سەرحەد قادر عەمیدە نەخوێنەوارەكەی پارتی چی لە سیاسەت و پێكەوە ژیان دەزانێت

Tuesday, 09/06/2009, 12:00

3148 بینراوە


 خوێــــــــــنەری ئازیزی كوردستان پۆست.......دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو شاندێك كە پێك هاتبوو لە ژمارەیەك كەسایەتی لە سەرجەم نەتەوەكانی كەركوك سەردانی ووڵاتی (بریتانیا)ن كرد بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی شارێك لەو ووڵاتە كە ئەو شارە پێشتر هەمان كێشەو بارودۆخی هاوشێوەی كەركوكی هەبووە و چەندین نەتەوەشی تێدا بووە پاشان چارەسەر كراوە ، ئێمە وەك خەڵكی كەركوك لەگەڵ هەموو كەسێك داین كە بیەوێت ئەزموونێكی تازە و مۆدیرن بدۆزێتەوە و چارەسەری كێشەكانمان بكات بەڵام لــــــەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو كەسانە كەسانی ئەكادمی و پسپۆر و شارەزا و خاوەن بروانامە بن بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز ئەو جۆرە ئەزموونانە بگوازنەوە بۆ شارەكەمان ،كەچــــــــــــی بە داخەوە ئەوەی بە دی دەكرا لە نێو وەفدە عەمیدە نەخوێنەوارەكەی پارتی (سرحەد قادر)بوو كە ئەلف و بێ لە یەك جیا ناكاتەوە كەچی خۆی كردۆتە دەم سپی خەڵكی كەركوك و بە ناوی كەركوكەوە لەگەڵ ئەو وەفدە چووە (بریتانیا) باشـــــــــــــــــــــــە (سرحد قادر)جگە لە لێدان و دزی و چەك فروشتن و خواردنی مووچەی پۆلیسی بن دیوار چی لە سیاسەت و گفتوگۆ و گواستنەوەی ئەزموونی شارەكانی دیــــــــــــــكەی جیهان دەزانێــــــــــــــــــت . خوێنەری بەرێـــــــــــــــــــــــز ئەوەی تا ئێستا رێگرە لە بەردەم برایەتی و پێكەوە ژیانی نەتەوەكانی كەركوك (سەرحەد قادر)ە چونكە لە رێگای ئەو هەڵمەتی گەران و پشكنینانەی كە بۆ دزی ئەنجامی دەدات هەموو نەتەوەكانی كەركوكی كردۆتە دوژمنی كـــــــــــــــــــــــــــــورد ، سەرحەد قادر بەر لە رۆشتنی لەگەڵ ئەو وەفدە بۆ (بریتانیا) لەلایەن فەرماندەی فیرقەی (12)ی سوپای عێراق لە كەركوك لیـــــــــــــــــــــــوا (عبدالامیر الزیدی)وە كە ئەفسەرێكی كۆنی سەردەمی رژێمە و خزمی (نوری مالكی)سەرۆك وەزیرانی عێراقە هەرەشەی لێكراوە بەوەی كە نابێت موداهەمە بكات وە فەرمانی بە ئەفسەر و سەربازەكانی داوە كە هەر كاتێك سرحەدیان بینی لە موداهەمە دەبێت تەقەی لێبكەن هەر سەربازو ئەفسەرێك ئەو بریارە جێ بە جێ نەكات دەستگیر دەكرێت بوویە سرحد لە ترسی عبدالامیر خۆی كردۆتە پیاوێكی ئاشتی خواز و سیاسی وازی لە موداهەمە و خۆ دەرخستن لە كەناڵە راگەیاندنەكان هێناوە. خوێنـــــــــــــــــــــــــــەری خوشەویست ... سەرحەد قادر ماوەی شەش ساڵــــــە ئەوەی ویستی كردی لە كەركوك و توانی ببێتە خاوەن چەندیــــــــــــــن (مەزراعە)و ڤێلا و خانووی گەورە لە سلیمانی وە پارەیەكی خەیاڵـــــــــــــی لەسەر حسابی خەڵكی كەركوك پێكەوە نا و زۆر بێ منەتە لە پارتی و لە سەركردایەتی كورد بوویە لیرەدا دەمەوێت سەرحەد ئاگادار كەمەوە كە بەر لەوەی لیـــــــــــــــــــــــوا عبدالامیر دەرتكات لە كەركوك خۆت شارەكەمان بە جێ بهێڵە وە واز لە سیاسەت و گفتوگۆ و پێكەوە ژیان بهێنە تۆ خوێنەواریت نیە چیت داوە لەو بەزمە برۆ ئەوەی لە كركوك پێكەوەت ناوە بۆ خۆت بیخۆ باشترە چونكــــــــــــە عبدالامیر رەحم نازانێت وە ناشتوانیت فێڵی لێبكەیت وەك چۆن ماوەی شـــــــــــــەش سالــَــــــــــــە فێڵت لە پارتــــــی و سەركردایەتی كورد كـــــــــــــــــــــــــرد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە