوسینە بەناوى خەمخۆر و نووزانەوەیە نووسراوە، وەك بلێت زۆر حەزیان لە پاراستنى ئابڕووى كچەكان بێت، بەداخەوە ئەوانەى هەڵساون بە ریزكردنى ئەو وشانە، لە داخى نەگەیشتنیان بە تەنیشت كچێكەوە، یاخود خۆ هەڵقوورتان لە بابەتێك رقیان هەڵساوە بەمشێوەیە قسەیان كردووە،
كاتێ باسى مامۆستایانى بەشى راگەیاندن دەكەن، چۆنە شەرم نایناگرێ، هەر ئەو كەسانە بوون ، بۆ نیو نمرە لەبەردەرگاى ژوورەكانیان دەپاڕانەوە، هەر ئەوكەسانە یەكێكیان پاڕانەوەو دەست ماچكردنیش دادى نەداو ئەمساڵ ماییەوە، ئێوە كەى شایەنى ئەوەن لە بەشى راگەیاندن بخوێنن، سەرى حیزب و رێكخراوەكەشتان شۆڕ كردووە،
بەداخەوە ئەوانە هەرگیز گەشتیان نەدیوە، كامتان رۆژێك لەگەلأ خوشك و دایكتان گەشتێكتان كردووە، بڕوا ناكەم ئەوەندە باش بن، لگەڵ ئەوەش زۆرتان حەزەكرد لەو گەشتە بە دڵى خۆتان لەگەلأَ كچە هاوپۆلەكانتان بوونایە، چەندە تامەزرۆ بوون لە یەك شوێن بوونایە، بەداخەوە بۆتان رێك نەكەوت.
سەیرە باس لە پارەو نان خواردن دەكرێت، چەندە نەنگیە باس لەو شتانە دەكرێت، قسە بەناوى مامۆستایەكەوە دەكرێت كە بەقەد باڵاى هەموو ئەوانەى ئەو قسانەیان كردووە، رۆشنبیرو چاو نەترس و ئەكادیمیە، چۆن رووتان دێت باس سەرۆكى بەش و مامۆستایەكانتان بكەن.
بەداخەوە ئەوانەى باس كراوە لە سیناریۆیەكى بێ بنەما هیچتر نییە،
ئێمە ئامادەبووى گەشتەكە بووین، هیچ هەڵسوكەوتێكى ناشیرینمان لەو مامۆستایانەمان نەبوو كە وەكوو باوك و برا لەگەڵمان بوون.
ئەوە ئارەزووى خۆتان بووە، كە داواى سێكس لە كچەكان بكەن، نەوەك مامۆستایەك كە هەموو ژیانى ماندووبوون بووە بۆ خزمەتكردنى راگەیاندنى ئەو وڵاتە كە بەداخەوە شێوەى تێدا دەژیت،
ئەوە ئێوە بوونە لە ماوەى ئەو دوو سالأَە تەنیا وەك كەرەستە لە كچە هاوڕێكانتان روانیوە، بە چاوى سێكسیانە لەگەڵیان بوونە، نەك مامۆستاكانمان.
ئەوە ئێوە بوون پڕ بە دڵ حەزتان دەكرد دەرفەتێك هەبێت ئەگەر هیچیش نەبێت لە پاڵ كچێكەوە دابنیشن و بەیانى لاى هاورێكانتان و لاف و گەزافى پێ لێبدەن.خودا ریسواتان بكات.هەرگیز نەگەن بە مەرامە گڵاوەكانتان كوڕە ئەقڵ بۆگەنیوەكانى كوردستان.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە