بارزانی وه‌ک فاشلترین سه‌رۆک
Wednesday, 25/01/2012, 12:00
1781 بینراوە
دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تیکردنی هه‌رێمی کوردستان، کاتی ئه‌وه‌هاتووه سه‌رۆکی هه‌رێم وه‌ک باقی سه‌رۆکه‌کانی تر هه‌ڵبسه‌نگێندرێت. له‌وڵاته دیموکرات و پێشکه‌وتوه‌کان ده‌یان ده‌زگاودامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی کار و چالاکی وڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ری ناوبه‌ناوی سه‌رۆکه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن وبونیان هه‌یه. له‌هه‌رێمی کوردستان به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که بنه‌ماڵه‌و خێڵ فه‌رمانڕه‌وای ده‌کات زۆر ئه‌سته‌مه داتای ته‌واو له‌به‌رده‌ستدابن وه ده‌زگای بوێروسه‌ربه‌خۆش بونیان نییه ، هه‌تا بتوانن خۆیان به‌م جۆره‌کارانه سه‌رقاڵ ب‌که‌ن. نزیک که‌وتنه‌وه له‌م جۆره کارانه سه‌ریه‌شه‌و بگره‌وبه‌ر‌ده‌ی زۆریشی به‌دوادادێت، بۆیه ئه‌م جۆره باسانه که‌متر وه‌یان هه‌رباسیش ناکرێت.
به‌پێی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی نێوان یه‌کێتی وپارتی له‌ساڵی 2005، دوای هه‌ڵبژاردن مه‌سعود بارزانی بووه سه‌رۆکی هه‌رێم و نه‌یاره‌که‌شی جه‌لال تاڵه‌بانی کرا به‌سه‌رۆک کۆماری عێراق. دووباره له‌هه‌ڵبژاردنی 2009دا جارێکی‌تر هه‌مان تاس وحه‌مام دووباره بۆوه. به‌حوکمی ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌و عێراقیش وه‌ك وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ هه‌ژمارده‌کرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانیش زیاتر له‌ده‌ست سه‌رۆک وه‌زیراندا کۆبۆته‌وه، لێره‌دا سه‌رۆک کۆمار زیاتر ته‌شریفاتییه له‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێکردنی هه‌بێت، بۆیه سه‌رکه‌وتنی کاره‌کانی حکومه‌ت زیاترده‌که‌وێته سه‌ر شانی سه‌رۆک وه‌زیران، بابه‌ته‌که لێره‌دا هیچ په‌یوه‌ندی به سه‌رۆک کۆماری عێراقه‌وه نییه، به‌ڵکو هه‌ڵسه‌نگاندنێکه بۆ کار‌و چالاکییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای.
له‌هه‌ڵبژاردنی 2005دا یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان چه‌ند هه‌زارده‌نگێك له‌پێش پارتییه‌وه‌بوو،بۆیه پارتی له هه‌لومه‌رجێکی لاوازدابوو به‌رامبه‌ر به یه‌کێتی و به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وته‌نه‌ستراتیژییه‌ی نێوانیان ده‌سه‌ڵاته‌کانیان وه‌ك برا 50 به 50 دابه‌شکرده‌وه. له‌هه‌ڵبژاردنی 25 ی 7 ی 2009دا دوای دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌کیتی بۆ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تای ته‌رازووه‌که به‌لای پارتی شکایه‌وه، جارێکی تر سه‌رۆکی پارتی ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌هه‌لێکی زێڕین دانا‌و به‌جوانیش قۆستیه‌وه، پێش هه‌ڵبژارد‌نه‌کان له کاره زۆر حیزبیه‌کانی مه‌سعود بارزانی له‌وه‌ی که‌بتوانێت جێگه‌ی خۆی پێ قایمبکات ئه‌وه‌بوو هاته په‌رله‌مان وپه‌رله‌مانی ناچارکرد که بڕیارێک ده‌ربکه‌ن که هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی گه‌له‌وه بێت هیچ په‌یوه‌ندی به په‌رله‌مانه نه‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیکرت ئه‌گه‌ر ئه‌و داواییه‌ی قبوڵ نه‌که‌ن ئه‌وا جه‌نابی ئاماده‌نابێت خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌لبژێرێت، دیاره ئه‌مه‌ش به‌دیوه‌که‌ی تردا وا لێکده‌درێته‌وه په‌یمانی ستراتیژی نێوان خۆیان ویه‌کێتی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه داواکه‌ی مه‌سعود بارزانی خر‌ایه ده‌نگدانه‌وه و به‌حوکمی زۆرینه‌ی ڕه‌ها دواکه‌ی بارزانی بووه بڕیار له‌وێوه هه‌نگاوی یه‌که‌م به‌ره‌و دیکتاتۆری بوون ده‌ستیپێکرد، خالێکی گرنگتری ئه‌و کاته ئه‌وه بوو به په‌له‌پڕوزێ ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستانیان تێپه‌ڕاند وه خۆ ئه‌گه‌ر سوربوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌بوایه له هه‌لبژاردنی 2009دا ده‌یانخسته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری کوردستان بۆ ڕاپرسی و هه‌رله‌وێشدا ئه‌م گۆڵه‌شیان ده‌کرد و جه‌ماوه‌ریش خۆیان ئاسا ده‌نگیان پێده‌دا. ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌م ده‌ستوره‌ی بۆ چوبایه‌سه‌ر بێگومان پێگه‌کانی دیکتاتۆربوونی خۆی زیاتر به‌هیزترده‌کرد.
ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ته‌واوه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه، بابزانین له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاته‌کانی چه‌ندبووه وچۆن به‌کاری هێناوه، دیاره به‌کارهینانی چۆنیتی ده‌سه‌لات سه‌نگی مه‌حه‌که بۆ سه‌رکه‌وتویی سه‌رۆک وه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه. سه‌ره‌تا ده‌سه‌لاتی سه‌رۆک ده‌بێت سنوری هه‌موو هه‌رێمی کوردستان هه‌رله زاخۆوه هه‌تا خانه‌قین بگرێته‌وه ،به‌ڵام سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌لاته‌کانی بوو به‌دوو به‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی پارتی که له‌م بواره‌یاندا زۆر به‌باشی کاریکردووه‌و هیچ که‌موکوریه‌کی نه‌بووه، چونکه ئه‌وکاته‌ی مه‌سعود بارزانی فه‌رمانێکی حیزبی ده‌رده‌کات هه‌موو ئۆرگانه‌کانی ئه‌و حیزبه له‌هه‌رکوێه‌ک بن پابه‌ندده‌بن پێوه‌ی، به‌ڵام بۆ بڕیاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ته‌واو پێچه‌وانه‌بووه. هیچ بریارێکی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناوچه‌ی سه‌وز نه‌ك به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیروان به‌ڵکو هیچ حسابێکیان بۆنه‌کردووه، ئه‌مه‌ش وایکردووه بڕیاره‌کانی سه‌رۆک نیوه‌ی کوردستان نه‌گرێته‌وه، سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی زه‌ردیش له‌وێش بڕیاره‌کانی سه‌رۆك وه‌ك ئه‌وه‌ی له مه‌سعود بارزانی بۆ حیزبه‌که‌ی ده‌نارد جی بێ نه‌ده‌کران، به‌کورتی سه‌رۆک بڕیاره‌کانی ده‌بونه نوسراوی سه‌رکاغه‌ز و بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س ولایه‌نێك حسابیان بۆبکات. به‌بڕوای زۆرێك له شاره‌زاکان، سه‌رۆکی هه‌رێم سه‌رکه‌وتوترده‌بوو ئه‌گه‌ر ده‌ستی له‌سه‌رۆکایه‌تی پارته‌که‌ی خۆی بکێشابایه‌وه و خۆی بۆ کاری سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ته‌رخانبکردبایه، ئه‌و کاته زیاتر چاودێری جێبه‌جێکردنی بریاره‌کانی خۆی ده‌کرد، به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ی نه‌کرد من وای بۆده‌چم له‌نه‌زانینی خۆیه‌وه بووه، ئه‌و وای لێکداوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر واز له‌پۆستی سه‌رۆکی حیزبه‌که‌ی بهێنێت، له‌وانه‌یه نێچیروان بارزانی وه‌یان که‌سێکیتر جێگه‌که‌ی بگرنه‌وه وپاشان وابه‌ئاسانی بۆی چۆڵ نه‌که‌نه‌وه، ئه‌و باش ده‌زانێت هه‌موو ئه‌و توانا به‌هێزییه‌ی که هه‌یه‌تی به‌هۆی سه‌رۆکی پارتییه‌وه‌یه، جگه له‌مه‌ش بیری له‌وه‌کردۆته‌وه شیرازه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی پچڕ پچر ده‌بێت له‌وانه‌شه دوایی به‌ویش کۆنترۆڵنه‌کرێته‌وه، ئه‌مانه چه‌ندین هۆکاری تر وایان له بارزانی کرد نه‌وێرێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆکی پارتی بێت بۆ که‌سێکی گونجاوی ناو پارته‌که‌ی له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
هه‌روک وتمان بڕیاره‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم پێی ئه‌وه‌یان نه‌بوو بگه‌نه سه‌رتاپای کوردستان، ئه‌مه‌س به‌هه‌نگاوی یه‌که‌م داده‌نرێت له شکست پێهێنانی مه‌سعود بارزانی وه‌ك سه‌رۆکی هه‌رێم. خاڵێکی تری لاوازی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم باره‌گاکه‌ی له سه‌ری ڕه‌شه و هه‌موو پاسه‌وان وکارمه‌ندو کارگوزه‌ره‌کانی سه‌ر به پارتین واتا ئه‌مه‌س وایکردووه که‌سانی غه‌یره پارتی له‌و سه‌رۆکایه‌تیه ناتوانن خزمه‌تبکه‌ن با چه‌ندیش به‌توانابن، ئه‌وه‌ی له‌وسه‌رۆکایه‌تیه ده‌وام ده‌کات ده‌بێت به‌فلته‌ری پارتی وپاراستندا ده‌ربازبووبن ئینجا ده‌توانن له‌وجێگه‌یه کاربکه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی که پارتی ومه‌سعودبارزانی به‌ته‌مابوون له‌رای گشتیدا بیخه‌نه‌ده‌نگانه‌وه، به‌لام له‌و کاره‌یاندا سه‌رکه‌وتونه‌بوون، مه‌سعود بارزانی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت به‌و ده‌ستوره هه‌ڵسوکه‌وتده‌کات که‌ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ندی تر له‌پێگه‌ی ئه‌وی هێناوه‌ته خواره‌وه. به‌پێی ئه‌و ده‌ستوه‌ره‌بێت سه‌رۆکی هه‌رێم باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه هه‌موو ده‌زگاکانی وه‌ک په‌رله‌مان وحکومه‌ت ده‌که‌ونه به ڕه‌حمه‌تی سه‌رۆك هه‌رکاتێک بیه‌وێت و جه‌وه‌که‌ی به‌دڵ نه‌بێت بۆی هه‌یه هه‌ڵیان وه‌شێنێته‌وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا سه‌رۆکی ته‌وای هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌و وه‌ته‌واوی هێزی چه‌کدار به‌فه‌رمانی ئه‌و ده‌جوڵێن وکارده‌که‌ن ئه‌مه وای کردووه که سه‌رۆک زیاتر به‌ره‌و دیکتاتۆری ببات نه‌ك به‌وه‌ی که بانگه‌شه‌ی دیموکراتی بۆده‌که‌ن. ئه‌م نیازه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم 180 ده‌ره‌جه پێچه‌وانی سیسته‌می دیموکراتییه.
خاڵێکی هه‌ره‌لاوازی سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی هه‌م سه‌رۆکی پارتیشه، له کێشه‌وململانێکاندا هه‌میشه لایه‌نگری حیزبه‌که‌ی خۆی ده‌کات، ئه‌وه‌ی له‌بیر ده‌چێته‌وه که ئه‌و سه‌رۆکی هه‌موو هه‌رێمه و به‌گشت پێکهاته‌و بیروبۆچونی جیاوازه‌وه. خۆشی وه‌ك شه‌خس داڵده‌ی تاوانباران ده‌دات وناهێلێت بچنه به‌رده‌م دادگا بۆ لێپرسینه‌وه، به‌م کاره‌شی سه‌ره‌وی یاسا پێشێل ده‌کات، پێشل‌کردنی یاساش له‌ڕه‌گ وڕیشه‌هه‌ڵکێسانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وای مۆدێرنه له‌م کاته‌دا، به‌م کاره‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم دادگاکان ناتوانن به‌کاره‌کانی خۆیان هه‌ڵسن وکاتێکیش دادگا کاری ئاسای خۆی ناکات، گۆڕه‌پانه‌که واڵا ده‌بێت بۆ که‌سانی گه‌نده‌ڵکار، مشه‌خۆر، هه‌لپه‌رست، مرۆڤ‌کوژ، دز وهتد. لێره‌دا وڵات‌و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ولات ده‌گاته دورانێک گه‌رانه‌وه‌ی ده‌بێته موسته‌حیل بۆیه ئه‌مڕۆی کوردستان به ڕاستی گه‌یشتۆته ئه‌و دووڕیانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حاله‌بۆ دواوه ئه‌مه‌ش هه‌مووی به نه‌زنزانینی ئه‌دای جه‌نابته وه‌ك سه‌رۆک بۆیه ده‌توانرێت تۆ بخرێیته ناو خانه‌ی فاشلترین سه‌رۆك.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست