دەرگاكانى گوڵى سوور

Sunday, 27/12/2009, 12:00

1691 بینراوە


پێشکەشە بەو کەسەی لەپشت ناوی بەختیارەوە خۆی بەبەختیار دەزانێ کە پێنوسی دژی ئافرەتێک هەڵدەگرێ!
جاڵجاڵۆکە
ئەی جاڵجاڵۆکەی شەیدای تەنورەی سوور
لەهەگبەی (ئارام) دا بگەرێ
تا بزانی لەسەردەمی قات وقڕی پیاوەکاندا
ئەو سەردەمەی کەژاڵەکانی سلێمانی
شەیدای تەنورەی سوور دەکرد
ئەوسەردەمەی
ئێوەو مانان
لەبری ئەوان تەنورەی کورتان لەبەر دەکرد!
جاڵجاڵۆکەکەی شەیدای (ڕامبۆ)
چیت داوە لەمەجلیسی (فڕوغ)
ڕاکە بەدووی مامۆستاتدا
بۆ کیشوەری ڕەش هەڵدێ و بڕۆ
یان لە پاریس
لەدوای هۆتافی شۆڕشی کۆمینە
خۆت لەباوەشی(فیر لین) بنێ
سلێمانی درۆدەکات!
گەر ئێستە هەواڵی بپرسێ
کاتێ شار ئەوی دەویست
ئەمسالی تۆ
لەپیاوەتی خۆی هەڵدەهات و
لە کۆشی ژنێکدا
دەبووە ژنێک!
واز لەپەنجەرەو دەرگا بێنە
قوژبنێکی پیست بەسە
تەونی حقدی
لێ هەڵبچنی
ئەی موعتادی کۆشی پیاوان
ئەی قارەمانی ژن کوژ
یەک هەناسەی هەشتاکانی
یەک هەڵوێستی ڕاپەڕینی
لای کەلاری
یەک هوتافی دژی 31 ئابی
هەزاری وەک تۆ دێنێ
ئەی ترسنۆکی
پشت قەڵغانی ناوی خوازیار
لە کۆڵانەکانی (شێخ محیدین) بپرسە
بڵێ کێ بوو
لەشەوانی تاریکستانی زستان
لەبری ژوانی دڵداری
شەرواڵەکانی ئێوەو مانان فڕێتان دەدا و
بەتەنورەیەکەی کورتەوە
لە مەیخانەکانا باتان دەدا
هەڵی دەکێشاو
لەدیوارەکانی ئەوێندەرێی دەنوسی
بژی کۆمەڵە
بژی کوردستان
باخی گشتیت با بۆ سۆزانییەکانی باشوور بێت
سلێمانی با بۆ شێرەکوڕەکانی وەک تۆ بێت
‌بڕۆ ژوەرەکانی عەقڵت پڕکەرەوە
بڕۆ وەک کاروان بەدەم ئاوازی ڕزگاربوون سەربنێوە
بڕۆ بەڵکوو
ڕۆژێک پڕ بێتەوە!
ئەوسا وەک ناوی خوازیارت
بەختیار بیت
بەوەی لە حزوری
ئەم خانمەدا
بڵێن پیاوی!


ئەڵمانیا

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە