حه‌مەى حه‌مە سه‌عیش شه‌کر ده‌شکینێ!

Tuesday, 14/07/2009, 12:00

1786 بینراوە


لە كەناڵە زەردەڵەكانى دەسەڵاتەوە لە دیمانەیەكى تەلەفزیونى دا حمەى حمە سعى لێپرسراوى نۆى شارەز و فەرەیدوون جوان ڕۆى هەندێك كەلە شەكریان شكاند پێم خۆشە وەك هەورامیەك چەند ڕوون كردنەوەیەك بدەم

حمەى حمە سعى دەڵێت لە ناوچەى هەورامان ئەوانەى پشتگیرى لیستى گۆڕان دەكەن خەڵكانێكى كەم و ئەوانەن ڕاڕان و هیچ لە بارانەبوون و خۆ فرۆش و چاش بوون

بە ڕاستى سەیرە حمەى حمە سعى باسى خۆ فرۆش و چاش دەكات ناوچەى هەورامان هەمیشە لانكەى شۆڕش بووە ئەوانەى كە سەردەمى ڕژێمیش چاش بوون یان پیاوى ڕژێم بوون لە پەنچەى دەست تێپەڕناكەن كە ئێستا هەر ئەوانەن لە دەورى دەسەڵات كۆبوونەتەوە و بانگەشە بۆ كەرە دێزەكە دەكەن با حمەى حمە سعى و فەرەیدوون جواڕۆى دەستە خوشكى ئاوڕێك بدەنەوە بە چوار دەورى خۆیاندا بزانن ئێمەى پشتگیرى لیستى گۆڕان چاشین یان ئەوانەى چواردەورى ئەوان بەڵام با حمەى حمە سعى زۆر بە ووردى ئاوڕێك بە چواردەورى خۆیدا بداتەوە بزانێت چەند چاش لە دەورێتى بە وانەشەوە كە پاسەوانى دەكەن و بە وانەشەوە كە بوون بە زووڕناژەنى هەموو ناوچەى هەورامان دەزانێت كێ خۆ فرۆش و كێ شۆڕشگێڕە كێ پیاوى (أگلاعات) و كێ گۆڕان خوازە كێن ئەوانەى تەراتێن بە (تلیاكە) وە دەكەن و كێشن ئەوانەى بە پارەو بژێوى خۆیان دەیانەوێت گۆڕان خوازى بكەن

ئێمە وەك گۆڕان خوازانى ناوچەى هەورامان هەولأ دەدەین گەندەڵى نەمێنێت و ناوچەكەمان پاك بكەینەوە لە پیاوانى ناپاك و شەروالأ پیس و خۆفرۆشى بێگانە

سەركەوێت ئیرادەى گەل بگۆڕێت گەندەڵى باهەورامان بچریكێتەوە بە سیاچەمانەوە

با ئاسودەبن نیاز و ئەحمد گریانەی و شەهید سەعیدى نەمر و شەهید ێاحب و شەهیدە سەر فرازەكانى ترمان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە