ساویلکەستانی دەسڵات و هەڵپەی بەعەرەب کردن، لە فۆڕمی کۆچباربوندا

Tuesday, 08/07/2014, 12:00

1824 بینراوە



من هەرچەندە بە هۆی دەست کورتی و ڕاست نەبونەوەی باری ئابوری خێزانەکەمەوە بە هۆی ئەو نەگبەتی و دەربەدەری و دەردەسەرییەی کە کاتی خۆی لە سایەی دەسڵاتی عەرەبدا بە سەرماندا هاتبو دەرفەتی ڕۆشتنە دەرەوەو گەڕانی وڵاتان و تێکەڵی کلتورە جیا جیاکانم نەبوە، بەڵام بە پێی ئەو زانیاریانەی لە ئەنجامی خوێندنەوەو سەیرکردنی نێت و تیڤییەوە دەستم کەوتووە ، پێموایە لە ڕەگەزی عەرەب داگیرکەرترو هەلقۆزەوەترو زۆڵتر نەبێ لە جیهاندا، وە لە کوردیش ساویلکەو کورتبینترو بێئاگاتر نەبێت لە ڕوی ئایندە سازی و پرسە نەتەوەیی ڕەگەزییەکانەوە، لە ئێستادا کە ئەو هەمو عەرەبە بە لێشاو دێنە کوردستانەوە و دەسڵات ئەو هەمو کەمتەرخەمییە دەکات لە ئاستیاندا و ڕێگەیان پێدەدات مافی کرێچی کوردو کرێکاری کوردو خوێندکاری کوردو هاونیشتیمانی کورد پایە ماڵ بکەن و سیمای کوردستان تێکبدەن بە ناشیرینی جموجوڵیان و قسەکردن و هەڵسوکەوتیان.
ئەمە چۆن دەسڵاتدارییەکە کە تەنیا بایەخ بە پاراستنی پێگەی سیاسی حزب و پێگە ئابورییە نوخبەیەکەی دەدات و سەرلەبەری ڕەهەندە زمانەوانی و کلتوری و نەتەوەییەکانی ئەم گەلە لە بەردەم هەڕەشەی کولەی عەرەبدایەو دەسڵاتیش بێ ئاگاو بێدەربەست و بێ باك و خوێنساردەو گوێ بە لێکەوتەکانی ئەم شاڵاوە عەرەبییە نادات کە گۆڕانی گەورە لە دیمۆگرافیای کوردستاندا دروست دەکات و دەبێتە مایەی ئەوەی لە زێدی باب و باپیرانی خۆماندا هەست بە بێزاری و نا ئارامی دەرونی بکەین ، ئاخر خۆ نیوەی کوردستان قوربانی دەستی عروبەو ئامورییەکانی بیابانن و ڕزگار بوی ئەنفال و زیندە بەچال و مەینەتییەکانی بۆمبا باران و کۆڕەوی عەرەب کردن و گرێی دەرونییان لە گەڵ عەرەب و کلتوری عەرەبدا بۆ دروست بووە، چۆن دەسڵات ڕێگە بەخۆی دەدات بە بێ دراسەی ئەمنی و بە بێ وەرگرتنی ڕای پەڕلەمان و خەڵکانی دڵسۆزی کوردستان دەرگای کوردستان بخاتە سەر گازەرەی پشت و ئەو هەمو تێرۆریست و پیاو کوژ و داوێن پیس و دڵ نەخۆش و داخ لەدڵەی عەرەب تێکەڵ بە هاوڵاتیانی کوردستان بکات؟ ئەگەر ئێوە تۆسقاڵێك ئەزمونتان لە مێژو وەرگرتایەو بتانزانیایە عەقڵی عروبە چۆن لە وڵات و نیشتیمان دەڕوانێ هەرگیز ئاوا ڕێگەتان نەدەدا عەرەب تێکەڵ بە کۆمەڵگەکەتان ببێت، ئەوان ئەگەر بزنێك یان هوشترێك لە جێگەیەکدا بۆ سەعاتێك بلەوەڕێنن دواتر بە نیشتیمانی ڕەسەنی خۆیانی دەزانن و شەری سوری لەسەر بەرپا دەکەن ، هەر بە هۆی ساویلکەیی هەندێك سەرۆك هۆزی جاف و هەندێك شێخی تەکیەی تاڵەبانی یەوە بو لە ڕابردودا (ئاویژە) بو بە حەویجەو (قزڵڕەبات) بو بە سەعدییە، ئەوان بە بیانوی دوژمنداری و لێقەومان و ئاوارەییەوە دێن و قنگ دادەکوتن و ڕەگیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان وەك ڕەگی گیا کەڵە دادەکوتن و نا گەڕێنەوە ، بۆیە ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی و ئەخلاقی کەوتۆتە سەرشانی ئەوانەی لە دەسڵاتی کوردیدا قسەیان بڕ دەکات و گا بە دەنگیان هەڵدەسوڕێ ، وەرن سنورێك بۆ ئەم کارەساتە دابنێن کە ڕوی لە گەل و خاکەکەمان کردووە ، مەهێڵن ژیان و ژینمان وەك چۆن ناخۆشە بە هۆی سیاسەتە ئابورییەکانتانەوە ناخۆشتریش بێت بەهۆی سیاسەتە ئەمنییە شکستخواردووەکانیشتانەوە کە تەنیا شتێك پێ دەنازن لە دەرەوەو ناوەوەدا ئەوەیە ئاسایش بەرقەرارە،وەڵا وا بڕوا چیدی ئاسایش بەرقەرار نابێ کلتور پاك نامێنێ ، ناموس پارێزراو نابێ، وەرن کامپ لە دەشتاییەکاندا کە بۆ کشتوکاڵ ناگونجێن بۆ ئەم بەناو ئاوارانە دروست بکەن چوار دەوریان بە تەل بگرن ، لە دەوریان سوپا دامەزرێنن ، بیتاقەیان بۆ بکەن بۆ چونە ناوەوەو چونە ژورەوەیان ، سنورێك دابنێن بۆ ئەوەی تیایدا هەڵسوڕێن و نابێت دەربازی ئەو سنورە بکەن ، ئینجا قو بکەن بە قافدا داوا لە هاوڕەگەزەکانیان بکەن لە حیجازو ئوردن و ئەو هەمو عەگاڵ لەسەر نراوەی بیابان با بێن بە هانایانەوەو دەرمان و خۆراك و پێداویستی لۆجستییان بۆ دابین بکەن ، ئاخر ستەم و زوڵمە لەو لاوە کوڕی خەڵکی بە شەهید کردن دەدەن لە پێناوی پاراستنی جەلەولادا کە سەدی نەوەدی عەرەبە لە لاشەوە کوردستانتان کردوەتەوە بە ڕوی خێزان و منداڵی ئەو تێرۆریستانەدا کە پێشمەرگە شەهید دەکەن ، ئەمە چی دڵسۆزی و چی هونەرێکی بەڕێوەبردن و دەسڵاتدارییە ئێوە لە سەری دەڕۆن هاوڕێیان .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە