قوباد تاڵەبانی ، ماسی له‌ به‌حرا سه‌ودا ناکرێت

Monday, 30/11/2009, 12:00

1894 بینراوە


وەك ئەوی چاوەڕوان دەكرا پاش ھاتنەوەی نەوت فرۆشەكە لە كوردستانەوە (پایتەختی گەندەڵی) بۆ پایتەختی ئازادی (واشنتن) ئێستا سەرقاڵی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە لە سنووری واشنتن و دەوروبەری بۆ ئەوەی نەشتەگەریەكی بۆ بكات ڕزگاری بكات لە مردن، بەڵام مەحالە كەسێك رۆژ و شەوێكی نە نابێتە سەریەك لە رێكخستن، كەسێك بە حازری ھەموو شتەكانی بۆ دابین كرابێت بێ ئەوەی ماندوو ببێت بتوانێت رێكخستنێك زندوبكاتەوە كە وەك لاشەی مردووی لێھاتوبێت. قوباد تاڵەبانی ھەموو توانای خۆی خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی شەش نەفەركە (پاش دەركردنی نیوەكە بوون بە شەش نەفەر) لە دەست نەدات، ئێمە لە سەرچاوەیەكی ناو خودی نووسینگەی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان لە واشنتن كە بە نووسینگەی بەڵێندەرایەتی و حەواڵە دەچێت زانیاریمان بەدەست گەیشتووە كە قوبادی نەوت فرۆش ھەڵساوە بە دامەزراندنی 2 لە ئەندامانی رێكخستی یەكێتی لە سەر بودجەی نووسینگەی حكومەتی ھەڕێم بەڵام تەرك كراون بۆ كاروباری رێكخستن ، واتە لە ناو خودی واشنتن قوربان فەرمانبەری علوج ھەس، چونكا نوێنەركەمان علوجە، ئەم علوجانەش بە پلەی سایق و كاركوزار دامەزراون بە بڕی 3000 دۆلار بەس بۆ تەنھا كاری كۆمەڵایەتی بكەن لە باكووری ڤێرجینیا وەك بەسەركردنەوەی رەوەندی كوردی و ئامدەبوون بە ناوی رێكخستن لە بوونەكان و پرسەكان. ئێمە ناوی ئەو كەسانەشمان بەدەست گەیشتووە بەڵام نامنەوێت ناویان بێنین چونكە ئێمە تەنھا مەبەستمان نەمانی قوبادی علوجە، ئەو كەسانەش پارە وەردەگرن نۆشی گیانیان بێت پارەی باوكی قوباد نییە پارە پارەی میلەتە لەئەوە باشترە قوباد بیدات بە قومار. ھەر بۆ ئەوەی كەس ئاگاداری ئەم كردەوانە نەبێت قوبادی علوچ ھەڵساوە بە دامەزراندی كچە پارتیەك بە راشكاوانە بۆ باندانی كارەكانی دیكەی كە ھەموو ئێشی پشت پەردەوەن وەك حكومەتەكەی كوردستان كە بەرھەم ساڵح لە پشتی پەردەوە ئەیبات بەڕێوە. ھەروەھا قوبادی كوری جەلالی كوری حوسامەدین بڕێ پارەی سەرف كردووە بۆ رێكخستنەكانی ولایەتی جۆرجیا لە ناو ڵاوەكانی كورد لە ئەو سنوورە بە ناوی چەند رێكخراوێك كە بەناوە سەربەخۆن بەڵام لە ژێرەوە علوجن كە چەند جارێكش ئەم كارە پارتی تۆرە كردوە ئەوانیش لەلایان خۆیانەوە سەرو خۆیان ئاگادار كردۆتەوە بەڵام كەس گوێ رایەڵ نەبووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە