هەڵوەشاندنەوەی حکومەت یان ارحل

Friday, 08/04/2011, 12:00

1306 بینراوە



ڕوی ڕاستەقینەتان دەرکەوت
هەموو گەل ئەتان ناسنەوە
شەری چیمان پێ دەفرۆشن
بۆ چی لە کۆڵمان نابنەوە
بە ناوی حکومەتی ساوا
تەمەنێکتان پێ بەڕێ کرد
بە ناوی خزمەت گوزاری
قوتی هەموو میلەتان برد
کرا بەقوربانی گیرفانتان
حکومەتی کورد ساوا نەبوو
بەهەڵپەو تێر نەبونی ئێوە
ئەم حوکمەتە وا ئیفلیج بوو
باسی گەندەڵی هەر نەما
یاسایش ڕۆی لێتان دورە
دەستان لە کوشتن و خوێنی
گەنج و مناڵی کورد سورە
بکوژن هەتا ئەتوانن
بکوژانیش تەسلیم مەکەن
ڕۆشنبیرو مەلا بگرن
ڕەحم بە زانکۆکان مەکەن
بەردەوام بن لە زوڵم و زۆر
تا ڕقی گەل تین دەسێنێ
هەتا ئەو کاتانەی میلەت
کاردی ارحل تان دەردینێ
ئەو کاتەی ئێوە ڕۆیشتن
میلەتیش فرمێسکی دەسڕێ
دڵنیابن جارێکی تر
کە گەنج و مناڵانی کورد
بە دەستی کورد شەهید ناکرێ
ئەو کاتە دڵۆپەی فرمێسکی
کەس و کاری شەهیدانم
ئەبێتە یاقوت و مەدالیای
شانازی بۆ نیشتیمانم
ناوی پیرۆزی شەهیدان
بە مێژو خۆی دەنەخشێنێ
ناوی دەسەڵاتی گەندەڵیش
لە مێژودا هەر دەمێنێ

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە