(كریستاڵ)ـێك بەڕێوەیە

Sunday, 04/04/2010, 12:00

3164 بینراوە


كریستاڵ كچە كوردێكى دانیشتووى كوردستانە، بە هونەرمەندبوونى وەك گۆرانیبێژێك ئاواتى ئەو كچە جوانە بووە و ئێستا بە هاوكارى هەڵكەوت زاهیرى ئاوازدانەر كار بۆ ئەلبوومێكى گۆرانى دەكا، كە بەشێكى زۆر لە گۆرانییەكانى تەواو بووە و بەم نزیكانە یەكەم كلیپی خۆى لە كەناڵەكان بڵاودەكاتەوە.
لەو بارەیەوە كریستاڵ رایگەیاند، كە خۆى زۆر بە خۆشحاڵ دەبینێ، وەك سەرەتایەك كار بۆ یەكەم ئەلبوومێكى گۆرانى خۆى دەكا، كە سەرجەم میلۆدییەكان لەلایەن ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیرەوە دانراوە و سوودیشى لەتێكستى چەندین شاعیر وەرگرتووە، گوتى "ئەلبوومەكەم لە 10 تراك پێكهاتووە و بەشێكى زۆرى كارەكانى تەواو بووە، لە ئایندەیەكى نزیكیشدا هەموو كارە هونەرییەكانى ئەلبوومەكەم تەواو دەبێ، كە چەندین ستایلى جیاوازى تێدا بەكارهاتووە"، كریستاڵ ئەوەشى راگەیاند، بەم نزیكانە گۆرانییەك لە پێكهاتەى ئەلبوومەكەى كلیپ دەكا و بڵاوى دەكاتەوە، كە ئەو بەسەركەوتنى خۆیشى زۆر گەشبینە، گوتى "لەبەرئەوەى بە ستایلێكى جیاواز و زۆر گەنجانە، گۆرانییەكان بۆ من ئامادە كراوە، هەروەها مامۆستا هەڵكەوت زاهیر هاوكار و پاڵپشتى سەرەتاى گۆرانى گوتنم و ناساندنم دەبێ، بە سەركەوتنم زۆر گەشبینم".
كریستاڵیش بەو ئەلبوومەوە دێتە ریزى ئەو كچە گۆرانیبێژانەى، كە هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر دروستكەریان بووە و لەلایەن ئەوەوە كارە هونەرییەكانیان بۆ ئامادە دەكرێ.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە