قائمقامى ڕانیە دزە گەورەكە ڕۆیشت بەڵام ؟

Tuesday, 06/09/2011, 12:00

1231 بینراوە



دواى دوور خستنەوەى لە پۆستەكەى , دزى و گەندەڵیەكانى عەلى حمد بەگ قایمقامى ڕانیە ئاشكرا دەبن , بە شێوەیەك ئەو قایمقامە دزە چەندین ساڵە پۆستەكەى بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى و خزم و كەسە نزیكەكانى بەكار هێناوە و لە دەیان كارى دزى و گەندەڵیەوە تێوە گلاوە .
ئەوەى جێگاى داخە ئەوەیە, دزى گەورە لەم ووڵاتە وێرانكراو و تاڵان كراوەى خۆمان , لە لایەن بەناو بەرپرسانى هەرێمەوە هەمیشە لە سەروى كۆڕو كۆبوونەوەكان دانراوە و چەندە كارامە و شارەزا بووبێت لە دزى و بەتاڵان بردنى ماڵى گشتى , ئەوەندە زیاتر پلە بەرز تر بووە و بەردەوام پلەى بەرز كراوەتەوە , دواى دوورخستنەوەى لە پۆستەكەى على حمد بگ قایمقامى ڕانیە بۆ خۆڵ كردنە چاوى خەڵك و شێواندنى ڕاستیەكان cv خۆى بۆ كەناڵى NRT ناردبوو ئێوارەى ڕۆژى 10/8 دابەزى , كە تیایدا ئاماژەى بەوە كردبوو ئەو لە سەر داواكارى خۆى دەستى لەكار كێشاوەتەوە و ماوەى 11 ساڵە لەو پۆستەدا خزمەتى خەڵكى كردووە و مێژوویەكى پاكى هەیە و تەحەداى ئەوەشى كردبوو كە دواى ئەو هەر دۆسێیەكى گەندەڵى لەسەر ساغ بێتەوە ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا . لێرەدا من وەك كەسێكى خەمخۆر بۆ شارەكەم بۆ ئەوەى مێژووى ئەو كەسانەى ڕۆژێك لە ڕۆژان خیانەتیان لە خەڵكى ڕانیە كردووە و موڵك و ماڵى خەڵكى سنورەكەیان بۆ پڕكردنى گیرفانى خۆیان و خزم و كەسەكانیان بەكار هێناوە هەندێ ڕاستى بخەم ڕوو :

1- على حمد بەگ قایمقامى ڕانیە , بە خواستى خۆى دەستى لەكار نەكێِشاوەتەوە , بەڵكو یەكێتى لە ژێر فشارى خەڵك و تەكینەوەى خەڵك لێى , ئەو بڕیارەى داوە , ئەو لێدوانانەى قایمقامى ناوبراو تەنها بۆ شێواندنى ڕاستیەكانە و هیچى تر , دۆڕانى یەكێتى لە چەندین هەڵبژاردنى ڕابردووش لە سنورى ڕانیە , سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە كە على حمد بەگ و دەیان كەسى ترى هاوشێوەى لە پلە حزبى و حكومی كە دەیەها كارى دزى و بە تاڵان بردنى ماڵك و ماڵى گشتیان ئەنجام داوە نفوزى یەكێتى نیشتمانیان بۆ خوار نفوزى حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان دابەزاندووە .
2- على حمد بگ وەك خۆى ئاماژەى پێكردووە گوایە ڕابردووى پاكە , بەڵام خەڵكى ڕانیە ئەو ڕاستیە باش دەزانن كە ناوبراو بەر لە ڕاپەڕین بەعسى بووە و تا ڕۆژى ڕاپەڕینیش ناوبراو جلى جەیشى شەعبى لەبەردابووە و ڕۆژى ڕاپەڕینیش خەڵكى گەڕەكى قەڵات باش دەزانن كە ناوبراو بە گەڕەكى قەڵاتى ڕانیەدا بە جلى جەیشى شەعبى و پۆستاڵە گڵاوەكانیەوە خۆى كردبوەوە بە ماڵدا , ئێستاش خۆى كردووە بە شێخى موڕشید و موزایەدەى ڕابردووى پاك و نەزیهى دەكات , ئەوە جگە لەو دزى و تاڵان چێتیەى دواى ڕاپەڕین بەهۆى پۆستەكانیەوە ئەنجامى داوە .
3- ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەش كردبوو ئەگەر هەر دۆسێیەكى گەندەڵى لە سەر ساغ بێتەوە ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا , چى بكەم لە بەختى ڕەشى ئێمە نە داواكارى گشتیمان داواكارە و نە دادگاكانمان سەربەخۆن , خزب و حكومەت و دادگا و هەموو بۆ خۆیانن , ئەگینا جەنابى قایقام پێش ئەوەى ڕەزامەندى دەربڕى ئەگەر دۆسێى گەندەڵیت لەسەر ساغ بێتەوە پێویستە پەل كێش بكرێ ى بۆ دادگا لە سەر دزى و گەندەڵیەكانت .
دزى و گەندەڵیەكانى ترى قایمقام لە نوسینەكانى تردا هەوڵ دەدەم بە وێنەوە دۆكیومێنتەوە باس بكەم كە ناوبراو دەیان ئەرزەى چەند هەزار مەترى لە گرنگترین و ستراتیژى ترین شوێنەكانى شارى ڕانیەى داوە بە كەسە نزیكەكانى خۆى بەناوى مساتەحە و پڕۆژەى گرنگیان تێدا دروست كراوە و خۆى سەهمى هەیە تیایاندا و چەندین بەنزینخانە و كارگەى غازو شوێنى گرنگ هەیە كە بەشى تیایاندا هەیە و پۆستەكەى بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى بەكارهێناوە بە شێوەیەك ئوگەر دادگا سەربەخربێت و داواكارى گشتى بە ئەركى خۆى هەستێ ئەمانە هەموویان بابەتى گرنگن كە داواكارلاى گشستى دەتوانێ بیان جوڵێنێ و كاریان لە سەر بكات .

نوسینى : شكۆ ڕانیەیى
6/9/2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە