نەوشیروان مستەفا که‌وتۆته‌ خۆی بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وازیان هێناوه‌!

Wednesday, 30/01/2013, 12:00

1121 بینراوە


دوای ئاشتکردنەوەی چوار ڕۆژنامەنووسە دیارەکەی کەناڵی کەی ئێن ئێن کەدوو ڕۆژ لەمەوبەر دەستیان لەکارکردن لەکەناڵی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان کێشابۆوە ئیمڕۆ لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ئەو چوار ڕۆژنامەنووسە کۆبۆوە پێی ڕاگەیاندن کە ھەفتەی داھاتوو گۆڕانکاری دەکات لەکەناڵی کەی ئێن ئێن و چارەسەری کێشەکانی ناوخۆی کەناڵەکە دەکات مستەفا ئەوەشی بە ڕِۆژنامەنووسەکان گوتووە لەئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان خەریکە تووشی قەیران دەبێت چونکە کاک قادر لێمان نیگەران بووە و ناوبراو نیگەرانبوونی قادری حاجی علی بەقەیران وەسف کردووە بەڵام توڕەبوونی بەرپرسەکانی تری بەئاسایی وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە ئەگەر نەشگەڕێنەوە بۆ ناو بزوتنەوەی گۆڕان دۆخەکە ئاساییە بەڵام ناوبراو ئەوەی ووتووە کە لە ڕازیکردنی کاک قادر سەرکەوتوو نەبووە و شکستی ھێناوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە