چیاكانى بڵفەت و دوو پەزەو مامەندە

Saturday, 16/02/2013, 12:00

1462 بینراوە




ئەوان چیایانە بە زنجیرە چیاكانیانەوە بە یەكتریەوە بە ستراون و بە ستراویشنەوە بە چیاكانى جاسوسانو سادرو چەكوش و قەندیلى گەورەوەو سەر سنورانى دەستان كردانى داگیركەرانى ئێرانى و عێراقین و لە نێوان شارى سەردەشت و شارى قەڵادزێ دان مینەكانى بەعسیانى سەدامى و سەفەویانى خومەینى لە ئەوان چیایانەدا بەسەدان لە كوردانیان كوشتون و كەم ئەندامان كردوون لە بەشى ڕۆژهەڵاتى چیاكانیانەوە سەفەویان بەسەدان كوردانیان كوشتون و كەم ئەندامان و برینداران كردون بە تایبەتیش لە كوردانى كۆڵان بەران و كاروانان كەران هەتا نزیك شارى سەردەشت كشتوكاڵ كردن و ئاژەڵدارى كردنى لە كوردان قەدەغانیش كردون و لەبەر چاوانیانى ڕەشان و پیسان و بێزراون و نامۆیان كردون شەهیدانى ناوندارانى پێشمەرگان و كادیران و فەرماندانى دێرینانى ڕۆژهەڵاتى چیاكان ئەوانە : 1- حەمە مەزناوەیى 2- ئەحمەد ئالان 3- حوسێن ئالان 4- محەمەد بێژوەیى 5- عەلى چاوشین بێتوشى 6- ڕێبوار بێتوشى 7- مەلا براییم دۆڵەگەرمى 8- مەلا خدر دۆڵە گەرمى 9- حاجى عەزیز دۆڵە گەرمى 10- عوسمان مام براییم دەرماناوەیى 11- سابیر دەرماناوەیى 12- حەمەخان دۆڵەبى 13- محەمەد شێخە كاولەكۆنانى 14- خدر كوێخا ئەحمەد قەلە ڕەشى 15- حاجى سماییل نیشكۆڵانى 16- حەمەدەمین مەلا عەزیز بێورەیى خوارێ 17- فەقێ ئەحمەد بێورەیى خوارێ 18- مەلا عەبدوڵڵا بێ خەو وەردەیى سەرۆكى كۆمەڵەى یەكسانى كوردستانى ڕۆژهەڵات .
هەمان شەهیدانى ناواندارانى ڕۆژئاواى چیاكانیش ئەوانەن : 1- مەلا وسو سێوەیى 2- بەكر قادر مێر سێوەیى 3- ئەحمەد مستەفا باوزەیى 4- محەمەدە سورە باوزەیى 5- ئەحمەد ئاودەل باوزەیى 6- خدر ئۆمەر باوزەیى 7- مەحمود وسو باوزەیى 8- عەبدوڵڵا مەحمود باوزەیى 9- شەریف ڕازانى 10- محەمەدە سورە ڕازانى 11- ئەحمەد حەسەن هێرۆیى 12- عەلى وەیسى هێرۆیى 13- مام جوتیار هێرۆیى 14- مستەفا ئەحمەد هێرۆیى 15- حەمزە شێنەیى 16- ڕەسوڵ حاجى شێخە شێنەیى .
ئەوان شەهیدانە و بنەماڵانیان و خەڵك و جەماوەرو گەل و نیشتیمانیان لە بیرانى سەرۆكان و سەرانى حیزبانیان چوونەتەوەو لەلایان بوونەتە بێگانانى خوێن تاڵان و چیرۆكى كونى بەسەرچوو بەڵام لەلاى من لەناو دەریاى كوردو كوردان پاراستندا هەرماون و لەبیر نەچوونەوەن.


هاواری شەهید
مـنـی شـەهید تـەنـیـا مـاوم
لــە ناو چیادا بــەجـێ مـاوم
بـریـنـدارم بـێ نـان و ئــاوم
لــە هــاوڕێكــانــم دابـڕاوم
خاك گـەواهـی بدە لـەسـەرم
كــوردم دژی داگـیــركــەرم
هـەتــا مـنـیـش لـە دواڕۆژم
بــم نــاسـێ گـەلـی پـیـرۆزم
خاك گوێی گرتبوو بە ماتەمی
بە دەنـگـی شـەهیـد ڕاچـەنی
بـاوەشـی خـۆی بـۆ كـردەوە
لە دڵـی خـۆیـدا جێی كردەوە
1-1-1991چیا

گورزی تۆڵە
من ژێر دەستم ڕازی نابم سەر دەستە ببێ بە ڕێبەرم
من زەوی خۆم پاك كێڵاوە هەڵم كەند دڕكی بێ بەرم
نانا گوێ بگرە بەش مەینەت خاوەنی خۆت و زەوی نیت تۆ
چیت چاندووە كوا بەرهەمت ئەوەی گوتت دیارە ئەو نیت
نابێ بە خەیاڵان بژی باری پێشووت هەر لە كۆڵە
دەبێ دیسان هەڵگریتەوه لە ئێستاوە گورزی تۆڵە
1-4-1991 ڕانیە

نەبووینە كورد
بووینە هەر شت نەبووینە كورد
بۆ هەر ستەم كارێك بووینە پرد
لە بازنەی بۆشدا خولاینەوە
لەناو گەلاندا تواینەوە
هەتا كەی ئێمە وابین
بێ دەسەڵات بێ نەوا بین
لەهەر گوند و لە هەر شارێ
هەر كرێكار و هەر جوتیارێ
كورد بوونی زیندوو بكاتەوە
كورد ببێ بە دەسەڵاتەوە
2004 ڕانیە

خەیاڵى خـــاو
دوژمنان خەیاڵتان خاوە
شۆڕشى من نەفەوتاوە
قایمترە مـــــەتەرێزم
كوردم هەر وڵات پارێزم
بەوە نى یە زۆر هەڵكشاون
چوار سنورتان بۆم كێشاون
تۆڵەى كوردان دەكەمەوە
مژدەى شادى دەدەمەوە
وەك پەیامم بۆ بێ بەشان
ئاڵایان دەخەمەوە سەرشان
كام چیاى كورد زۆر بڵندە
وەك قەڵاى كورد قایم و توندە
لەو جێگایە دەیچەقێنم
دەوڵەتى كوردم پێك دێنم
1/10 /2008 ڕانیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە