دەرچوانى قوتابیانى ئەم ساڵ ئەوانەى كە واستەیان نیە تاوەكوئێستا دانەمەزراون.

Sunday, 22/11/2009, 12:00

1546 بینراوە


قوتابیانى دەرچووى ئەم سال ئەوانەى كە واستەیان هەبوو گشتیان لە دام ودەزگا حكومیەكان دامەزران بەلام تاوەكوئیستا ئەوانەى كە كورە فەقیرن و ئەوانەى كە بە بێ قبول خاس لەكۆلیژ وەرگیران و سەركەوتووبوون وبەئەنجامى باش دەرچوون لەكولیە تاوەكو ئێستا لەمالەوە دەخەون و خەون بە دامەزراندنەوە دەبینن ڕۆژێك لەڕۆژان.
بۆیە دەڵێن تاكەى ئاوا؟ تاكەى ئەم ڕۆتینیە بەردەوام دەبێت؟
هیوادرین لە كابینەى نوێ دا بەڕێز د.بەرهەم بەپەلە و بەخێرایى چارەى گشت ئەوشتانەبكاكە ماونەتەوەو كاربۆگشتیان بكا.
وە هەروەها هیوادارین لە كاك بەرهەم كەوا بە هەموو شێوەیەك كاربكات بو قوتابیان و كارى باشیان بوبكات و دەرمالەى قوتابیانیش زیاد بكات چونكە بەراستى 60 هەزار بۆقوتابیەكى دەرەوى شار نەك هەركەمە بەڵكو هەر زۆر زۆر كەمیشە, بۆیە داوالە بەریز سەرۆكى حكومەت دەكەین كەوا ئەم داوایەى قوتابیان جى بەجى بكات كە بەراستى گشت قوتابیان چاویان لە بریاریكى ئاوایە..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە