د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح لەتەلەفزیۆنى گەلى كوردستانە كەناڵى راپەرین لە رانیە

Tuesday, 30/11/2010, 12:00

1124 بینراوە


د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح خۆى لەهەوڵى یەكخستنەوەى حكومەتى هەریمى كوردستانە لەسەروى هەموشیانەوە حیزبەكەى كە (ى.ن.ك) ە بۆئەم مەبەستەش كۆمەڵك كارى چاكسازى كردوە لە نێو حیزبەكەى كە جێگاى دەستخۆشیە بۆهەموكەێك غەیرى یەكیتش بێت ، كەرەنگە دیارترینیان داخستنى دەزگاى راگەیاندنى خاك بێت كە دەزگایەكى زۆر سەقەت بوو ، بەداخستنى ئەم دەزگایە بوجەیەكى خەیاڵى بۆ یەكتى گەرایەوە. بەڵام ئەوەى جیگاى پرسییارە لەم پیاوە بۆنایت كەناڵە ناوخۆیەكانى ئەم جیزبەش دابخات كە جگە لە بە فیرۆدانى سامانێكى زۆر هیچى ترنیە ،دیارترین كەناڵى ناوخۆى بێ ماناش تەلەفزیۆنى گەلى كوردستانە كەناڵى راپەرین ،كە گوایە وەك نوسینگەى سەتەلایت كاردەكات و پەخشى ناوخۆیشى هەیە. من دەپرسم لە خودى سەرۆكى حكومەت ئایا خەرج كردنى 9ملیــــۆن وەك ئابوونە بۆئەم كەناڵە چ مانایەك دەگەیەنێ كە لە هەموو دەڤەرى راپەرین 9 بینەرى نەبێت ،دەتوانم سوێندبخۆم دوو بینەریشى نیە ، ئایا یەكتى ئیستا كە لەشكست دایە لە سنورەكە ئەم بوجە خەیالیە بۆپرۆژەیەكى تر تەخان بكات باشترنیە بۆئەوەى خۆى بەرامبەر گۆران و پارتى بەرزبكاتەوە. بۆیە پێویستە سەرۆكى حكومەت هەم وەك جێگرى سكرتێرى یەكتى بزانێ كەناڵى گەلى كوردستان لە رانیە تەنیا بۆچەند مەارمێكى شەخسى ئازاد جوندیانى بەرێوەبەرى ئەم كەناڵە نەبێت لەرانیە هیچى ترنیە ، ئینجا گەندەڵى و فەسادى ئیدارى و ئەخلاقى لەم لاوە كە بونى هەیە و بۆتە حەیابردنى هەمودەزگایەكانى راگەیاندنى یەكێتیش پەنا بەخوا لە رۆژانى داهاتوو ئەمەش دەخەینە روو، بەڵام تكامان لەسەرۆكى حكومەت بە سیفەتى جێگرى سكرتێرى گشتى ئەم حیزبە خەمێك لە گەندەڵیەكانى ئەم كەناڵە بخۆ یان باشتروایە لە زوترین كات داى بخەى ،تكایە تكایە !
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە