بەبڕیارى تاڵەبانى فوادى مەجید میسرى و ئەنوەر حوسێن بازگر دەزگایەكى ڕاگەیاندن دادەمەزرێنن!

Friday, 29/01/2010, 12:00

1535 بینراوە


بسەرچاوەیەكى زۆر نزیك لە ستران عەبدوڵڵاوە پێڕاگەیاندین: كە ئێوارەى ئەمڕۆ جەلال تاڵەبانى وەڵامى ئیجابى داواكارێكى دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵحى سەرۆك وەزیرانى دایەوە، كە فوادى مەجید میسرى نووسەرو ڕوناكبیر لە ڕێگەى ستران عەبدولڵاى سەرنووسەرى كوردستانى نوێەوەو لە كوتلەى دكتۆر بەرهەمەوە، پێشنیازێكى خستۆتە بەردەم دكتۆر بەرهەم كە دەزگایەكى ڕاگەیاندن و پەخشى هاوچەرخى بۆ بكاتەوە، كە لە خزمەتى بەرنامەو نەخشەكانى تاڵەبانى و هێرۆ خانوو دكتۆر بەرهەم و یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندابێ!
وە یە پێى سەرچاوەكى ئەنوەر حوسێن بازگر كە سەرنووسەرى پێشووى ڕێبازى ئازادى حزبى سۆسیالیستى دیمكراتى كوردستان حزبەكەى كاكە حەمە بووەو ماوەى زیاتر لە 3 مانگە وازى لە حسیك و سەرنووسەرى هێناوەو، پەیوەندى بە یەكێتى نیشتیمانیەوە لە ڕێگەى ستران عەبدوڵڵاوە كردووەو ئامادەى نیشانداوە لە هەرشوێنێكى میدیاى یەكێتى دابنرێت بە شانازیەوە كارى تیابكات!
ئەمەو ئێوارەى ئەمڕۆ تاڵەبانى ڕەزامەندى نیشانداوە بە هەموو شێوەیەك و بە زووترین كات لەبەر ژەوەندى یەكێتى فوادى مەجید میسرى و ئەنوەر حوسێن بۆ پڕۆسەى هەڵبژاردنەكانى 7/3/2010 بەكاربهێنرێن بەتایبەتى دژایەتى گۆڕان و نەوشیروان مستەفاو كۆمپانیایى ووشەیان پێبكرێت!
سەعات 6 ئێوارەى ئەمڕۆ فوادى مەجید میسرى لەگازینۆ شەعب بە ئەنوەرى حوسێن بازگرى ڕاگەیاند كە مام جەلال پڕۆژەكەیانى بە جدى وەرگرتووەو ڕەزامەندى نیشان داوە بۆ دامەزراندنى دەزگایەكى پەخش و بڵاو كردنەوەو بەكارخستنى سایتێكى ئەلەكترۆنى بۆ دژایەتى سایتى سبەیى و كوردستانپۆست و ڕۆژنامەیەكیش بۆ دژایەتى هاوڵاتى و گۆڤارى لڤین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە