ئایا ولادیمیر پووتین لە فکری زیندوو کردنەوەی سۆڤیەتی پێشوودایە؟

Monday, 31/03/2014, 12:00

1733 بینراوە





دونیا لە لکاندنی / کریمە / بە روسیە مات وحەیران ما! بەڵام ئایا ئەو کارە ی روسیە جێگای سەرسووڕ مان بوو!؟ ئەلیوەر بوولو، نوسەرو رۆژنامەوان دەڵێ: ولادیمیرپووتین قەت سەرپۆشی لەسەر ئیدەکانی دانەناوە بۆ گەڕاندنەوەی هێز ودەسەڵاتی رابووردووی روسیە. بەڵام ئەوەی کە روون نییە ئەوەیە کە هەتا کەی دەتوانێ لەو مەبەستانی بەردەوام بکا؟ لە ئووتی ١٩٩٩مەجلیسی / دووما / کۆبونەوەیەکی سازکرد تا دەنگ بداتە پێگەی کاری سەرۆک وەزیری روسیە. چەند پرسیارێکیان کرد وپاشان پلەی سەرۆک وەزیریان بۆ وەرگرت. ئەو کەسە / ولا دیمیر پووتین / بوو. کە وەک پێنجەمین سەرۆک وەزیری/ بوریس یەلتسین / لە ماوەی ٦مانگدا رکێفی کارەکانی بەدەستەوە گرت.
ولادیمیر پووتین، بە رادەیەک ناسراو بوو کە یەکێک لە نوێنەرانی پارڵمان لە ئاخافتنی خۆیدا ناوی کەسێکی دی لە جیاتی ناوی هێنا ! تەنانەت نوێنەرانی پارڵمانی روسیە باشیان نەدەناسی. دونیاش سەرۆک وەزیری تازەی نەدەناسیو سرنجیان نەدەدایە بە وتارەکانی. پووتین ئەفسەرێکی پێشووی سازمانی ئەمنیەتی روسیە ،،کا،،گ،،ب،، ئەو کات بووە کە ئێستێ لە پلەی سەرۆک وەزیری یا سەرۆککۆماری روسیە دا ئەرکەکانی بە جێ دەگەیەنێ. کاتێک پووتین دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت روسیە وڵاتێکی قەرزدار بوو وچوار چێوەی ئابووری وی داڕمابوو. سەروەتو سامانە گرینگەکان لە دەست تاقمێک / ئۆلیگاڕشیدا / بوو کە وڵاتیان وەکو موڵکی شەخسی خۆیان بەڕێوە دەبرد.ئەڕتەشی بە هێزی روسیە شەڕی دژی چێچەنەکان دۆڕاندبوو. سێ هاوپەیمانی وی لە / وەرشۆ / چوونەدەرێ و بونە ئەندامی / ناتۆ / .لەو بەینەدا رێبەری وڵات لە دەست / بوریس یەلتسیدا / بوو. مرۆوێکی ئەڵکۆڵی وئارەق خۆرو لە باری جەستییدا لاواز.
پووتین، لە وتاری خۆیدا بە نوێنەرانی پارڵمانی/ دوومای / لە ئاواتەکانی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی باوەڕ بە خۆ بون لە وڵاتەکەی دوا. ئەو دەیخواست کە روسیە پێگەی جیهانی پێشووی خۆی دووبارە بە دەست بێنێتەوە. ئەو بە / دوومای / گوت ، روسیە سەدان ساڵ هێزێکی مەزن بووە هەر واش دەمێنێتەوە. روسیە هەمیشە چوار چێوەی دەسەڵاتی خۆی هەبووە وئێستەش هەرماویەتی ئێمە نابێ کۆتایی بکەین ورێگە بدەین بیروڕامان لە بەر چاو نەگیرێ.
سیاسەتی ناو خۆیی پووتین گەڕاندنەوەی ئەهوەنی وئارامی بۆ وڵات وشۆڕشەکان بووە. وسیاسەتی دەرەوەش گەڕاندنەوەی روسیە بۆ پێگەی پێشووی لەو وڵاتە بەرانبەر بە سیاسەتی جیهانییە. ئەو دوو هەڵویستە ناوەندی سەرەکی سیاسەتی ناوخۆیی ودەرەوەی پووتینەو هاندەری تەواوی کارەکانی بووە کە تا ئەو ڕۆ ئەنجامی داوە. ئەگەر کەسێک لە قسەکانی پووتین باش گوێ بیس ببوایە لەو کردەوەی ئەم دواییە روسیە سەری سووڕ نەدەما. لەو کاتەوە تا ئەوڕۆ پووتین لە هەموو هەلێکی مێژووییدا بە تایبەت لە هێرشی ١١سیپتامبری٢٠٠١وە تا شۆڕشی ٢٠١٣ ئۆکڕاین، بۆ بەرەو پێش بردنی مەبەستەکانی کەڵکی وەرگرتووە.
پووتین، شەڕی خۆی لە چێچەنستان ئاوا دەست پێدەکا.چێچەنەکان کە سەربەخۆییان راگەیاندبوو لە بەرانبەر/ بوریس یەلتسیندا / راوەستان. بەڵام شەڕی پووتین چەچەنی وێران کرد وکردیە شوێنی شەڕو جینایەت. لە نەزەر خەڵکی وڵاتپارێزی روسیە ،پووتین کەسێک بوو نە تەنیا پارەی خانەنشینی ئەوانی دابین کردبوو بەڵکەم لە تەواویەتی ئەرزی(سەربەخۆیی) روسیەش دیفاعی دەکرد.کاتێک بوریس یەلتسین خانە نشین بوو پووتین بە شێوەی کاتی جێگای گرتەوە. سەرۆک وەزرێکی نە ناسراو بوو. وناوبانگێکی وای لە روسیە وەدەست نەهێنابوو.
هەزاران چێچەنی لە شەڕدا بۆ گەیشتن بە سەر بەخۆیی گیانیان لە دەست دا. سەتان هەزار کەس هەڵاتن بۆ دەرەوەی روسیە بونە پەنابەر. پووتین سیاسەتی گەڕاندنەوەی متمانەی پێشووی روسیەی دەست پێ کردبوو. سازمانەکانی لایەنگری مافی مرۆڤ وهێندێک لەوڵاتانەی رۆژئاوایەکان سەرۆککۆماری رووسیەیان بە ژێر پێ نانی یاسای نێونەتەوەیی وکوشتاری خەڵکی چێچەن تاوانبار کرد بە ڵام هیچ یەک لەو رووداوانە لە خۆشەویستی خەڵک بەرانبەر بە وی کەم نەکردەوە.
دوای هێرشی ١١سیپتامبری٢٠٠١، پووتین شەڕی وڵاتەکەی لە گەڵ چێچەنیەکان بە بەشێک لە شەڕی دژی ترۆریسم پێناسە کرد. بەو شێوەیە دەیخواست رێگای رەخنە بگرێ لە بەرانبەر هێزەکانی روسیە لە چێچەن. ئەو بۆ ماوەیەکی کورت لە جۆرج بوش نزیک بۆوە تا ئەو جێگایە کە شەڕی عێڕاق لێکی دوور خستنەوە. پووتین خوازیاری لە بەر چاو گرتنی مافی نێونەتەوەیی بوو لە عێڕاق ودەیگوت: بە بێ ئیزنی شۆڕای ئەمنیەت لە نەتەوەیەکگرتوەکاندا هیچ وڵاتێک مافی هێرش کردنی سەر وڵاتێکی دیکەی نییە.
لە ناو خۆی روسیە، پووتین.. بە هێزترین سەرمایەداران وکارسازەکانی سەرکوت کرد. بە تایبەت ئەو کەسانەی کە چاپەمەنیان لە ژێر دەستدا بوو. بەو شێوەیە چاپەمەنیو راگەیاندنەکا نیشی خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆی. هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی/ دووما / لە کۆتایی ساڵی ٢٠٠٣ بوو بە هۆی دەست بەسەرداگرتنی دوو لە سێی هافکرەکانی پووتین. هەڵبژاردنێک کە سازمانی ئاسایش وهاوکارانی ئورووپی ئەو سازمانە گوتیان : لەو هەڵبژاردنانەدا پووتین فێڵو تەڵەکەی بەکار هێناوە وگزەی کردوو. پووتین تاقمێک لە هێماکانی سۆڤیەتی پێشوولە وانە ،، سرودی نەتەوەیی هەمیسان زیندوو کردەوە. بە بەخۆداهەڵگوتن لە بەر سەرکەوتنی سۆڤیەت لە شەڕی دووهەمی جیهانیدا پەیامی خۆی گەیاند. بەڵام ناڕەزایەتیەکانی دژبەرانی وی بۆ بە هۆی روو وەرگەڕان لە وی پووتین لەساڵی ٢٠٠٣ بە لایەنگریکردن لە مافی مرۆڤ لە مەڕ هێرشی سەر عێڕاق بە بێ ئیزنی کۆگای ئاسایشی نەتەوەیەیکگرتوەکان دژایەتی کرد و لەساڵی ٢٠٠٨ بە بێ ئیزنی ئەو سازمانە هێزی ناردە / گورجستان / ئەو تا ساڵی رابوردوو دژی دەست تێوەردان لە شەڕی ناو خۆیی سوریە بوو بەڵام ئەو ساڵ لکاندنی دووڕگەی / کریمە / بە روسیەی بە ڕەوا زانی.
پووتین سەرکەوتوو بوو لە دروستکردنی وڵاتێک کە وێچووی سەردەمی منداڵی خۆیی بێ ،کە دەتوانێ سەربەخۆیانە لە دونیادا بڕیار بدا. تەواوی ناڕەزایەتیەکانی سەرکوت کرد، دەسەڵاتێکی زۆری داوەتە کۆشکی / کرملین / بەڵام ئەوە شمشیرێکی دوو لێوەیە بۆیە هەر ئەو جۆرە سۆڤیەتی پێشوو رووخا. روسیەی پووتینیش لە وانەیە تووشی چارەنوسی رابوردوو ببێ. ولادیمیر بوکوفسکی، یەکێک لە ناڕازیەکانی روسی کە ساڵانێک لە سۆڤیەتی پێشوو زیندانی بووە ولەساڵی ١٩٧٦ پەنای بردە رۆژئاوا دەڵێ: رووخانی سۆڤیەتی پێشوو/ تڕاژدیایەکی ژئۆپۆلیتیکی / بوو. بەڵام ئەو دەڵێ ،پووتین نەیدەزانی کە رووخانی سۆڤیەت پێشی پێ نەدەگیراوفکری دەکردەوە کە ئەرکی ئەو دووبارە گەڕاندنەوەی سیستمی سۆڤیەتی پێشوویە. وێنەی ئەفسەرێکی پایە مامناوەندی/ کا،،گ،،ب،، / پووتین روانگەیەکی بەرزتری لە چاو پلەمەزنەکانی خۆیدا نەبووە ئەوان دەیانزانی سۆڤیەت دەرووخێ نە لەڕێگای فێلو زەختی رۆژئاوا بەڵکەم بە هۆی لاوازی سیستم و شێوەی بەڕێوەبەری.
کۆ کردنەوەی دەسڵاتی گشتی لە ناو / کرملیندا/ لە رێگای پووتین دەبێتە خەسارێکی مەزن لە کۆتاییدا. پووتین زۆر زوو / کریمەی/ داگیر کرد. ئەوە نیشانەیدا کە کەس وشیاری نەکردۆتەوە تا کاتێک بۆ خۆی وشیار دەبێتەوە. ئەوە بەو مانایەدێ کە پەیوەندیەکانی روسیە ورۆژئاوا بە تایبەت لەسەر ئەو ناوچانەن کە پووتین پێیان دەڵێ: ناوچەی قازانجەکانی ڕەوا. لە روسیە دەبنە هۆی ناکۆکی. رۆژ ئاواش ناتوانێ بڵێی کە وریاییمان پێ نەدا.

لە نوسینی: ئلیور بوولو،، نوسەرو کارناسی کارو باری روسیە.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٣٠/٣/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە