(كۆنگرە)...شكستێكى دیكەى ئایندەى یەكێتى!

Tuesday, 22/06/2010, 12:00

1271 بینراوە


دواى تێپەڕبونى زیاترلەهەشت ساڵ ولەبەروارى(1/6)دا یەكێتى كۆنگرەى سێیەمى خۆى بەستو دواى بانگەشەیەكى زۆرو ماوەدرێژو چەندینجار لەوادەى خۆى دواخراو, وەلێ لەداهاتوداهەمان دەموچاوەكانى دوێنێ (كەزۆرینەشیان بەهامان پۆستو پلەوپایەوە) لەشاشەى تیڤیەكانەوە دەبنەوە میوانى سبەینێی خەڵكى بەگشتى ولایەنگروهەوادارانى خودى ئەوحیزبە بەتایبەتى جگەلەچەند دەموچاوێكى تازەنەبێت كەلەپەنجەكانى دەستێك تێپەڕناكات!

ئەوەى كەگرنگە باسبكرێت ئەگەرچى دواى جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان لەیەكێتى زۆربەى ئەندام مەكتەب سیاسیەكان لەمێدیاكاندا باسیان لەوەدەكرد كەهیچ پەڕوباڵێك لەناو یەكێتیدا نەماوەو یەكێتى لەئێستادا ماستى مەیوە, وەلێ لەهەندێك لەمێدیاكاندا تا ڕادەیەك گرژیوكارەنایاسایەكانى پێش كۆنگرەو ناوكۆنگرەمان بینیو, لەژێرلێوقسەكردنى بەتایبەت ئەندام مەكتەب سیاسیەكان لەدژى یەكترى لقوپۆپە موتوربە سیاسیەكانى یەكێتى بەدەركەوتو تاڕادەیەكى دیار پەڕوباڵەكانى دواى جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕانیش گەشەیەكى بەرفراوانیان بەخۆوەبینى!.

هەروەك ئاشكرایە بەووتەى زۆرینەى فەیلەسوفو پسپۆڕانى سیاسی جیهانى حوكمڕانیكردنى سەركردەیەك, یان بەرپرسى باڵاى حیزبێك, حكومەتێك, یاخودگروپێكى سیاسی, بۆماوەیەكى دوورودرێژ دەبێتەهۆى بڵاوبونەوەى پەتاى گەندەڵى سیاسیو ئیدارى لەهەناوى لایەنى سیاسی ناوبراودا,(تەنانەت ئەولایەنەئەگەر بەدووریشبێت لەهەرئینشیقاقو كێشمەكێشمێكى سیاسی),كەچى بەرلە(34)ساڵ بەسەردامەزراندنى یەكێتیداو تێًپەڕبونى بەناودەیان دەریاوجۆگەلەى پڕلەكێشمەكێشمى سیاسی وهەوڵدانى كودەتاو بونى خەرمانێك لەئینشیقاق و ئەوەى لەهەموشی زیاتر جێگەى باسكردنە,ئەوگورزە گورچكبڕەى كەهەناوى ئەم حیزبەى داخورپاند, ئەویش جیابونەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بوولەساڵى ڕابردوودا كەقورسای وسەنگى یەكێتى لەحیزبى حاكمەوە دابەزاندبۆ حیزبى پلەسێ وپلەدووى هەرێم, كەچى لەوەها كۆنگرەیەكدا تاڵەبانى وەك یەكەمین سكرتێرى گشتى ئەم حیزبە بە(100%)ى دەنگەكان دواى(34)ساڵ دەبێتەوە بەسكرتێًرى گشتى و,خێزانی سكرتێریش بەكۆكردنەوەى(1090)دەنگ پلەى یەكەمى كۆنگرە مسۆگەر دەكاتو ئیدى لەێرەبەدواوە دووهاوسەردەبنەوە حاكموحەكیمى هەمان ئەوحیزبەى كەلەڕابردووشدا حاكموحەكیمى بوون.

لەلایەكى دیكەوە ئەوشانازیە ڕەهایەى كەلەڕابردوودا بەرپرسوئەندامو لایەنگرانى بەگشتى وخودى سكرتێرەكەی بەتایبەتى كەبەیەكێتیانەوە دەكرد,ئەویش بەئەندامبونى ئەوحیزبەبوولەڕێكخراوێكى وەك سۆسیال ئەنتەرناسیۆنالدا,بەڵام بەئەنجامەكانى كۆنگرە, یەكێتى ئەوشانازیەشى لەدەستدا بە زاڵبونى ئەوباڵە عەسكەرتاریەى كەئیدى لەمڕۆبەدواوە خاوەن بڕیارن لەحیزبدا,ئەمەش كۆى ئەوشانازیە ڕەهادیموكراسیەى ئاوەژوو كردەوە كە هەریەك لەبەرپرسی ئاسایشى گشتى هەرێمو بەرپرسی ئاسایشى سلێمانى وبەرپرسی دەزگاى زانیارى و وەزیرى پێشمەرگەو چەندبەرپرسێكى باڵاى فەرماندەى گشتى هێزەكانى پێشمەرگەى یەكێتى مۆنۆپۆلى زۆرینەى دەنگەكانى كۆنگرەیان كرد.

ئەگەربەسەرنجەوە بڕاوانینە كۆى جەوهەرى گۆڕانكاریەكانى ناوەڕۆكى كۆنگرەى سێ, تەواوى گۆڕانكاریەكان پەنجەكانى تاكەدەستێك تەواوناكات,ئەوەش بەومانایەنا كەئەوگۆڕانكاریە كەمانە ئەڵتەرناتیڤى دیوە سلبیەكەى یەكێتی بوبن, بەڵكوبەپێچەوانەوە شكستێكى دیكەیە بۆ ئایندەى یەكێتى ویەكێتیەكان!,چونكە ئەوانەى كەدوێنێ پێیان وابوو كۆنگرەى سێ یەكێتى ناوڕیزەكانى یەكێتى پتەودەكاتەوە وگۆڕانكارى جەوهەرى لەناوماڵى یەكێتیدا دەكرێت, دەبێت ئەو ڕاستیەباش بزانن كەقەیرانە گەورەكانى حیزب لێرە بەدواوە سەرهەڵدەدەن ئەویش بەدەرەنجامى ئاكامەكانى كۆنگرە كەزۆرینەى ئەودەموچاوانەى لاى خەڵكى بەگشتى وخودى یەكێتیەكان بەتایبەتى كاڵ ببونەوە,نەك هەر بۆجارێكیدیكە هەڵبژێردرانەوە بەڵكو زۆرینەى دەنگەكانی كۆنگرەشیان بەدەست هێنا!.

سەبارەت بەهەندێك لەوكارەنایاسایانەش كەلەگەڵ پەیڕەوى ناوخۆى ئەوحیزبەدا یەكناگرنەوەو لەكۆنگرەدا ئەنجام دران, ئەگەر بەشێوەیەكى لۆژیكى بەراوردى كۆنگرە بەپەیڕەوى ناوخۆى یەكێتى بكەین دەبینین تاڕادەیەكى بەرچاو پەیڕەوى ناوخۆى ئەوحیزبە لەوادەى كۆنگرەداپێشێلكراو شتێك نەمابەناوى پەیڕوى ناوخۆوە!,یەكێك لەنموونە هەرە مەهزەلەكان ئەوەیە ئەگەر هەریەك لەئێمە پەیڕەوپڕۆگرامى ناوخۆى ئەوحیزبەی خوێندبێتەوە ئاشكرایە كەدەبێت هەردوو جێگرى سكرتێرى گشتى بەكۆ دەنگى سەركردایەتى هەڵبژێردرێن,بەڵام وەك بینیمان هەریەك لە د.بەرهەم ساڵح وكۆسرەت ڕەسوڵ بەبڕیارى شەخسى تاڵەبانى هەڵبژێردرانو,پاشان ئەوەبو كەهەریەك لە هێرۆ وشانازى ئیبراهیم ئەحمەدو كافیەسلیمانو چەند بەشداربویەكى دیكەش نەك هەردەنگیان بەجێگرەكانى سكرتێرى گشتى نەدا, بەڵكو ناڕەزایشى بەدواى خۆیداهێنا وەك بەرزكردنەوەى كارتەسورەكەى شانازى ئیبراهیم ئەحمەدو ڕاشكاوانە قسەكردنەكەشى لەسەر نایاسای ئەوبڕیارەى تاڵەبانى, هاوكات ئەمە لەكاتێكدایە كەهەریەك لەدوو جێگرەكەى سكرتێرى گشتى بەشدارنەبوون لەهەڵبژاردنى كۆمیتەى سەركردایەتى!.

لەلایەكى دیكەوە هەرسەبارەت بەدوو جێگرەكەى سكرتێرى گشتى, ئەگەر مەرحەمەتى تاڵەبانى نەبوایە,بەدوور نەدەزانرا كەهەریەك لەكۆسرەت ڕەسوڵ ود.بەرهەم ساڵح موفاجەئە لەدەنگەكانیاندا ڕووبدات وەك ئەو موفاجەئە سەیروسەمەرانەى كەڕوویانداو هەندێك لەبەشداربوانى كۆنگرە چاوەڕێى ئەوەدەكرا كەبەهۆى گەندەڵیو ڕابردووی نادروستى سیاسیانەوە,یاخود بەهۆى نەبونى جەماوەریانەوە كەمترین دەنگ بەدەست بێنن,وەلێ بەپێچەوانەوە زۆرینەى دەنگەكانیان مسۆگەركرد,یاخود بەدیوێكیتردا ئەوانەى كەچاوەڕێ دەكرا زۆرینەى دەنگەكان بەدەست بێنن بەڵام پێچەوانەكەى دەرچوو كەدەكرێت لەم سۆنگەیانەوە بڵێین بەدوور نەدەزانرا هەریەك لەدووجێگرەكەى سكرتێرى گشتى دەنگێكى كەم بەدەست بێنن,بەتایبەت د.بەرهەم زیاتر نزیكتربوو لەم چانسەوە كەبەتاقانەبێ باڵەكەى ناویەكێتى ناسراوە,هاوكات وەك ئاشكرایەكە(د.بەرهەم) لەلایەن باڵى خانەوادەى ئیبراهیم ئەحمەدو بەتایبەتیش هێرۆخانەوە دژایەتیەكى دیاروبەرچاودەكرێت,بۆیە بەدڵنیایەوە لەكۆنگرەدا هیچكام لەباڵى هێرۆخانو زۆرێك لەلایەنگرانى ئەوبەرپرسە سەربازیانەى كەزۆرینەى دەنگەكانیان بەدەست هێنا پێنەدەچوو دەنگ بەد.بەرهەم بدەنەوە بۆپۆستى جێگرى سكرتێرى گشتى,ئەمەجگەلەوەى كەجەماوەرولایەنگرى بەرپرسەهەولێریەكان لەگەڵ د.بەرهەمدا نەبوون.

دەرەنجام دەكرێت بڵێین بەوتەوى زۆرێك لەبەرپرسانى باڵاى یەكێتى وبەتایبەتیش بەئیعترافى خودی تاڵەبانى سكرتێرى گشتى دانیان بەوڕاستیەدانابوو كەیەكێتى ڕوبەڕوى قەیران بۆتەوە ,وەلێ كۆنگرەیان بە بەهارێك بۆئەڵتەرناتیڤى قەیرانەكانى ناوخۆى یەكێتى وێنادەكرد,بەڵام ئەنجامەكانى كۆنگرە سەلمێنەرى ئەوڕاستیەن كەجارێكى دیكەخەزانێكى سیاسی ترسناكتر لەخەزانەكانى ڕابردوو یەخەى ئەم حیزبەى گرتەوە بەجۆرێك كەئیدى شەمەندەفەرى یەكێتى تادوا وێستگەى تەمەنى جگەلەكارەكتەرەپیرو پەككەوتەكان جێگەى گەنجى تیانابێتەوە ولەم سەردەمى عەولەمەدا لەبرى وەبەرهێنانى بیرى ئازاونوێخواز بۆپەنجەخستنەسەر برینەكانى جەستەى حیزب,هەمان بیروهزرى كارەكتەرەسەربازیەكانى سەردەمى شاخ كەپشكی شێریان لەئیفلیج بونى یەكێتى ئەمڕۆبەردەكەوێت دەبنەوەمیراتگرى ماڵەلەتبوەكەى یەكێتى,ئیدى لێرەبەدواوە یۆتۆبیایەكى ڕەشتر لەڕابردوو هەڕەشەلەخەونەپەمەیەكانى ئایندەى یەكێتى ویەكێتیەكان دەكات و,لەئایندەشدا(كۆنگرە)جگەلەووشەیەكى خاڵی بۆئایدیالیبراڵەكان و,سومبولێكى گاڵتەئامێز بۆهێزە كۆنزەرڤاتیڤەكانى حیزب هیچ مانایەكیدى نابەخشێت!.

[email protected]





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە