هەندێك لە دزی و قێزه‌وه‌نیەكانی رۆژنامەى هەولێر

Saturday, 08/08/2009, 12:00

2269 بینراوە


رۆژنامەى هەولێر یەكێكە لەو رۆژنامانەى بەخۆراییە و هەموو خەڵك دەستی پێ دەگات و دەتوانێ بیخوێنێتەوە، بەڵام بەداخەوە كە رۆژنامەیەك وا بێ ئەخلاق و ناوەرۆك بۆگەن ناوى شارى هەولێریشی پیس كردووە.

سەرەراى ئەوەى دواى دەست پێ كردنی پرۆسەى بانگەشەكردن لە هەڵبژاردندا، خاوەن ئیمتیازى رۆژنامەكەیان لە نەوزادى خاوەنی شارى هەولێر وەرگرتەوە، دایان بە ئاریان قەرەجی ماستاوچی و سەرۆی بێ ئەخلاق، بەقسەى ئەوان بودجەكی خراوەتەوە سەر مەكتەبی راگەیاندنی سەرۆ و بنەماڵەكەى، نەك مەكتەبی راگەیاندنی پارتی، ئێستاش ناوەرۆكی رۆژنامەكە هەر بەسەر شانی پارتی دا هەڵدەدات.

جگەلەمەش كۆمەڵێ دەموچاوى قێزه‌وه‌ن لە هەموو ژمارەیەكی رۆژنامەكە نوسین و وتاریان هەیە، بۆیە بەهۆى ئەو دەموچاوە قێزه‌وه‌نانە خەڵكی ئێستا پێی شەرمە تەماشاى ئەو قێزه‌وه‌نە رۆژنامەیە بكات، ئەوانیش بریتین (ئاریان قەرەج، ئازا حەسیبی بێ شەرەف و ئاسۆى كەرى خۆفرۆش، زكڕى موسا كەتەر و نەژادی قێزه‌وه‌ن، براكەى كۆمەڵێك فەریكە نارۆژنامەنووسی تر).

لێرەوە بەپێی هەندێ زانیارى كە دەستم كەوتوون جەوادە مەڕ، كە ئەسڵەن ێەحافە و داوێنپیسی لاى ئەو وەكو یەكن، مانگانە 12 ملیۆن دینار مووچەیەتی، هیچیش لە ێەحافە نازانێت و كراوە بەسەرتێكدەرى رۆژنامەكە، سەیركەن رۆژنامە هەیە لەم وڵاتەدا بەقەرز مانگانە ژمارەكانی دەردەكات، كەچی برا قێزه‌وه‌نەكەى سەرۆ بەتەنیا بودجەی 2 رۆژنامە وەردەگرێت، رۆژنامەنووس هەیە لەم وڵاتە لە خانووى كرێیە و جگەلەكارى رۆژنامەنووسی چەند كارێكی تریش دەكات بۆ دەسكەوتنی بژێوى ژیانی، كەچی كەسێك كە نازانێ رۆژنامەگەرى چیە، لێمان بۆتە پرۆفیسۆر لە بوارى رۆژنامەگەرى.

لەلایەكی ترەوە وازانراوە كە نەوزادی خاوەنی هەولێر تا ئێستاش بودجەى رۆژنامەكە دەدات، بەڵام ناویان لە خاوەن ئیمتیازى لابردووە، واتە بودجەكەى هەر لەسەر پارێزگاى هەولێرە، بەڵام بۆتە نۆكەرى قێزه‌وه‌نب .

سەرەڕاى ئەوەى لەم وڵاتەدا رۆژنامەنووسی باش زۆرن، بەڵام سەرۆى كەر لە هەموو دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی زیاتر پشت بەبنەماڵەى خۆى دەبەستێت، ئەوەتا لەو رۆژنامە قێزه‌وه‌نەدا سەرەڕاى ئەوەى براكەى سەرتێكدەرە، پورزاكەى سەرۆش كە ئەسڵەن لاى ئەو ێەحافە واتە تەماتە فرۆشتن كەچی سكڕتڕى نووسین.

ئەوەى جێگەى باسە ئەو رۆژنامەیە لە شارى هەولێر خزمەتێكی گەلێ گەورەى بەنەوشیروان مستەفا و لیستەكەى كرد، بێگومانم ئەگەر ئەو رۆژنامەیە نەبووایە لیستی گۆڕان ئەوەندە دەنگەى لە هەولێر نەدەهێنا، چونكە هەموو ژمارەیەك ئەو دەموچاوە قێزه‌وه‌نانەى دووبارە دەبنەوە، كەپارتی جگەلەوان دیارە كە خۆى بەقێزه‌وه‌نبێكی زەبەلاح دادەنێ هیچ رۆژنامەنووس و نووسەرێكی ترى تیانیە جگەلەم دەموچاو قێزه‌وه‌نانە، بۆیە ئەوان هەموو رۆژێك بەقسە بێ ماناكانیان هەڵیان دەكوتا سەر نەوشیروان لیستەكەى، بەمەش نەوشیروان لیستەكەى بێ ئەوەى ئاهەنگ و هەڵمەتی پۆستەر هەڵواسینی لە هەڵێر دیاربێ، ئەو رۆژنامە لیستی گۆڕانی بەهەموو خەڵكی شارى هەولێر ناساند، سەرەڕاى ئەوەى رۆژنامەكە بەخۆڕاییە، كە ئەمەش وا دەكات بگاتە هەموو شوێن و جێگەیەك.

بۆیە من لێرەوە داوا لە سەرانی كۆمپانیاى وشە دەكەم، كە سوپاسنامەیەك ئاراستەى ئەو رۆژنامەیە بكەن، چونكە بەڕاستی خزمەتێكی باشی ئێوەى كرد، بێ ئەوەى پارەى ریكلامیان پێ بدەن ئەوان ریكلامێكی زۆر چاك و باشیان بۆ ئێوە كرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە