لە ساڵیادی زەمین هەژێنەکەی شاری وان

Tuesday, 23/10/2012, 12:00

1716 بینراوە



لە بەرواری ٢٣ / ١١ /٢٠١١ ،لە شاری وان زەمین هەژێنێ روویدا بە گوری ٧،٣ پلە بە پێوەری ریختەر و لە ئاکامدا ٦٠٤ کەس گیانیان لەدەستداو ٤١٥٢ کەسیش برینداربوون و نزیگەی ٣ هەزار خانوبەرەش وێران بوون . کارەساتێکی جەرگبرو تابڵێی سەخت بوو ، لەگەڵ ئەو هەموو سەختی وماڵوێرانی یەشەوە ، تورکە رەگەز پەرستەکان لە کەناڵە جۆراوجۆرەکانی راگەیاندندا دڵخۆشی خۆیان بەو کارەساتە دەربری و وەك دیاری یەزدانیش ئەژماردیان کرد . ئەگەر تاوتێ یەکی زانیاری یە گشتیەکان بکەین چەند زانیاری یەکی گرنگمان بۆ دەرئەکەوێ لەسەر زەمین هەژێن . ئەوسا بۆمان دەرئەکەوێ ئەگەر دیاری یەزدان بێت یان دیاری تورکیا بێت . ئێمە دەزانین کاولکاری زەمین هەژێن لە بە بەرزی گور و پلەکەی دیاری دەکرێ کەواتە ئەگەر زەمین هەژێنێ گورەکەی زیاتر بوو کاولکاری یەکی زیاتری لێ ئەکەوێتەوە ، وە ئەگەر گورەکەی کەم بوو کەم تر کاولکاری لێ ئەکەوێتەوە . بەڵام داتاکانی ئەم زەمین هەژێنانەی خوارەوە بە پێچەوانەوەیە ، بۆ نمونە یابان لە بەرواری ١١ / ٣ /٢٠١١ زەمینهەژێنێ گرتی یەوە بەڵام قولاییەکەی تەنها ١٠ کیلۆمەتر بوو کەچی گەورەترین تسونامی و کارەساتی لێکەوتەوە بەڵام لە بەرواری ١ / ١/ ٢٠١٢ زەمینهەژێنێکی تر لێیدایەوە بەقولای ٣٧٠ کیلۆمەتر کەچی هیچ کارەساتێکی لێنەکەوتەوە ،هەر وەها لە ساڵی ٢٠١٠ لە هایتی و لە ساڵی ٢٠٠٤ لە ئەندۆنوسیا کارەساتی زۆر گەورە رویان دا بەڵام قولای هەر یەك لەمانە تەنها ١٠ کیلومەتر بووە ، هەر وەها زەمینهەژێنەکەی وانیش قولایی یەکەی ١٠ کیلۆمەتر بوو ، کە لەمەوە بۆمان دەرئەکەوێ کارەساتێکی دەستکرد بووە و دیاری یەزدان نەبووە . ئەم چەکە پێشکەوتووە ترسناكترین چەکە تا ئێستا زانستی سەربازی ئەمەریکا پێی گەیشتبێ کە لەرێی ئەم پرۆژەیەوە ئەتواندرێ چینی سەروی هەوا تا ٣ بلەی گەرما بەرزبکرێتەوەو بە تەوژمێکی بەهێز ئاراستەی زەوی بکرێتەوەو کارەساتی گەورەش رووبداو پەنجەی تاوانیش بۆ نادیار درێژ بکرێ چونکە بکەرەکەی نادیارە. وان ئازارێکی تری کردە جەستەی کوردەوە . ئەو کارەساتەی وان هیچی لەوە کەم ترنی یە کە لە شاخەکانی کوردستان روو ئەدەن لە وێران کردن و تۆپبارانکردنیان ، ئەم شێوازەش جۆرێکی ترە لە قرکردنی کورد وتەفروتونای سەرچاوەی بژێوییان . لەسەرمانە وەك کورد یادی قوربانیانی زەمین هەژێنەکەی وان بەرزراگرین و نەهێڵین چەکی نهێنیش لەسەرمان تاقی بکەنەوە.


سەرچاوکان *
1 -https://sheepalert.wordpress.com/2011/10/23/geo-update-erdbebenserie-in-der-turkei-7-3-in-10-km-tiefe/

2- http://de.wikipedia.org/wiki/HAARP

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە