من گۆڕانم

Thursday, 25/06/2009, 12:00

3278 بینراوە












من گۆڕانم

له‌و ساته‌ی هه‌م گوڕی ڕه‌سول مه‌حمود
ئاگرو بوڕکانم
من گۆڕانم
له‌و کاته‌ی هه‌م ده‌نگی
مه‌حه‌کی ویژدانم
من گۆڕانم
له‌ وه‌ته‌ی هه‌م بۆ گه‌ردنی
تاڵانکاران په‌ت و ته‌ورو
گوێزانم
من گۆڕانم پێگه‌و بنگه‌ی
قه‌ڵای قایمی ئازیزانم
من گۆڕانم
باوه‌شی گه‌رمی دایکی
نیشتمان، هی کوێستان و
هی گه‌رمیانم
لانکی هیوابه‌خشی
کۆرپه‌کانم
تاکه‌ چرای ڕه‌وشه‌نکه‌ری
ژیانم
من گۆڕانم
جێی موتمانه‌ی نه‌ته‌وه‌و
نیشتمانم
خه‌مخۆرو هاوڕازی خوێندکارو
لاوانم
پشت و په‌نای جوتیارو
ڕه‌نجده‌رانم
له‌وه‌ته‌ی هه‌م به‌ره‌و خۆر ده‌کشێم
بێ پشوودان له‌ گۆڕانم
من گۆڕانم
سته‌می کۆمه‌لکوژی و ئه‌نفاڵ
ژیانی پڕ له‌ مه‌ینه‌تی تفتوتاڵ
ئه‌و گوفتانه‌ی کرچوکاڵ
له‌شکری ئێره‌و ئه‌ودیو
ئه‌وانه‌ی تازه‌و هی کۆنه ‌ساڵ
نه‌یشکانم
به‌ درێژایی مێژوو
سه‌دان زوحاک
ده‌یان بیژوو
بۆ چرکه‌ ساتێ
له‌ ناسنامه‌ی کوردستانی بوونم
داینه‌بڕانم
من گۆڕانم... من گۆڕانم
چرای گه‌شی نیشتمانم
[email protected]
22-06 -2009
Den haag

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە