بەئەندام فەخریکردنی (تاڵەبانی و هاشمی) لەلایەن کۆمەلەی قوربانیانی گەرمیان و هەڵەبجە جێگای دەستخۆشی یان ناپاکیە

Monday, 03/10/2011, 12:00

2391 بینراوە


لەگەرمەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ٢٠٠٩ کۆمەڵەی قوربانیانی داکۆکی لەئەنفالی گەرمیان سەردانی تالەبانیان کردو بەچەند ووتەیەک فریوی د ان . بەرادەیەک گەیشتە ئەو ئاستەی ، بەزۆرەملی و پارانەوەی ئەم کۆمەلەیەش ، ئەوسا شەرەفی ئەندامی فەخریان وەربگرێت ؟ شایەنی باسە ئەم کۆمەلەیە سەرەتا شانازیان بەو هەلویستە دەکرد ، بەلام کەکەوتنە بەر رەخنە پاشەکشەیان کرد . لەو ڕۆژ بەدواوە دەمەوێ ڕاشکاوانە قسەی لەسەر بکەم، بەلام بەهۆی ئەوەی لە ناوەندی بریاری چاک بوم . دەمزانی کێشە یان ساردی لەنێوان هەردولا دروست دەبێت . بەلام کە ئەو بەرپرسیارەتیەم ئێستا نماوە ئەو مافەم هەیە بەڕاشکاوی لەگەلیان بدوێم .
هەمان تاوان و ناپاکی بەڵام بەمۆدیلێکی تر ، کۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجە ئەنجامیدا . ئەگەر هەڵەنەبم بەرامبەر بەخشینی هاریکاریەکی مادی بۆ نوکردنەوەی بارەگاکەیان ، مەدالیای عومەری خاوەریان لەیەخەی تارق هاشمی دا ؟
سەیرکەن تالەبانی لە ٢٠٠١ لەکوردستانەوە بەنیاز بوو ئامادەی دانیشتنی دادگایی خەزرەجی بێت و نامەی بێتاوانی بۆنارد . دارێژەری بیری ئەنفال (وەفیق سامەرائی) کردە راوێژکاری . سولتان هاشم وەزیری بەرگری و باوکی ئەنفال (لەخۆشی سەرکەوتنی لە ئەنفال کجەکەی ناو لێناوە ئەنفال) ، تارق رەمەزان فرۆکەوانی کیمیابرانی هەلەبجە لەبەندیخانە ئازادکرد . داوەتنامەی ئاراستەی سەدان فرۆکەوانی رژێمی بەعس کرد بێنە کوردستان و نیشتەجێ بن نەوەک لەبەغدا تیرۆر بکرێن . سەدان سەرۆک جاش و ئەنفالچی لەکوردستان و بەغدا دەپارێزی.... کەچی ئەو کۆمەلەی بەناو داکۆکی لەقوربانیانی ئەنفال دەیکەنە ئەندامی فەخری ...شایەنی باسە ئە وکۆمەلەیە هەمویان لەبنەمالەی قوربانیانی ئەنفال گەرمیان پێک هاتون .
هاوکات کۆمەلەی قوربانیانی هەڵەبجە ، تارق هاشمی ، کەشەری مان و نەمان ، لەسەر هەموو ئەفسەرە سونەکان دەکات بەتایبەتی ئەوانەی تاوانی ئەنفالیان کردوە . کەچی ئەو کۆمەلەیە پێشوازی وەک خاوەن شکۆ بەگول و کۆکردنەوەی هەزاران کەسی هەلەبجە بۆی ئەنجام دا و مەدالیای حەزرەتی عومەری خاوەری لەیەخە پڕ لەتاوانەکەیدا !؟ . بەڵام کاتێک کۆمیتەی هەلەبجەی چاک بەهاریکاری کۆمیتەکانی تر، بوێرانە ، دێوەزمەی ترسیان بەرامبەر تالەبانی و هەرەشەکانی ئاسایش شکاند و خۆپیشاندانیان دژ بە ئازادکردنی تارق رەمەزان کرد . ئەوان بایکۆتی خۆپیشاندانەکەیان لەناو هەلەبجە کرد .کاتێک بە جێگرەکەیم کرد بۆ واتان کرد . وتی ئێمە چۆن دەچینە خۆپیشاندانێک کەهیچ پرسمان پێ نەکەن ..لەکاتێکدا ئەوەی بزانم پێیان وترابوو .... بۆیە سەیربکەن ئەوان هەلوێست وەردەگرن لەو مەسەلە بچوکانە ، کەخۆپیشاندانەکە دژ بە ئازادکردنی بکوژی باوک براکانیانە ، کەچی مەدالیای عومەری خاوەر دەدەنە تارق هاشمەی کەشەری مان و نەمان لەسەر یەکێک لەگەورە جەلادانی شارەکە و نەتەوەکەیان دەکات !؟
لەگەرمەی سەردانی ئەو دوژمنەی کورد (تارق هاشمی) کار م بەیەکێک لە پاڕیزەرەکانی هەلەبجە کەوت و رێزی تایبەتیشی هەیە لام. وتی ئێستا تەواوبوین . رەخنەم لێگرت کەچۆن بەشداری وا دەکەی ... کەچی وتی دەزانی چەندە قسەی باشی کرد؟ هەستم بەوە کرد ، ئێمە لەناو چ کارەساتێک دەژین . ئەو هەموو پاریزگاریەی لەگەورە جەلادانی کورد نابیرێت ، بەلام بە بەووتەیەکی بریقەدار فریو دەدرێن . وەئێمە ئەوانەی سکالامان لەسەر تالەبانی و هاشمی تۆمار کردبوو ، وە لەسەرمای زستان بەردەرکەی سەفارەتەکانمان لێ گرتبوو ن . پەنجەکانی دەست و زۆر بەدەگمەن هاولاتیەکی گەرمیان و هەلەبجەی تیا بوو ؟
هاوکات ناپاکی پارتی ویەکێتی بەگشتی وتالەبانی بارزانی و کوسرەت رەسول بەتایبەتی . لە مانگی پێشوو بەرونی دیار کەوت ، کاتێک تالەبانی ، بێشەرمانە ووتی (حکومەتی عێراق بۆ دەست لەکاروباری ناوخۆی کوردستان هەلدەقورتێنێ لەکەیسی جاشەکان ئێمە لێبوردنمان لە٩١ بۆدەرکردون) شایەنی باسە ئەو ئاخافتنەی تاڵەبانی بەرامبەر دۆسیەیەکە کەئەو تاوانبارانە بکوژی دەیان هەزار مرۆڤی بێتاوانن وە ئەم بریارە لەدادگای بالای تاوانەکانی عێراق دەرچووە و خودی تالەبانیش بەناوبڕوانامەی پاڕیزەری تەواو کردوە !؟ لەهەمان کاتیشدا کۆسرەت رەسول و مسعود بارزانیش ، هاتنە سەرخەت و مژدەی ئەوەیان بە جاشەکان دا هەرگیز ئێوە ناگیرێن با دەیان هەزار کورە هەژارتان شەهید کردبێت؟ بەلام سەیری ئەم دووە بکەن . مرۆڤم دەوێت دوو قسەی ناشیرین یان فەنتاسیاش لەسەر منالەکانیان بکات !؟ شایەنی باسە هەرلەمانگی پێشوو سەرۆکی کۆمەلەی قوربانیانی هەلەبجە چاوی بەبارزانی کەوت لەبڕی ڕەخنەگرتن لێی دنیایەک ستایشی کرد ؟
شایەنی باسە دوای ئەو هەلوێستانە و تاوانی دەسەلاتی کوردی دوایی ٢٠ سال بەرامبەر دۆسیەکە و دۆزەخ ژیانی بنەمالەی قوربانیان ...کادیرانی پارتی ویەکێتی ، بەکۆمەل دەستبکێشنەوە و ئەو رێکخراوانەش سەنگەر بەنارەزایەتی دەربڕین لێ بگرن . کەچی خەریکە ئەو بیرکردنەوە ڤایرۆسیە (نزیکبونەوە لەتالەبانی) . چەند ئەندامێکی چاک لەکوردستان دەگرێتەوە و مێژوی ئەو رێکخراوەی کەنمونەی بوێری و مەیدانی بووە ناشیرین بکەن .
بۆمێژوو دەلێم ئەوەی کردوتانە بەرامبەر گۆرە ونبوەکانی خۆشەویستانتان ناپاکیە وتازوە ئەوئەندامی فەخری و مەدالیەیە وەربگرنەوە و داوای لێبوردن بکەن . ئەگەرنا ئەو ڕۆژە دور نیە ئەونەوەیە تورەی لەبنەمالەکانی ئێوە و ناوچەکانی تر کەرۆژ لەدوای ڕۆژ سەرهەلدەدات وەک ناپاک سەیرتان بکات . دەزانم یەکێک لەهۆکاری بەئەندامکردنی تالەبانی ومەدالیا دانی عومەر خاوەر بۆ هاشمی ، دەرەنجامی ئەو دۆزەخەیە کەبنەمالەکانتان تیای دەژین ودەتانەوێت کەمێک خۆش گوزەرانی بکەن . بەلام ئەمە تاوان و ناپاکیە تازووە چاکی بکەنەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە