نامه‌یه‌ک له‌كۆمەڵێك قوتابى دەرچووى ئامادەیە پیشەسازیەكان

Sunday, 10/07/2011, 12:00

1060 بینراوە


بۆ/بەرێزان سەرۆكى هەرێمى كوردستان
سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان
وەزیرى خوێندنى باڵاوتۆژینەوى زانستى
وەزیرى پەروەردەى حكومەتى هەرێمى كوردستان
فیدراسیۆنى قوتابى و خوێندكاریەكان

ئێمە كۆمەڵێك قوتابى دەرچووى ئامادەیە پیشەسازیەكانین محروم كراوین لە خوێندنى زانكۆكان بە تایبەتى دەمانهەوێ لە كۆلێژە اهلیەكان لە حسابى خۆمان خوێندن تەواو بكەین كەچى وەزارتى خوێندنى باڵا رەزامەندیمان پێ نادات،وە ئێمە شتى غیرقانونیمان ناوێتن بەڵكو دەڵین وەكو حكومەتى عیراقى چۆن مەرجەكانى بۆ دەرچوانى ئامادەیە پیشەیەكان داناوە تاكو لە كۆلێژە اهلیەكان بخوێنن ئێمەش هەر ئەوەمان مەبەستە ،وە هیچ فیدراسیۆنێكى قوتابى و خوێندكارى چارەسەرى ئەم كێشەى ئێمەى نەكردەوە،وەتا دەرچوانمان دەچنە شارەكانى(بغدا ـ موێل ـ كركوك)دەخوێنن وە ساڵانێكە لە دوایى پرۆسەى ئازادى زیاتر لە (20) قوتابى لەم رێگایە شەهید كراون چ بە رووداوى ئۆتۆمبێل چ بە رووداوى تیرۆریستان،ئەمەش ئۆباڵى خوێنیان دەخەینە لایەنى بەرپرس چونكە ئاوریان لێ ناداتەوە چارەسەرى كێشەكەمان ناكاتن ئێمەش ناعلاجین روو بكەینە خوێندن لەم شارانە ئەگەر (10)دە هێندەشمان شەهید بكرێت،وە ئەگەر باوەریش بە ئامادەیە پیشەیەكان ناكەن ئەوە ئەو مەسروفاتەیان لێ مەكەن ئامادەیەكان هەڵوەشێننەوە،وەمەش مافى رەوامانە بەپى تعلیماتى وەزارەتى خوێندنى باڵاى حكومەتى عیراق وەرمان بگرن.چاوەروانى رحمى بەرێزتانین.لەگەڵ رێزدا.........

كۆمەڵێك دەرچوانى ئامادەیە پیشەسازیەكان
بەناوى نزیكەى(700)قوتابى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە