قبول خاس

Thursday, 11/03/2010, 12:00

1683 بینراوە


كـەلەپـۆلا دائـەنیشم هـەمـیشە خـەیالم ئەبەى.

بـێ ئـەوەى بـزانم بۆ كوێ ئەچى و بۆ كوێم ئەبەى .

بـێ ئاگام لەمامـۆستـا بـۆ هەموو لایەكم ئەروانم .

لەبەر خۆما بەتۆ ئەلێم پێشكەشت بێ هەموو ژیانم .

پێـم ئـەلێ كـوڕە هـێنـدە مـەچووە دونیاى خەیاڵ .

ئەگینا لەهـەمان پـۆلا ئەمینێیتەوە وەكو پار ساڵ .

ئەلێم مامۆستا گەر من خەندە و گریانم بەش بكردا .

گریانم هەموو بۆ خۆم و چى خەندەشە بە ئەوم ئەدا.

ئـەویش حەزناكا خۆ ئـەم هـەموو گریانە بۆ من بێ.

نـەكا سـاتێ شێـوەى ئـەوم لـە بـەرچـاوا وون بێ .

مامۆستا ئـەلێ هـەستە بزانم ، بزانم بۆ بێ ئاگاى .

نـەك هـەر لـەم وانەیە تـۆ لـەهەموو وانەكان واى .

ئـەڵـێَم مـامـۆستا ئەگـەر بینیت تـكاى لـێ بكەى .

پێى بڵێ هێند خەیاڵى مەبە ئەگینا ساقیتى ئەكەى .

ئـینجـا ئـەزانـێ كـە من دلدارم پیاما بـەزەیى دێ .

ئـاخێـك هەڵدەكێشێ و ئیتر كۆتایـى بەتورەیى دێ.

كە ئـەبینێ بەرێـوەبەر لـەدەرگاوە لێمان ئەروانێ .

ئـەڵێ دانیشـەنەبا ئەو بەم چـیـرۆكـەت بـزانـێ .

نـەكا هەر ویـژدانـى نەبـێ و لـەدەردى دل نەزانێ.

ئەویش لەڕەنگـى زەرد و فرمێسكى چاوانم ئەروانێ .

ئیتـر كە بـۆى ئەگێـڕمـەوە ژیـنم هەمووى خەیاڵە .

دڵنیا ئەبێ بەم شێوەیـە دەرچوونم لەپۆلا مەحاڵە .

ئـەزانێ ئەژیـم لـە ژینـێ هـێنـدە بـە كەساسـى.

ئـەڵێ قەینا كورى خۆم تۆ ئەم ساڵ قبوڵ خاسـى .




 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە