هەولێر: هێرش كرایەسەر وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

Sunday, 24/07/2011, 12:00

1240 بینراوە




بەهۆى ناڕەزاییەكانى خوێندكارانى زانكۆى دیجلە لە هەولێر خوێندكاران خوپیشاندانێكیان بۆ بەردەم وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامدا و هێرشیان كردەسەر وەزارەت شوشەى وەزارەتیان شكان و چونە ناو بیناى وەزارەتەوە.
بەهۆى زۆرى بڕى ئەو پارەیەى لە خوێندكاران وەردەگیرێت كەبڕى 2500 دۆلارە وە بەهۆى دەرنەچوونى بەشێكى زۆرى خوێندكاران لەم زانكۆیە، خوێندكارێكى ئەو زانكۆیە لەلێدوانێكیدا بۆ كوردستان پۆست وتى: پارەیەكى زۆر لە ئێمە وەردەگرن بەڵام لە كۆتایى ساڵیشدا لە تاقیكردنەوەكان غەدرمان لێدەكەن ، وە تائێستا نەمان بینیوە تاقیكردنەوەى زانكۆ وزارى بێت بەڵام ئەمساڵ زانكۆكەى ئێمە تاقیكردنەوەكانیانى وەزارى بوو.
سەرچاوەیەك لە ناو خۆپیشاندانەكەوە پێى ڕاگەیاندین یەكێتى قوتابیانى كوردستان كەڕێكخراوێكى سەر بەپارتى دیموكراتە لەپشت خۆپیشاندانەكەوەیە بۆ ئەوەى وەزیرى خوێندنى باڵا تۆمەتبار بكەن بەم كێشەیەى كە دروست بووە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە