قارەمانەكانى من

Thursday, 17/03/2011, 12:00

1378 بینراوە





وەك احمدى شاملۆ دەڵێت : بە جەنگەڵى بێ بەهارەوە دەپشكوێن بەچڵى دارى بێ رەگەوەبەردەگرن
منداڵانى بێ نا ونیشان منداڵا نى نێو قوڵگە كان
پر بە گەرووى خوێناوییان دەچریكێنن ئەو كاتەى كە دەشكێنەوە
ئاڵایەكى بەژن بەرز بە دەستەوە كاوەكانى نێو قوڵگەكان .........كاوە ئاڵاهەڵگرەكان

قارەمانەكانى من ،قارەمانەكانى نێو شەقامەكان،قارەمانەكانى گۆرەپانى ئازادى ئێوە لە قارەمانە ئەفسانەیىیەكان ناچن! ئێوە هیچ كام شمشێر بەدەست نین!ئێوە هیچ كام رم و قەڵغان و تیرو كەوان و زریپۆش لە بەر نین !ئێوە هیچ كامتان چەك بە شان نین! ئێوە هیچ كام وەك ژەنگەسوورە وەك گەردەلوول وەك سیلاو بوركان نین! ئێوە هیچ كام وەك هەورە گەرمە نین! ئەدى ئێوە قارەمانى چین!!! ئێوە هیچ كام راهێنراوى كارامەى چەك نین، ئێوە هەمووتان ناتوانن یەك ریز فیشەك بتەقێنن.ئەدى ئێوە قارەمانى چین!!! ئاخر پاڵەوانە ئەفسانەیىیەكان ، سەركوتگەرى ئەژدیها و دێوى حەوسەرن قۆڵ و مەچەك ئەستو ر وەك كێو بەرامبەر دێو،،، ئەدى ئێوە قارەمانى چین!!! قارەمانە ؟ جەنگاوەرە ! پر مەشقەكانى سەربازگەكان، داڵ و نەجمە لە سەر شان چەند مەخزەن و شریت فیشەك،بیكەى سى و كلاشینكۆف و دەمانچەو نارنجۆك لە گیرفان و لە كۆڵ ئەدى ئێوە ...ئێوە قارەمانى چین ؟ قارەمانەكانى مەیدانى ئازادیم,,,,,,,,,,,,,,,ئێوە چەندە بە تەمەن چكوڵەن ، چەندە لەش و لار لاواز، چەندە بەژن و باڵاكز سەدەها جار گەورە تر لە پاڵەوانەكان، لە قارەمانەكان بە بەژنترن..ئێوە خاوەنى قەڵەمەكەى بێكەس و خاوەنى كەشكۆڵەكەى نجم الد ین مەلا و خاوەنى سفرەكەى قانعن . ئێوە خاوەنى ئیرادەى عەولە سیسى سەران. ئەو پەنجە باریك و لاوازانەى ئێوە، بە كیلیكى كۆمپیتەرەكەتان..بە بڕشتر لە سەد شمشێرى دیمۆكلیس كاریگەرترە قارەمانن......ریز كردنى ووشە بە ووشەى تایپكردنتان و كارەكانتان، لە سەد بۆمب و خومپارە و تەقەى بیكەى سى كاریگەر تر ،قارەمان تر ، لە قارەمانەكانى خەیاڵدانن ...وەرن با چاوتان ماچ بكەم ،،وەرن با تێر بۆنتان پێوە بكەم..ئاخر ئێوە بۆنى باروت و خوێن نادەن ! ئیوە بۆنى گو ڵى یاسمین وبۆنى نێرگزن . ئێوە قارەمانى لە ناوبەرى ئەژدیها و دێوى حەوسەرى درۆ و گەندەڵى و جەهلن ..قارەمانەكانى من ،قارەمانەكانى نێو شەقامەكان،قارەمانەكانى مەیدانى ئازادى ..رۆڵەكانم لەو بەرەوە.....كوڕەجەستە ماندوەكانم،كوڕە گیرفان خاڵیەكانم.....ئەزانم جەستەكان چەندە ماندووە لە ژێر بارى ئەو بەرگ و پارچە ئاسنە.ئەزانم چى ڕقێكى توند لە برسێتى سەر دڵى گرتوون ،یەخسیرى كردون ..,,,..بۆنى جەستەى ماندوتان دەكەم ، چۆن بۆنى بارووت سەر تاپا جەستەى گرتوون ،ئازادى ویژدانیشتان دەبینم چۆن بەربینى گرتوون،ژیانى پڕشكۆى بەرپرسەكانتان و زمانى ئیشارەتى خۆپەرستانەشیان دەبینم چۆن كەرامەتتانى بریندار كردووە ..............ئاخر ڕۆڵەكانم،منیش هەروەك ئێوە ،زەمەنێك بەرپرسێتى بۆ نان! هەمان ڕێگاى پێ گرتووم هەمان كۆڵى پێ هەڵگرتووم ....ئازیزەكانم،كوڕەچاو جوانەكانم،پارچەیەك لە جەرگ و ژیانم........ئاخر چۆن دەبێ ویژدانم ،چۆن دەبێ هەستەكانم دەرك نەكا بە ئازارەكانت، دەرك نەكا بە ویژدانت، دەرك نەكا بە گیرفانت......ئازیزە شیرینەكەم،وەرە باوەشم،چەكەكەت دانێ و رووى مەكە برا قارەمانەكەت ..ڕۆڵە قارەمانەكەم،وەرە و وەرە لە بۆناوى یاسمین و نێرگز خۆت بشۆ ...وەرە با سفرەمان خاڵى و خاڵى تر بێ، بەڵام هەرگیز با ویژدانمان لكە دار نەبێ،،،وەرە و دەست لە ملى برا قارەمانەكەت بكە ...وەرە با شەقام فراوانتر بێ ، هەتا ژیانمان باشتر بێ...(قارەمانەكانى من....قارەمانەكانى نێو شەقامەكان...قارەمانەكانى گۆڕەپانى ئازادى)





 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە