گەندەڵیەكانى سەرۆكى شارەوانى كەلار ئاشكرادەبن

Wednesday, 13/04/2011, 12:00

1505 بینراوە


بەشى یەكەم
دواى ئەوەى لەچەند رۆژى رابردودا لیژنەیەك لە ئیدارەكى گەرمیان پێكهێنرا بۆ لێكۆلینەوە لەو (34) خانوەى بەتەجاوز لەناو پرۆژەى گوندى روناكى لەكەلار دروستكراون ، لیژنەكە لەگەڵ هەریەكە لە خاوەنى كۆمپانیاى روناكى و سەرۆكى شارەوانى كۆبوە تەوە و لە كۆبونەوەى لیژنەكە لەكەل خاوەنى كۆمپانیاكە لێكۆلینەویان كردوە ئەویش دانى بەوەداناوە كە سەرۆكى شارەوانى رێگەى بۆ خۆشكردون بۆ ئەوەى ئەو خانوانە بكەن و خۆشى لەبەرامبەر ئەمەدا (3) خانوى لە و 34 خانوە تەجاوزەى بۆ خۆى بردوە . دواى ئەمەش لیژنەكە لەگەڵ ( سەید جواد وادى) سەرۆكى شارەوانى كەلار كۆدەبنەوە سەید جواد دان بەوەدانەنیت و لەشەرمەزاریدا نازانێت جیبكات ، بەشیوەیەك لەبەردەم لیژنەكە پەشۆكاوە ئیستا وەكو نوكتە كارمەندانى شارەوانى بۆ یەكترى دگێرنەوە، چونكە سەرۆكى شارەوانى كەلار (سەید جواد وادى) خۆى زۆر بەپاك لاى خەڵك پیشاندەدا و زۆر شانازى بەوە دەكرد كە ئەو دژى گەندەڵیە لیژنەكە ئەوەشى بۆ دەركەوتوە كە لەماوەى سەرۆكایەتى شارەوانى (سەید جوادا) تەنها كۆمپانیا كەرێگە پێدراو بوە بۆ دروستكردنى خانو كۆمپانیاى (روناكى) بوە ، هەرچەندە چەند كۆمپانیایەكى تر لە دوو ساڵى رابردوودا پرۆژەیان پێشكەش شارەوانى كەلار كردوە ، بەڵام(سەید جواد) رێى پێنەداون ، مەبەستى سەرەكى (سەید جواد) ئەوەبووە كە كۆمپانیاى روناكى بتوانیت خانوەكانى بە نرخى خەیاڵى بفرۆشیت بۆ نمونە خانویەك بەپى پرۆژەكە ئیستیسمار پێویستە كۆمپانیاى روناكى بیدات بە (380) وەرەقەى ئەمریكیە بەقیست ، بەڵام لەبەر ئەوى سەید جواد ریكرى كردوە لەدروستكردنى خانوى نیشتەجێ بون ئیستا نرخىخانوەكانى كۆمپانیاى روناكى لە (گەرەكەى بەردەسورى كەلار) گەیشتوەتە (20) دەفتەرى ئەمریكى ئەمەش لەبەر ئەوە بوە سەرۆكى شارەوانى كەلار خوى شەریكیان بوە . جگەلەوەى سەرۆكى شارەوانى كەلار چاوپۆشى لە چەندین كەمو كورتى كردوە لە پرۆژەكە لە دانانى ئەو بۆریەى بۆ ئاوى خواردنەوە دانرابو لەگەل كەم و كورتى لە كوالتى بیناكە بەشیوەیەك ئیستا بەشى زۆرى خانوەكان دڵۆپەدەكەن .
ئیستا سەید جواد لە حالەتیكى نەفسى ناجێگیردا دەژیت و نازانێت چى بكات چونكە پیشتر قسەى زۆرى لەسەر سەرۆك شارەوانى پیشوتر كردبو بەوەى گەندەڵە بەڵام ئیستا جواد خۆى بوە بە پاڵەوانى گەندەڵەكان ، هەرچەندە شارەزاییانە لەماوەى دووساڵى رابردوو گەندەڵیەكانى بەدزیەوە دەكرد بەڵام رەشەباى حەق پەرەكانى گەندەڵى هەڵدایەوە گەندەڵیەكانى هەموو بۆ خەڵكى خیر نەدیوى كەلار دەركەوت و ئەمىباسمانكرد بەشێكى كەمى گەندەلیەكانى سەرۆكى شارەوانى كەلار (سەید جواد) ە چاوەروانبن لەماوەى داهاتودا دەیان گەندەڵی ترى ئەم كەسە ئاشكرادەكەین كە خۆى بەفریشتە و پاكترین كەس دادەنا لەكەلار نەى زانى رۆژدێت و فایلەكانى هەڵدەدرێتەوە ، هەر لەداهاتودا شەراكەت و هاوكارى نێوان (سەید جواد) لەگەڵ چەندین بەرپرس و كەسایەتى و رۆژنامەنوسى تر لەناوچەى گەرمیان ئاشكرادەیەن و ئەو تۆرە گەندەڵەى كەلار و گەرمیان پەردەیان لەسەر هەڵدەمالین .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە